ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زیانەکانی سەربازانی تورک لە ڕای گشتی دەشاردرێتەوە و میدیاکانی شەڕی تایبەت سوپای تورک وەک سەرکەوتوو پیشان دەدات.
بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
" هێزەکانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید لەیلا سۆرخوین ئامەدیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و گورزێکی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاندووە. و سزای ١٨ داگیرکەریان داوە. لەگەڵ ئەوەشدا سوپای داگیرکەری تورک و میدیای شەڕی تایبەتی هەم شکستیان و هەم مردنەکانیان لە ڕای گشتی دەشارنەوە، لەسەر بنەمای ئەو شەڕە تایبەتە بەردەوام هەواڵی ساختە لەسەر مێز ئامادەیە و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە گەریلا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، هەروەها زیانەکانی سوپای دەوڵەتی تورک بە تەواوی دەشارێتەوە و هەوڵدەدەن وەها نیشان بدەن کە سوپای داگیرکەری تورک سەرکەوتووە، بەڵام با گەلی تورک و جەماوەر ئەو ڕاستیە بزانن کە دەوڵەتی تورک و میدیای شەڕی تایبەت بە چەواشەکاری هەمووان فریو دەدەن، لەکاتێکدا هێشتا تەرمی سەربازەکانی لەژێر دەستی هێزەکانماندایە و تەنانەت خۆیان بە خاونی تەرمەکانیان ناکەن.
دوای ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید لەیلا سۆرخوین، دەوڵەتی تورک پەنای بۆ هەمان ڕێباز بردووتەوە و تەنها ٣ کوژراوی خۆی ئاشکرا کرد، بەڵام ئەوانی دیکەی شاردەوە. جگە لەو سەربازانەی بە ناوەکانی نەجدەت چالش و ئەمرە گوندوز و فەڤزی کزڵتاش کە ناویان لەلایەن سوپای تورکەوە ئاشکرا کرا، ئەوەش ئاشکرا بووە کە یاسین کایول و سەربازی پیادە ئیسماعیل یلماز خەڵکی شاری ڕحا لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن هێزەکانمانەوە سزا دراون.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان، سەرەڕای ئەو گورزە قورسەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخوین ئامەد لە سوپای داگیرکەری تورکیان وەشاند، دیسان چەواشەکارییەکانی شەڕی تایبەتی تورکیان ئاشکرا کرد و سەرەنجیان خستە سەر ڕاستی شەڕی کوردستان.
زانیاری زیاتر لەسەر چالاکیی و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەم شێوەیە:
لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ- شەهید دەلیل؛
لە ٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو دەیویست سەنگەرەکانمان بۆردومان بکات، لە ئاسماندا تێکشکێندرا.
لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٢:٠٠، ١٤:٣٠، ١٦:٠٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس و نیمە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران درا.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەرێک تەقەی نیشانشکێنەکانەوە سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تەقەی نیشانشکینەکانەوە ٢ داگیرکەر سزا دراون.
لە هەرێمی خاکورک؛
ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی بەیانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە چالاکییەدا پێگەیەکی داگیرکەران تێکدرا و ٣ داگیرکەر تێدا سزا دراون.
لە هەرێمی مەتینا؛
لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەهایە؛
لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شاخی چارچەلێ، لەهەرێمی مەتینا پێگەکانی شەڕ جارێک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوای زاپ- شەهید دەلیل، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک، لە گۆڕەپانی مەتینا، گوندی شێلازە، گۆڵکا، گوندی دەرگەلێ ٣ جار؛ بە گشتی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە گۆڕەپاانی زاپ، ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل، مەتینا و خاکورک بە تۆپ بۆردومان کران.