هەپەگە: تا کۆتا فیشەکیان بە شێوەی فیدایی شەڕیان کرد

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی بۆتانی ئاشکرا کرد و ورایگەیاند، "هاوڕێیانمان بە قارەمانێتی شەڕیان کرد، دوایین فیشەکیان بۆ خۆیان هێشتەوە و بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن بە گیانبازیەوە شەهیدبوون".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی هاوڕێیانمان خەبات جودی و زەمانی ئامانۆس ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کێلا مەمێی بۆتان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهیدبوون. ئەو گۆڕەپانە دوای شەهیدبوونی هاوڕێیانمان خەبات و زەمانی بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەری هێرشبەر بە دژواری بۆردومان کرا و ئۆپراسیۆن لەوێ دەستپێکرا. رۆژی ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە نێوان فەرماندەیی فیداییمان سەرحەد ژێهات، جەنگاوەری فیداییمان یڵماز دێرسیم کە بۆ وەشاندنی گورز لە داگیرکەران کەوتنە جوڵە و لەنێوان ئەوان و داگیرکەران شەڕ روویدا. شەڕی دژواری نێووان هاوڕییانمان و داگیرکەران چەندین سەعات بەردەوام بوو. سوپای تورک کە تێگەیشت ناتوانێت بە شەڕ دەرەقەتی جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی بێت، بە فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانی هاوڕێیانی ئێمەی بۆردومان کرد. هاوڕێیانمان کە سەرباری ئەوەش بە قارەمانی شەڕیان کرد، دوایین گولـلەیان بۆ خۆیان شاردەوە و بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن بە گیانبازییەوە شەهیدبوون.

فەرماندەی فیدایی ئاپۆیی هاوڕێ سەرحەد ژێهات و جەنگاوەرانی ئاپۆیی فیداییمان هاوڕێیانمان یڵماز، خەبات و زەمانی شۆڕشگێڕانی فیدایین کە ئەرکی دژواری شەڕی گەلی شۆڕشگێری سەردەمیان بە قووڵی هەست پێکرد. ئەو جەنگاوەرانەی بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان و مسۆگەرکردنی ئازادی گەلەکەمان بەشدارییان لە ریزەکانی ئازادیدا کرد. لە دژی هەموو جۆرە بێدەرفەتی و ئاستەنگی دژوار بە لێهاتوویەکی گەورە خۆڕاگرییان کرد. هاوڕێیانی بوێر، رەسەن و قارەمانن کە لە هەموو گۆڕەپانەکان کە خەباتیان تێداکرد بە وشیاریەکی بەرزەوە رەنج و هەوڵی زۆیان دا. هەرموو بەرپرسیارێتیەکی مەترسیداریان لە ئەستۆ گرت و دڵ و مێشکیان بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانمان تەرخان کرد. ئەو هاوڕێیانەمان کە یەکیان لە یەکتر بەنرختر بوون، ئەو جەنگاوەرانەبوون کە لە سەر هێڵی گیانبازی قووڵببوونەوە، خۆیان شارەزا کرد و خۆیان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەهێز کرد. ئەو قارەمانە گەورانەمان کە بە هەموو ساتێکی تێکۆشانی خۆیان ترسیان خستە دڵی دوژمنی قڕکەرەوە، بە شەهیدبوونی خۆیان بوونە کابوسی دوژمن و ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا بە جۆرێک نوسیەوە، کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە. چوار هاوڕێمان کە رۆڵەی هەرە بژاردە و فیدایی گەلەکەمانن، داستانێکی نوێی چوارەکانیان نوسیەوە و شەهدبوون. ئێمە بەڵێن دەدەین لە سەر رێبازی هاوڕێیانمان، هەڵوێستی ئەوان و جەنگاوەرانی فیدایی ئەوان بێ دوودڵی بە نمونە وەربگرین و تا سەندنەوەی تۆڵەیان و هێنانەدی ئامانجەکانیان، بێ وچان تێبکۆشین و یادی ئەوان بەردەوام بە زیندوویی رابگرین.

بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەرحەد ژێهات

ناو و پاشناو: ڤەیسەل سەڤینچ

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک- باوک: مەلەک- عەبدولغەفار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: یڵماز دێرسیم

ناو و پاشناو: باریش کارتاڵ

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: فاتمە- عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: خەبات جودی

ناو و پاشناو: رەشید چەڤیک

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: سەعادەت- موسلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئابی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: زەمانی ئامانۆس

ناو و پاشناو: سەرحەد گوزەل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مولکیە-عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئابی ٢٠٢٤/ بۆتان