هەپەگە: تا کۆتا هەناسەیان سازشیان لە سەر هێڵی گیانبازی نەکرد
هەپەگە یادی دوو گەریلای بەرزڕاگرت کە لە بۆتان شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان عەباس و خەمگین تا کۆتا هەناسەیان سازشیان لەسەر جەنگاوەری گیانبازانە نەکرد و پێکەوە شەهیدبوون".
هەپەگە یادی دوو گەریلای بەرزڕاگرت کە لە بۆتان شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان عەباس و خەمگین تا کۆتا هەناسەیان سازشیان لەسەر جەنگاوەری گیانبازانە نەکرد و پێکەوە شەهیدبوون".
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:
"هاوڕێیانمان خەمگی و عەباس لە هەرێمی پەرواری سێرت کاتێک ئەرکی خۆیان رادەپەڕاند لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لەگەڵ دوژمن تووشی شەڕ بوون. هەردوو هاوڕێمان بە ئازایەتی زۆرەوە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد. دوژمن دوای ئەوەی دەرەقەتی هاوڕێیانمان نەهات تەکنەلۆژیا و فڕۆکەی شەڕی بەکارهێنا و بە شێوەیەکی نامەردانە هێرشی کردە سەر هاوڕێیانمان. هاووڕێیانمان خەمگین و عەباس کە تا دوا هەناسەیان سازشیان لەسەر جەنگاوەری گیانبازیی ئاپۆیی نەکرد، پێکەوە شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان خەمگین و عەباس کە جەوهەر، کەسایەتی، گوندەکانیان، کاتی بەشداربوونیان لە ناو تێکۆشاندا و تەمەنیان هاوشێوەی یەک بوو، ساڵانی تێکۆشانی خۆیان لە گۆڕەپانی جیاجیا بەڵام بە هەمان شێوە تێپەڕاندبوو. ئەوان بوونە بژاردەترین رۆڵە بەنرخەکانی گەلەکەمان کە گۆڕدران بۆ جەنگاوەر و فەرماندەی پێشەنگی پارتەکەمان. جەوهەری قارەمانێتی خەڵکی بۆتانیان لە کەسایەتی خۆیاندا ئاوێتەی جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆیی کرد، لە دەشت و چیاکانی کوردستان رێپێوانێکی قارەمانانەی ئەفسانەییان ئەنجامدا. گوندەکانی هێشەت و ئەوروخ کە خاوەن قارەمانی بەم جۆرەبوون، خەڵکی بۆتان و تەواوی گەلی کورد بەردەوام بە قارەمانێتی ئەوانەوە سەربەرز دەبن، وەک هێمای تێکۆشان و جەنگاوەریی نمونەیی یادیان دەکەنەوە.
بەو بڕوا و هەستەوە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێز و بەڕێزی هاوڕێیانمان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێمان دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر رێبازی شەهیدان هەرگیز سازش نەکەن.
زانایری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: خەمگین هێشەتی
ناو و پاشناو: عیرفان چاغلا
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک- باوک: مەقبولە- رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ بۆتان
ناسناو: عەباس هەرەکۆل
ناو و پاشناو: سەرحەد ئیپەکتەن
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک- باوک: ئەمینە - خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ بۆتان
هـ . ب