هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە بەڕێزەوە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند، "بوون بە نوێنەری توڕەیی بێکۆتایی گەنجانی کورد لە بەرامبەر داگیرکەران".
هەپەگە بەڕێزەوە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند، "بوون بە نوێنەری توڕەیی بێکۆتایی گەنجانی کورد لە بەرامبەر داگیرکەران".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە رایگەیاند:
"هاوڕێیانمان کەمال و دەوران لە هێرشی دوژمندا لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون. لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونیاندا یادی هاوڕێیانمان کەمال و دەوران، کە لە پێناو ئازادی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت کرد بە رێز و پێزانینەوە بەرزڕادەگرین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە تێکۆشانی ئەوان تا سەرکەوتن درێژەپێدەدەین.
هاوڕێیانمان کەمال و دەوران کە بە زانابوونی ئەوەی ئازادی بێ قوربانیدان بەدەستنایات، هاتنە چیاکانی کوردستان، بێوچان تێکۆشانیان کرد و هەر شەڕێکیان کرد بە هۆکاری گەیشتن بە جەوهەری خۆیان. لە هەمان کاتدا بوونە نوێنەرانی توڕەیی و رقی بێکۆتایی گەنجانی کورد لە بەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست هەبوونی گەلەکەمان لەناوببەن. هاوڕێیانمان کەمال و دەوران لە بەرامبەر هەموو تواندنەوەیەکی کولتوری، قڕکردن و کۆمەڵکوژیەکانی دوژمن بوونە تۆڵەسێنی مێژوویی گەنجان کە ئەوینی ئازادی لە دڵیاندایە. لەو رووەوە بوونە بانگەوازی بەشداربوون لە تێکۆشان بۆ سەرجەم ئەو گەنجانەی کوردستان کە لە کوردستان و تورکیا لە گەورە شارەکاندا دەژین.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخیان دەکەین کە جەنگاوەرانی بەنرخی وەک هاوڕێیان کەمال و دەورانیان لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بەشدار کرد، هەروەها سەرەخۆشی لەگەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێنی سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: کەمال پڵنگ
ناو و پاشناو: عوبەیدوڵا محەمەد لاچین
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ
ناوی دایک- باوک: گوڵێ - ئورهان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: دەوران جودی
ناو و پاشناو: نیعمەت فندک
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: سوڵتان- مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا