هەپەگە یادی ئازاد سەردەم شەهیدی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی گەریلا حاجی ئۆران (ئازاد سەردەم)ی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە نسێبین لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی گەریلا حاجی ئۆران (ئازاد سەردەم)ی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە نسێبین لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو.
لە راگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە، " زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان ئازاد کە لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید ببوو و بەهۆی ئەوەی رووداوی شەهیدبوونەکەی روون نەبوو، ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرابوو.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری نسێبین کە قاڕەمانی گەورەی تێدا بوو و بە فیداکاری و رەنجێکی گەورەی بەرخۆدانی هەڤاڵانمان خوڵقاوە، لەنێو هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا بووە هۆی سەندرۆمێک وەک سەندرۆمی نسێبین جێی خۆی لەنێو مێژوودا گرت.
بەم بەرخۆدانی مێژووییە، بڕیارداریەکی گەورەی گەلەکەمان لە حەوت ساڵ تاوەکو حەفتا ساڵ بۆ ژیانێکی دیموکرات و ئازاد بۆ جیهان راگەیاند. گەلی کورد لەگەڵ هەموو هێرشەکانیش بەردەوام بوو لەسەر داواکاری ژیانی ئازاد، رەوا و ئەمەی نیشانی دۆست و دوژمنەکاندا. لەنێو ئەم بەرخۆدانە داستانییەی هەڤاڵمان ئازاد سەردەمدا کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەنێو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا بوو، بۆ پشتگیری بەرخۆدانی گەلەکەمان چووە نسێبین و جێگەی خۆی لەنێو پرۆسەی بەرخۆداندا گرت. هەڤاڵمانی ئازاد لە پرۆسەی بەرخۆداندا شەهی بوو، بەڵام لەبەرئەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەکەی و کاتی روودانی شەهیدبوونی روون نەبوو، ناسنامەکەی نەتوانرا ئاشکرا بکرێت. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژا و وڵاتپارێزی هەڤاڵمان ئازاد سەردەم و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵمان شەهید ئازاد سەردەم بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: ئازاد سەردەم
ناو و پاشناو: حاجی ئۆران
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: فاتیمە و بەشیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦ \ مێردین
هەپەگە دەشڵێت، شەهید ئازاد سەردەم لە ناوچەی میدیادی مێردین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز کە لە سەرەتاکانی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکەدا بەشداریان لە ریزەکانی تێکۆشاندا کردووە لەدایک بووە. باوکی شەهید ئازاد لە ساڵەکانی ١٩٨٠ لە سەردەمی کودەتای ١٢ی ئەیلولدا کەوتووەتە دەستی دوژمن و بەشداری لە بەرخۆدانی شکۆداری پارتەکەمان پەکەکە لە زیندانەکاندا کردووە. دواتر کە ئازاد دەبێت بەهۆی فشاری زۆری دوژمن کۆچ دەکات بۆ شاری ئێلح و شەهید ئازادیش لەنێو خانەوادەیەکی بەم شێوەیە گەورە دەبێت و دواجار لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری ریزەکانی گەریلادا دەکات. هەپەگە باسی ئەوەش دەکات، کە شەهید ئازاد سەردەم لە زۆر چەندین ناوچەی کوردستان گەریلایەتی کردووە و لە سەردەمی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا دەچێتەوە باکوری کوردستان و بەشداری لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەی نسێبینی مێردین دەکات کە ئەو بەرخۆدانی وەک سەندرۆمی نسێبین بۆ دوژمن لە مێژوودا جێگەی گرتووە و دوجار لەوێ لە ساڵی ٢٠١٦دا شەهید دەبێت.
ف.ق