هەپەگە: ئەوان بوونە مەشخەڵی ئازادیمان

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە باشوری کوردستان شەهیدبوون و رایگەیاند: "هاوڕێیانمان سینان، مەزڵوم و ئارارات بوونە مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادیمان و هەموو کات رێگای ئێمەیان رووناک کردووەتەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی سێ گەریلا ئاشکرا کرد کە شەهیدبوون. راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

فەرماندەمان سینان دژوار و هاوڕێیانمان مەزڵوم کۆچەر و ئارارات تۆڵهەڵدان ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە باشوری کوردستان لەو کاتەیدا ئەرکیان خۆیان رادەپەڕاند لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهیدبوون. جەنگاوەی دڵسۆزی پارتیمان پەکەکە هەڤاڵ سینان کە ٣٠ ساڵی خۆی بە تێکۆشانی ئازادی بەخشی لە ئاستی فەرماندەیی ئەیالەتدا ئەرکی گێڕا، لەگەڵ دوو هەڤاڵی خۆی شەهیدبوون. شەهیدبوونی ئەوان بۆ تێکۆشانی ئێمە زیان و کۆستێکی گەورەبوو. هاوڕێیان سینان، مەزڵوم و ئارارات کە لە پێناو داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان بە بێ ڕاڕایی و دوو دڵی تێکۆشان، دەبنە مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادیمان و بەردەوام رێگەمان رووناک دەکەنەوە. شێوازی بەشداربوونی گیانبازانە و هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی کە هاوڕێ شەهیدەکانمان سازشیان لەسەر نەدەکرد، بۆ ئێمە دەبێتە نمونە، ئاڵای تێکۆشانی ئەوان بە شەکاوەیی رادەگرین، تۆڵەیان دەکەینەوە و بەردەوام خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. لە کەسایەتی هاوڕێیان سینان، مەزڵوم و ئاراراتدا ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە جارێکی دیکە نوێی دەکەینەوە و رایگدەگەیەنین کە ئێمە رێبوار و شوێنکەوتووی هێڵی شەهیدان دەبین.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێ شەهیدەکانمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: سینان دژوار

ناو و پاشناو: فەهمی ئۆگمەن

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: بەسنا- جاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

 

ناسناو: مەزڵوم کۆچەر

ناو و پاشناو: محەمەد ساڵح چاکال

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: رابیعە- سدیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

ناسناو: ئارارات تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: ئەحمەد مەحمود عەلی

شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانی

ناوی دایک- باوک: مەهدیە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

هـ . ب