"هەرچیی رووبدات ئێمە بەپێی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دەژین"

گەریلاکانی هەپەگە رایانگەیاند، دوژمنان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان بیریان لە لەناوبردنی گەل و گەریلاکانی کوردستان کربووەوە، بەڵام خۆیان خەڵەتاندبوو. جەختیان کردەوە، "چی ڕووبدات ئێمە بەپێی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دەژین".

ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد جێبەجێ کرا٢٥ ساڵ تێدەپەڕێت. گەریلاکانی هەپەگە لە ساڵیادی پیلانگێڕیەکەدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە پیلانگێڕییەکە نەگەیشتە ئەنجامی خۆی. هەروەها ڕایانگەیاند کە ئەوهێزە دەسەڵاتدارانەی کە وابیریاندەکردەوە بە پیلانگڕییەکەیان کۆتایی بەگەلی کورد دێنن، خۆیان خەڵەتاندووە و وتیان بزوتنەوە ئازادیی کورد لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدایە.

 هەڵسەنگاندنەکانی گەریلاکانی هەپەگە سەبارەت بە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیەن:

گەریلای هەپەگە دیار ماردین: سەرەتا بە خۆشەویستییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. من هەموو شەهیدانمان کە لە سەردەمی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا بەچالاکی (ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن) بازنەیەکیان لە ئاگر بە دەوری ڕێبەر ئاپۆ پێکهێنا و لە پێناو ئەو ئارمانجەدا گیانی خۆیان فیدا کرد بەڕێزدارییەوە بەبیر دێنمەوە. پێویستە هێزە پیلانگێڕەکان و ئەو دەوڵەتانەی بەشداریان لەم پیلانگێڕییەدا کردووە باش بزانن کە؛ هەمیشە گیانبازانێک هەن کەبازنەی ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەن و ڕێگری لە ئامانجی سەرەکی ئەو پیلانگێڕییەکە بکەن. تا ئەمڕۆش هێڵی گیانبازی ئەو شەهیدە قارەمانانە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە. ئەمە ڕاستی وحەقێقەتی ئێمەیە. بە دڵنیاییەوە ئەم پیلانگێڕییە ئیدئۆلۆژیک بوو، بە ئامانجی لەناوبردن و ڕێگریکردن لە ئازادیی گەلی کوردستان، هێزە داگیرکەرەکان هەر لە مێژەوە لەسەری ڕێککەوتبوون. وەک دەزانرێت ئەرکی پاسەوانییان دابوو بە دەوڵەتی تورک.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ هێنرایە ئیمرالیە، سی پی تیش لەگەڵیان بوو. بۆیە هیچ چاوەڕوانییەکمان نییە کە یاسای ئەوروپا و سی پی تی و ڕێکخراوەکانی دیکە هەوڵدانێک بکەن. چونکە پێکەوە پیلانەکەیان پێکهێناوە. ئێمە تەنیا گرێدراوی بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆین. هیوای ئێمە بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، گەلی ئازادیخواز و سۆسیالیستە. بە هێز و پشتیوانی گەلەکەمان ئەم پیلانگێڕییە کۆتایی پێ دێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە شەڕ بەڕێوەدەبەین. جگە لەمەش هیچ چاوەڕوانییەکمان لە کەس نییە. بۆیە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری ئەم ئایدۆلۆژیە وئەم مەسەلەیە نابین. هەمیشە ترس لە دڵی پیلانگێڕان دروست دەکەین. چی دەبێ با ببێت، ئێمە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین و کوردستان بە ئازادی تاجدار دەکەین”.

گەریلای هەپەگە مەتین گارزان: من هەموو ئەو شەهیدانەی کە بۆ ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە دروشمی (ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن)، ئاگریان لە جەستەیان تێبەردا بەڕێزداری و پێزانینەوە بەبیردێنمەوە. وەک دەزانرێت سەرەتا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێزە ئیمپریالیستەکان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژی گەلی کورد  لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ئەنجامدرا، بە ملیۆنان کورد بە تایبەت ژنان و گەنجان لە چوار گۆشەی کوردستان پشتیوانیان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین چونکە پێش ڕێبەر ئاپۆ وەک گەلی کورد هیچمان نەبوو.  ناسنامە و بوونمان ئینکاری دەکرا، بەڵام ئەو تێکوشنەی کە ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، ئەمڕۆ لە شۆڕشی ڕۆژاوادا سەری هەڵداوە، ئێستا لە ئەرجەنتین تادەگاتە ژاپۆن بە ملیۆنان کەس ڕێبەرئاپۆ دەناسن و بیرۆکەکانی بە بنەما وەردەگرن .

ئەمڕۆ له زۆربەی ناوچەکانی کوردستان به تایبەت له زاپ، بەهدینان، ئاڤاشین، مەتینا تێکۆشانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەچێت. دوژمن بە هەموو شێوازە ناڕەواکانیەوە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەوانەش ناتوانن بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن. چونکە ئێمە هێزمان لە فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین. گەریلا هەرگیز لە بەرامبەری دوژمن چۆک دانانێت. ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکوشین”.

گەریلای هەپەگە ڕێزان ئامەد: بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی ڕاپەڕاند. تێکوشانی گەلی کورد دژی زوڵم و ستەم هێشتا بەردەوامە.  بۆیە بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان بۆ ئێمە نابێت. زلهێزە دەسەڵاتدارەکان کە بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانیانن هەبوو بە پیلانێکی نێودەوڵەتی ڕێبەرایەتیمانیان بە دیل گرت. چونکە دوژمن بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی وەک بەربەستێک لەبەردەم پلانەکانیاندا دەبینی. کاتێ ڕێبەرایەتیان بە پیلانگێڕی بە دیلی گرت، پێیان وابوو گەلی کورد و گەریلا ڕادەوستێنن و تێکوشانەکەیان تێکدەشکێنن. بەڵام وا نەبوو. ڕێبەرایەتی تەنانەت لە زیندانیشدا درێژە بە بەرخۆدانی خۆی و درێژە بە تێکوشانی گەریلا و گەلی کورددا. گەریلا و گەلی کورد لەپێشتر بەهێزتر بوون. گەلی کورد هیچکات هیوای لەدەست نەدا. ئەم هیوایە دەرئەنجامی ماندوو بوونەکانی ڕێبەر ئاپۆیە”.