هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە ٢٠٢٣
لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەوڵەتی تورک بەردەوامبوو لە هێرش و پەلامارە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەوڵەتی تورک بەردەوامبوو لە هێرش و پەلامارە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
هەر لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣ەوە سوپای تورکی داگیرکەر هاوشێوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە درێژایی ساڵەکە چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی وەک شەنگال، مەخمور، چەمچەمال، پێنجوێن، شارباژێر، کۆیە، رانیە و دوکان ئەنجامدا و بەهۆیانەوە لانیکەم ٢٨ کەس شەهید و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە هەزار و ٦٤٠ جار، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەنجام داوە.
هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان
لە ١ـی کانوونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی گەلی بازێیان لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٤ـی کانوونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی چیای گری-یان لە سنووری دێرەلووکی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوتەوە.
لە ٨ و ٩ـی کانوونی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چیای مەتینا لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە باکووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا و بە هۆیەوە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەشت.
لە ١٨ـی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی سنووری شارەدێی سمێلانی سەربە شارۆچکەی چۆمانی لە پارێزگای هەولێر کرد، کە ناوچەیەکی مەدەنیینشینە.
لە ٢٨ـی کانوونی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، سنووری شارەدێی شیلادزێی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە ١٩ـی شووبات، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی و تانک و تۆپ، ٦٣ جار ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی جوودی، نزیک گوندی سیدا و ناوچەی چەمچۆی سەر بە شارەدێی شیلادزێی سەر بە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک تۆپباران کرد.
لە ٢٧ـی شووبات، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشەی لە نزیک گوندی بەهراڤا لە سنووری شنگال کردە ئامانج، کە بۆ بەشدارییکردن لە پرسەیەک دەڕۆشتن و بەهۆیەوە دوو فەرماندەی یەبەشە تێیدا شەهیدبوون و ئەندامێکیشیان برینداربوو.
لە ١ـی ئادار، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە ناوەندی شنگال بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد و بەهۆیەوە شەڕڤانێکی هێزەکانی یەبەشە شەهید بوو.
لە ١٠ـی ئادار، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی سەیدانی سنووری شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنووری پارێزگای کەرکووک کرد، بەهۆیەوە کەسێک شەهیدبوو و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ٢٤ـی ئادار، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، دوو جار بۆردوومانی گوندی سگێرێی لە دەڤەری نهێلێی لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٣ـی نیسان، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی عارف عومەر، تەمەن ٥٠ ساڵ و ئەحمەد حەسەن، تەمەن ٣٥ ساڵ، کە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان کردبووە چیای شیرین لە گوندی ئەردێل لە سنووری شارەدێی شیلادزێ شەهید بوون.
لە ١٥ـی نیسان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، دوو جار بۆردوومانی چیای بێخێریان لە سنووری شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک کرد.
هەر لە ١٥ـی نیسان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی سنووری شارەدێی گەرمکی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن-یان کرد.
لە ٢٠ـی نیسان، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، گوندەکانی سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە ٢٢ـی نیسان، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، بە فڕۆکەی جەنگیی، گوندی ساکیرییان لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە ٢ـی ئایار، بە فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێک و پاشان دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی تونێلی دۆڵی تەنگەڵەی کرد.
لە ٦ـی ئایار، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە گوندەکانی گوهەرز و بلاڤەی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکی کرد.
لە ١٦ـی ئایار، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ماڵێکی لە گوندی خانەسۆری سنووری شنگال کرد.
لە ١٩ـی ئایار، فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چوار گوندی دەڤەری نهێل-یان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، ئەو گوندانە ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنیین و دانیشتووانەکەی خەریکی کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریین.
لە ٢٣ـی ئایار، فڕۆکەی بێفڕکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ماڵێکی لە گوندی خەلەفی سەر بە هەرێمی بارێی شنگال کرد، بە هۆیەوە شەڕڤانێکی یەبەشە شەهید بوو و شەڕڤانێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ٣٠ ـی ئایار، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، دەوروبەری گوندی سگێری لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی ناوچەکە گەیشت.
لە ١ـی حوزەیران، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆردوومانی ماڵێکی لە ناوەندی شنگال کرد و لە ئەنجامدا زیانی ماددیی لێکەوتەوە.
لە ٣ـی حوزەیران، سوپای داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگی گوندی سگێری و چیای گارەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە درووست کرد، کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵیی و ئاژەڵدارین.
لە ١٣ـی حوزەیران، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی گوندی سگێرێی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد و تا درەنگانێک فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕایەوە.
لە ١٦ـی حوزەیران، بە فڕۆکەی جەنگیی، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گوندی گوهەرزێ-یان لە سنووری ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٢٠ـی حوزەیران، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی چەند گوندێکی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٢٤ـی حوزەیران، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، سێ جار لە بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی گوندەکانی گوهەرزێ و سگێرێی لە سنووری ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٢٧ـی حوزەیران، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیای مەتینایان لە نزیک گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان گەیشت.
لە ٣٠ـی حوزەیران و ڕۆژی جەژنی قورباندا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی چیای مەتینا-یان لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد، بەهۆشییەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
لە ١ـی تەمووز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی سنووری ئامێدیی لە پارێزگای دهۆک کرد و زیان بەر ژینگەی ناوچەگە گەشت.
لە ١ـی تەمووز، فۆڕکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گوندەکانی کونەکۆتر و بێجوانان-یان لە دەڤەری برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.
لە ٤ـی تەمووز، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گوندەکانی گوهەرزێ، بەلاڤە و بەرچی-یان لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٨ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چەند جارێک چیای کوڕەژارۆی لە سنووری شارەدێی شیلادزێ بۆردوومان کرد.
لە ١١ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی هەریەک لە گوندەکانی گرگاش و سپێنداری لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچەکی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.
لە ١٥ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی گوندی بەرچی دەڤەری ئامێدیی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
لە ١٦ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، چەند جارێک بۆردوومانی چیای کونەکۆتر، بێرکەمە و بنقەڵاتی لە سنووری برادۆست کرد.
لە ١٨ـی تەمووز، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی زنجیرە چیای مەتینای لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکی کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە.
لە شەوی ٢٤ـی تەمووز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی سنووری نهێلیی لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کرد، زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان گەیشت و پووش و پاوانی ناوچەکە سووتا.
لە ٢٥ـی تەمووز، سوپای داگیرکەریی تورک، هەوڵیدا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەرباز لە گردی جودی لە هەرێمی زاپ دابەزێنێت، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی بەرپەرچیان دانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا بەرەبەیان دەیان جار بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بۆردوومان کرد.
لە ٢٨ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی گوندی باکوورمانی کرد، هەروەها ناوچە گەشتیاریی و شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەی ئاکرێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان گەیشت و دارستانی ناوچەکە سووتا.
هەر لە ٢٨ـی تەمووز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی سنووری چوارتای نزیک شارۆچکەی پێنجوێنی لە پارێزگای سلێمانی کرد.
لە ٣٠ـی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگی، بۆردوومانی دەورووبەری گوندەکانی مێرسیدا و بیرۆباسفرەی سەر بە شارۆچەکەی شێخانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک کرد و زیان بەر بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوت و پووش و پاوانی ناوچەکە سووتا.
لە ٢ـی ئاب، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕکەی جەنگی بۆردوومانی چیای گارەی کرد.
لە ٦ـی ئاب، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پاش سووڕانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، بۆردوومانی گوندی چنارتووی لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کرد و پووش و پاوانی ناوچەکە سووتان.
هەر لە ٦ـی ئاب، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی کرد، کە بۆ ئاودانی باخەکەیان ویستوویانە بچن بۆ گوندی بلنبازا، لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی ئالان ئیسماعیل کە تازە ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێنابوو شەهید بوو و کەسێکی دیکەش بە ناوی هاشم شاکر، برینداربوو و ڕێژەیەکی زۆری جەستەی سووتا.
لە ٧ـی ئاب، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێی لە چیای مەتینای سەر بە شارۆچکەی دێرەلووک لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە ٩ـی ئاب، جارێکی دیکە فڕکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیای مەتینایان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
هەر لە ٩ی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە سەر ڕێگای دوکان-خەلەکان بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە هاوڵاتییەک بەناوی نەژوان سەرکەوت شەهید بوو و هاوڵاتییەکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
لە ١١ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەوتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان کرد، کە کارمەندی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بووە لە دهۆک و خەڵکی نەینەوا بوو، خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ بەڕێکردنی کچەکەیان بەرەو ئێران کە لەو وڵاتە خوێندکاری ماستەر بووە، لە سنووری ناڵپارێز کرانە ئامانج و بەهۆیەوە هەرسێکیان شەهید بوون.
لە ١٣ـی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شارەدێی دێرەلووک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ کرد و بە هۆیەوە ڕووبەرێکی بەرفراوانی پووش و پاوان گڕی گرت.
هەر لە ١٣ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، سەیرانگای گۆڵێ-یان لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆردوومان کرد.
لە شەوی ١٦ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گەلی سیڤایان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کرد.
لە ٢٤ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، سێ جار بۆردوومانی گوندی ساڵیاوای سەر بە شارۆچکەی پێنجوێنی کرد، لە هەمان کاتدا لە مێرگەمیر لە سنووری برادۆست ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار کەس گیانی لەدەست دا.
لە ٢٧ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، گوندی زەنگیدەری سەربە شارۆچکەی پێنجوێنی بۆردوومان کرد.
لە شەوی ٢٨ـی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی چیای سۆرک، شەکێیو، تارسا، مارەمەلا، ڕۆبیێ و دورێییان لە سنووری برادۆست کرد، تا درەنگانێکیش فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕایەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتییانی ناوچەکە درووست کرد.
لە شەوی ١ـی ئەیلوول، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانییان بۆ سەر هەریەک لە ناوچەکانی شارباژێڕ، باڵەکایەتیی و بناری قەندیل دەست پێ کرد و بە چڕی بۆردوومانی ئەو ناوچانەیان کرد و زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە و ئەو ماڵانەی لە نزیکی ئەو ناوچانە بوون گەیشت.
لە بەرەبەیانی ٢ـی ئەیلوول، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە گوندەکانی گوێزەڕەش، گەلی خواکورک، بێرکمە و کوێستانی قەڵاتی-یان کرد.
لە ٢ـی ئەیلوول، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی گوندی کانی میرانی لە شارۆچکەی پێنجوێن کرد.
لە ٥ـی ئەیلوول، فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ناوچەکانی سۆرێ و سگێرێ و زنجیرە چیای مەتینا-یان لە ڕۆژهەڵاتی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد و زیانی زۆر بەر دارستانی ناوچەکە کەوت.
هەر لە ٥ـی ئەیلوول، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنیی، کردە ئامانج و زیان بەر بینای شارەوانی بناری قەندیل کەوت، لە هەمان کاتدا تانکی گازی ئۆتۆمبێلەکان گڕی گرت.
لە ٩ـی ئەیلوول، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی باساوێی لە سنووری شارۆچکەی ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتەوە.
لە شەوی ١١ـی ئەیلوول، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی چیای مەتینایان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد و زیان بەر بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوت.
لە ١٦ـی ئەیلوول، جارێکی دیکە، فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە سەری گەلێ، سیڤا، قەچۆ و دێرێ-یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی بۆردوومان کرد.
لە ١٧ـی ئەیلوول، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال-یەبەشەی بە ئامانج گرت و بە هۆیەوە سێ شەڕڤانی هێزەکە شەهیدبوون.
لە ١٨ـی ئەیلوول، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هێزەکانی دژە تیرۆری یەنەکەی لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی کرد و سێ ئەندامی دژەتیرۆر شەهیدبوون و سێی ئەندامی دیکەش-یان برینداربوون.
لە درەنگانی شەوی ٢٣ـی ئەیلوول، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بۆردوومانی گەرووی سینگان-یان لە سنووری برادۆست کرد.
لە ٢٧ـی ئەیلوول، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل-یان کرد، بەهۆیەوە ژنێک بە ناوی ئەستی محەمەد شەهیدبوو کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ٢٩ـی ئەیلوول، بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە، ٢٥ دۆنم زەویی لە گوندی سکێری سەر بە شارۆچکەی ئامێدی گڕی گرت.
لە شەوی ١ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە گوندی کوزینەی نزیک پردەشاڵ، سنووری گوندەکانی ماونان و زەنگەڵینی کرد و تا درەنگانێکی شەو فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕایەوە.
لە شەوی ٣ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگی جارێکی دیکە، بۆردوومانی دەوروبەری گوندی ئیندزێی و بۆکریسکانی لە بناری قەندیل و گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارۆچکەی ماوەت کرد و بەهۆیەوە لە بۆکریسکان هاوڵاتییەک شەهید بوو، پووش و پاوانی ناوچەکەش گڕی گرت.
لە ٤ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ٤٨ جار بۆردوومانی گوندی ئیندزێی، سنووری گەڵاڵە و شاخی باسکەقەل و سنووری شینکایەتییان کرد.
لە شەوی ٤ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، جارێکی دیکە، سنووری شارباژێڕی بۆردوومان کرد و تا درەنگانێک فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕایەوە.
لە ٦ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیاکانی سەربە شارەدێی دێرەلوک لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.
لە ٧ـی تشرینی یەکەم، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، مزگەوتێکی لە ناوەندی کامپی مەخموور بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ برینداربوون و زیان بەر مزگەوت و ماڵەکانی دەوروبەری گەیشت.
لە ١٣ـی تشرینی یەکەم، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ماڵێکی لە کامپی مەخموور بۆردوومان کرد و بە هۆیەوە ژنێک بریندار بوو، زیان بە چەند ماڵێکی دیکەش گەیشت.
لە ١٥ـی تشرینی یەکەم، بە هێلیکۆپتەر و چەکی قورس، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ناوچەی سۆرێی سگێرێی زنجیرە چیای مەتینای لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کرد.
لە ١٧ـی تشیرینی یەکەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنیی خەڵکی مەخمووری، لە سنووری شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ٢٥ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چوار جار بە چڕی گوندەکانی بەستێ، سوورە گڵە و بەرد قەڵشیوی لە بناری قەندیل و گوندی خاستۆی لە سنووری شیلادزێ بۆردوومان کرد.
لە ٢٥ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی لە سنووری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.
لە ٣٠ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گەلی ڕەش، چیای شەکی و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری دەڤەری برادۆستییان لە پارێزگای هەولێر کرد.
لە ٣١ـی تشرینی یەکەم، فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورک، سنووری گوندی نهێلی-یان لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد.
لە شەوی ٤ـی تشرینی دووەم، فۆڕکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی کوێستانەکانی ڕوارا، سنین، گەرووی سنگا، چیاسۆرکی، گوندی بێرکم، چیای بۆڵێ و بێجوانان-یان لە نزیکی شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
لە شەوی ٥ـی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە چڕی بۆردوومانی کوێستانەکانی دەڤەری برادەست-یان کرد، ترس و دڵەڕاوکێی لەلای هاوڵاتییانی ناوچەکە درووست کرد.
لە ٦ـی تشرینی دووەم، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی ناوەندی شارەدێی بۆسکێنی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کرد و بە هۆیەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون و زیانیش بە دوکانەکانی دەوروبەری شوێنی بۆردوومانەکە گەیشت.
لە ٧ـی تشرینی دووەم، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گوندی بۆکریسکان و چەند گوندێکی دیکەی سنووری بناری قەندیل-یان کرد، بۆردوومانەکە هێندە بەهێز بوو کە هاوڵاتییان لە قەڵادزێوە گوێیان لە دەنگی بۆردوومانەکە بوو.
هەر لە شەوی ٧ـی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، هەریەک لە گەرووی سنگان و کوێستانی سنین و گوندی بێرکمەی لە سنووری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و بناری قەندیل و چیای ئاسۆسی بۆردوومان کرد.
لە درەنگانی شەوی ١٠ـی تشرینی دووەم، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی گوندەکانی گەلی ڕەش، کەمکۆڕان، تالستا و خنێرە و لۆلانی لە سنووری برادۆست کرد.
لە ١١ـی تشرینی دووەم، فڕۆکە چەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە چڕی گەلی سیڤانی لە زنجیرە چیای مەتینا لە ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە شەوی ١٣ـی تشرینی دووەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ئۆتۆمبێلێکی لە شارەدێی سنوونێی سەر بە شنگال کردە ئامانج و بە هۆیەوە دوو شەڕڤانی هێزەکانی یەبەشە شەهید بوون.
لە ١٥ـی تشرینی دووەم، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گەرووی سنگا، چیای بۆڵێ و بێجوانانی لە سنووری برادۆست کرد.
لە ٢٢ـی تشرینی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی هەریەک لە کوێستانەکانی بۆڵێ و بێجوانی لە سنووری سیدەکان کرد.
لە ٢٤ـی تشرینی دووەم، بە فڕۆکەی جەنگیی، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی گوندەکانی بۆکریسکان، بۆڵێ و زێڕنەکێوی لە بناری قەندیل کرد و تا درەنگانێکی شەو فڕۆکە بە ئاسمانی پشدەر و بناری قەندیل و باڵەکایەتییدا سووڕایەوە.
لە ٢٥ـی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتیی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی کوێستانی بەربزێنی لە دەڤەری برادۆست لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر کرد، کە ئەو ناوچەیە شوێنێکی کشتوکاڵیی و ئاژەڵدارییە.
لە ٢٩ـی تشرینی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی هەریەک لە گوندەکانی بێرکەمە، سنین، تارستا و سنگای لە سنووری برادۆست لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
لە ٣٠ـی تشرینی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە چڕی ناوەندی گوندی خانکێی سەربە ناوچەی بەرواری باڵای لە شارەدێی کانی ماسی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و یەکێک لەو شوێنانەش کە بەر بۆردوومانەکە کەوت، مزگەوتی گوندەکە بوو.
لە ١ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد.
لە ٥ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نزیک ناوەندی شارەدێی بامەڕنێی بۆردوومان کرد و بە هۆیەوە هاوڵاتییەک شەهیدبوو و هاوڵاتییەکی تریش برینداربوو.
هەر لە ٥ـی کانوونی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە ناوچەکانی گەرووی سینگان و گوندی بێرکمی لە دەڤەری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر کرد.
لە ١٢ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕکەی جەنگی نزیک گوندی گوهەرزێی لە بەرزاییەکانی مەتینای سەر بە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
لە ١٥ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، تۆپبارانی هەریەک لە گەرووی ڕۆبی، ڕواڵ، تارستان و کەمکۆڕای لە سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر کرد.
لە ١٧ـی کانوونی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی هەریەک لە گوندەکانی سگێرێ، گوهەرزێ، ناوچەکانی سەفح و زنجیرە چیاکانی مەتینایان لە سنووری ئامێدی کرد، بەهۆیەوە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی ناوچەکە گڕیان گرت.
لە ٢٠ـی کانوونی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، دەوروبەری گوندی گوهەرزێ-یان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد.
هەروەها تەنها لەساڵی ٢٠٢٣ لە سنووری بادینان و بناری قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕین ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراقدار لە جۆری TB-2 لە شوێنی مەدەنینشین کەوتوونەتە خوارەوە، هەندێکیان کەوتوونەتە حەوشە یان سەربانی ماڵان، جگە لەو درۆن و هێلیکۆپتەرانەی، کە گەریلاکانی ئازادیی لە چالاکییەکانی خۆیاندا خستوویانەتە خوارەوە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا زیاتر لە ١٦٠ هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە شەهید بوون و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
هاوکات بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا، ١٥٨ گوند چۆڵکراون و زیاتر لە ٦٠٠ گوندیش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.
هـ . ب