هەڕەشەی داگیرکاری لە سەر٤ گوندی لیجە زۆرتر دەبێت

هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک لە سەرناوچەی لیجەی ئامەد، لە بەرزاییەکاندا زۆرتر دەبێت.

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورک هێرشی داگیرکاری سوپای تورک بە ناوی " ئیرەن-٢لیجە" دەستیپێکرد. هێرشێکی نوێی ئاسمانی لە ٢٠ی کانوونی دووهەم دەستیپێکرد.

هێرشەکان بە قوورسی لە سەرگوندەکانی زەنگە، هەلهەل، مشرف و کارڤاسێ ئەنجام دەدرێت و جمووجووڵی سەربازیش زۆرتر بووە.

لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووهەمەوە سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی لیجەی ئامەد.

لە ٢٠ی کانووندا درگای ماڵەکانیان شکاند و دەستیان بە گەڕان کرد. تا ئیستا بەلانی کەم ٨کەس بە تۆمەتی 'ئەندامیەتی پەکەکە' دەستگیرکراون.

لە رۆژی ١٩ی کانووندا لە ئەنجامی گەڕانی ماڵبەماڵدا لانی کەم ٣٥ کەس دەستگیر کران.

ک-ش