حسێن حاجی: ئیدارەی نوێ لەسەر بنەمای ئیرادەی شەنگال دەبێت!

هاوسەرۆکی پادێ حسێن حاجی دەربارەی دەربارەی ڕۆژەڤی ئیدارەی نوێی شەنگال و هەوڵدانی زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمەوە وتی: "دەوڵەتی عێراق لەوە تێگەیشت کە بەبێ ئیدارەی شەنگال، ئیدارەیی نوێ بونیاد نانرێت."

دوایی دەستبەکاربوونی بەشێوەیەکی فەرمی، پارێزگاریی موسڵ عەبدولقادر دەخیل لە ١٩ی شوباتدا یەکەم سەردانی خۆی بۆ شەنگال ئەنجامدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایی سەربازی، دەزگا فەرمییەکان و کەسایەتییە ناسراوەکانی شەنگال کۆبووە. پارێزگاری موسڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی، جڤاکی و  ئیدارییەکانی شەنگال ئاماژەیی بە پێکهێنانی ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرد. دوای ئەم سەردانە پەدەکە فارس بەرڤیکانی لە ئەندامی ئەنجوومەن کێشایەوە و لە پێناو زیاتربوونی دەنگ و کاریگەری لەسەر شەنگال ئەندامێکی نزیک لەخۆیی لە پۆستە دانا. بەم بەرەپێشچوون و ڕوداوانە، جارێکی تر دۆخی ئیداری شەنگال بوو بە ڕۆژەڤی بنەڕەتی هەرێمەکە.

هاوسەرۆکی پادێ حسێن حاجی لەسەر ئەم بەرەوپێشچوون و ڕوداوانە بۆ لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندی کرد.

حسێن حاجی ئاماژەی بەوەدا پارێزگاری موسڵ عەبدولقادر دەخیل لە سەردانەکایدا سەردانی لیوای ٢٠ی سوپایی عێراقی کرد و دەربارەی ئەم سەردانە هەڵسەنگاندی کرد و وتی: "هاتنی پارێزگار بۆ چاوپێکەوتنی هەندێک کەسایەتی بوو، لە لایەن پرتۆکۆڵی دەوڵەتەوە سەردانێکی فەرمی نەبوو. ئەم سەردانە بۆ چاوپێکەتن بوو لەگەڵ هەندێک دەزگا و کەسایەتی و گوێگرتن لە ڕاوبۆچونی گەل بوو."

'قسەیی کۆتایی بۆ گۆڕینی ئیدارەی شەنگال، لە لایەن گەلەوە دەکرێت'

حسێن حاجی ئاماژەی بەوەدا، پارێزگایی موسڵ باسی گۆڕینی ئیدارەی شەنگالی کردوە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "لە قسەکردنی خۆیدا ئاماژەی بە پێکهێنانی ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرد. ڕۆژەڤی گۆڕینی شەنگال شتێکی ئاساییە. ئەنجومەنی مەجلیسی موسڵ کاتی خۆیی تەواوکرد و خۆی دەگۆڕێت. بەڵام بۆ گۆڕینی ئیدارەی شەنگال، گەل قسەی کۆتایی دەکات و خاوەنی بڕیارە. کاتێک ئەنجومەن بۆ هەندێک ئەرک و دەسەڵات کەسانێک دادەنێت بۆ ئەوە ئەو کاتە ڕایی کۆتایی ڕایی شەنگالە. ڕایی کۆتایی ئەنجومەنی خۆسەریی دیموکراتیکە. گەر لە نێوان بەغداد-موسڵ شەنگالدا هەرشتێک لەسەر شەنگال بسەپێنرێت، ئەوشتە قبوڵ ناکرێت".

'دەوڵەت لەوە تێگەشتووە بەبێ ئیدارەی شەنگال ئیدارەی نوێ نابێت'

حسێن حاجی باسی لەوەکرد پێشتر چەندین جار لە لایەن ئیدارەی شەنگالەوە سەپاندن بەسەر شەنگال هەبووە ئەم نمونەی هێنایەوە و وتی: "هاتنی سوپای عێراق، ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم هەموویان لە دژی شەنگال بوون، بەڵام شەنگال خاوەن ئیرادەی خۆیەتی و بەرگری لەخۆی دەکات. دەرفەتی گەڕانەوەی بە هەندێک لایەن نەدا بۆ ئەوەی گەلەکەمان بکەن بە کۆیلە و شەنگال بێ متمانە و بێ هێزبکەن. دەوڵەتی عێراقی لەوە تێگەشتووە بەبێ ئیرادەی شەنگال ئیدارەی نوێ دانامەزرێت. ئیدارەی شەنگال لە لایەن گەلی شەنگالەوە دەبێت. گەلی شەنگال لە دژی هیچ کەسێک نیە، بەڵام دەبێت ئەو کەسە بەڵێن بدات کار بۆ شەنگال بکات، بەڵین بدات کار بۆ ئێزیدییەکان بکات. وەک خۆسەری شەنگال لە دژی ئەمە نین."

'پارێزگاری موسڵ ناتوانێت ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم جێبەجێ بکات'

هاوسەرۆکی پادێ حسێن حاجی لە کۆتایی هەڵسەنگاندەکەیدا باسی لە ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرد و وتی: "ئەم ڕێکەوتنە حساباتێکی سیاسیە. گەلی شەنگال و گەلی دەشتی نەینەوە بە یەک دەنگ لە دژی ئەمە وەستانەوە و وتیان ئەم شتە قبوڵ ناکەین. ئەم پەیمانە لە ٢٠٢٠ەوە هەتا ئێستا جێبەجی نەکراوە. کەسێک کە بەرپرسیاری موسڵە کاتێک باسی ئەم ڕێکەوتنە دەکات، ئەمە بە شایەنی ئەو نابینین. هەرچەند هێزە هەرێمی و نەتەوەی، حکوتی عێراقی نەیتوانی جێبەجێبکات، بە بڕوای من پارێزگاری موسڵیش ناتوانێت جێبەجێی بکات."