'هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، وڵاتمان ئازاد نابێت'

دایکی ئاشتی عەفیفە کارتال وتی: "با دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، وڵاتمان ئازاد نابێت."

دایکی ئاشتی و زیندانی عەفیفە کارتال یەکێکە لەو هەزاران ژنەی کوردستان کە ڕوبەڕووی زوڵم و زۆرداری بووەتەوە. کارتال کە هەر لەتەمەنی منداڵیەوە شاهیدی زوڵم و ستەمی سوپا بووە و ناچاربووە گوندەکەی خۆی کۆچبکات، لە ئامەدیش ڕبەڕووی زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی تورک بووە. کچەکەی کارتاڵ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چالاکیەکانی دژی پۆلیسی لجێ دا شەهیدبووە، هەروەها کوڕەکەشی لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە زینداندایە.

لەگەڵ زوڵم و ستەمەدا گەورەبووین

کارتال ڕایگەیاند پێش ئەوەی کۆچی ئامەد بکات، هاوسەرگیری کردوە و لە ترسی زوڵم و ستەم ڕۆشتووەتە گوندێکی دراوسێیان، لەبەر ئەوەی زوڵم و ستەمی دەوڵەت کۆتایی نەهات، ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ ئامەد و وتی: "ئەوانەی لە گوندەکە مانەوە پاسەوانیان پێ قبوڵ بوو و لە گوندەکە ماونەتەوە. ئەوانەی کە پاسەوانیان قبوڵ نەبوو ناچاربوون گوندەکەیان بە جێبهێڵن. سوپا ماڵی ئەو کەسانەی سوتاند و تاڵاندەکرد کە پاسەوانیان قبوڵ نەبوو. ئێمە لەگەڵ ئەم زوڵمەدا گەورەبووین. چۆن دەتوانین بەشداری شەڕ نەبین؟ جگە لەمە چ ڕێگەیەکمان بۆ ماوەتەوە؟ چەندین ساڵە لەگەڵ دڕندایەتی دەوڵەتدا دەژین. کچەکەم لە قوتابخانەی ئامەد بووە، کاتێک بوو بە ئامانجی سوپای دەوڵەت. هەفتەی چەندجارێک دەستگیردەکرا. لەکۆتایدا لە ساڵی ٢٠١٢ ڕۆشتە چیا و بوو بە گەریلا. چیتر بەرگەی زوڵم و گوشاری نەدەگرت و بۆ ئازادی خۆی و وڵاتەکەی دەجەنگا. لە ساڵی ٢٠١٧دا لە ناو کۆمەڵیک پۆلیسیدا هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و شەهیدبوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەسەر بنەمای دانپێدانی دانپێنەرێکەوە کوڕەکەم لە زینداندایە و سزایی ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە."

هەتا گۆشەگیری تەواو نەبێت، وڵاتمان ئازاد نابێت

کارتاڵ ئاماژەی بەوەکرد کە چەندین زیندانی و شەهید لە بنەماڵەکەیدا هەیە و وتی:  "نەک تەنها لە بنەماڵەکەی من، بەڵکو لە کوردستان بدەی لە دەرگایی هەرماڵیک شەهید یان زیندانییەکی هەیە. لە ١٢ ساڵیەوە من ڕبەڕووی ستەم بوومەتەوە، ئەوەی دەیبینم ئازادی ژنە، کە لەگەل و نەوەکانمان داوای دەکەم. بووم بە ئەندامی دایکانی ئاشتی و لە هەموو جێگەیەک دەنگم هەڵەبڕم. هیچ مرۆڤێکی بە حورمەت، بە تایبەت هیچ ژنێک ناتوانێت بەرامبەر بە زوڵم و ستەم بێدەنگ بێت. لە دژی ستەم و تواندنەوە و گۆشەگیری ئیمراڵی تێدەکۆشم، بۆ ئەوەی بە ئازادی بژیین دەبێت پێش هەموو شتێک دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە. بەبێ ئەوە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازادبێت."

بۆ ئازادیمان گۆڕەپانەکان پڕکەینەوە

کارتال باسی لەوەکرد ٨ی ئاداریان لە پێشەوەیە و وتی: "نەورۆز و هەڵبژاردنەکان هەیە. دەبێت لەم ڕۆژانەدا هەموومان بڕژێینە کۆڵانەکان. دەبێت هەموو ژنان لە ٨ی ئاداردا بۆ ئازادی خۆیان بڕۆنە گۆڕەپانەکان. با هەموو کورد بۆ ئازادی خۆی لە ٢١ ئاداردا بۆ ئازادی گۆڕەپانەکان پڕکاتەوە. دەبێت هەموو گەلی تورک و کورد بۆ کۆتایهێنان بەم فاشیزمە بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. وەرن با کۆتایی بەم فاشیزمە بهێنین. ئاشتیمان دەوێ و خواستمان کردنەوەی دەرگای ئیمراڵییە. نامەناوێ جەرگی هیچ دایکێک بسوتێ. پیرۆزبای ٨ی ئادار لە هەموو گەلی کورد، ژنان وگەریلا دەکەم."