هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات قۆناغی هەنوکەیی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'، تێکۆشانی گەلی کورد ودۆستانی لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
هەڵمەتی ئازادی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی ئازادی جەستەیی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان گەیشتووەتە ملیۆنان کەس. لە رۆژئاوا گەل بە تەواوەەتی هەڵساوەتە سەرپێ. لە باکوری کوردستان رێپێوانی ئازادی سازکرا. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بە سەدان هەزار کەس لە کۆڵن لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ رێپێوانی گەورەی ئازادی کۆیکردنەوە. لەم قۆناغەدا هەڵمەتەکە چ دەستکەوتێکی ئافراند و سەلمێنەری چی بوو؟ هیچ کەموکورتیەکی هەیە؟
ئێمە لە مانگی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتداین. بەر لە هەموو شتێک ئەو هێزانەی پیلانگێڕیەکەیان ئەنجامدا بە رق و توڕەییەوە شەرمەزاریان دەکەم. هەروەها لەگەڵ روودانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە دەیان هاوڕێ و وڵاتپارێز چالاکی گیانبازییان کرد، بەرخودانی گەورەیان نیشان، بەدەوری ئەوانەوە بەرخودانێک هەیە، کە ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە. لە کەسایەتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' شەهیدانی شۆڕش و ئازادی هەموویان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.
رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ناو رژێمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا بێ پسانەوە بەرخودانێکی گەورە دەکات، تێدەکۆشێت. ئەو تێکۆشانەشی بە تەنیا لە پێناو ئازادی کوردان ئەنجام نەداوە. تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بە تەنیا بەرخودانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان نییە. رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا لە سەر ناوی ژنان لە دژی رژێمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات، لەسەر ناوی گەلان خۆڕاگری دەکات، لەسەر ناوی مرۆڤایەتی خۆڕاگری دەکات. هەربۆیە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ، ئەو بەرخودانەی ئەنجامی دەدات، بە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتیە. تێکۆشانێکی گەورەی بەرخودانی ئازادییە.
لە ناو هەلومەرجی قڕکردندا لەپێناو مرۆڤایەتیدا ٥ بەرهەمی نوسی
بەو هۆشمەندیەوە ماوەی ٢٥ ساڵە تێدەکۆشێت، بەردەوام خۆی قووڵ دەکاتەوە و گەورە دەبێت. هێزی خۆی لەوەوە وەردەگرێت، راستی خۆی لەوەوە بەدەست دەهێنێت. هیچ سەرکردەیەک لە ناو ئەو هەلومەرجەی رێبەر ئاپۆی تێدایە، لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجە و فاشیزمدا نەگەیشتوەتە قوڵبوونەوەیەکی بەو رادەیە، لە قووڵبوونەوەی هزری، تیۆریک، فەلسەفیک، ئایدۆلۆژیک، سیستماتیک و رێکخستنی بەوجۆرەدا نەژیاوە. نەیتوانیوە بیگۆڕێت بۆ بەرهەمێک، نەیتوانیوە بینوسێتەوە.نەیتوانیوە بیکاتە موڵکی مرۆڤایەتی، نەیتوانیوە بیکاتە موڵکی مێژوو. لە مێژوودا یەکەم جارە شتێکی بەو جۆرە روودەدات. لە ناو هەلومەرجی فاشیزم، قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا، لە شوێنێک کە ئەو شەڕە لە هەموو ئاستێکدا بەردەوامە، رێبەر ئاپۆ لە سەر ناو و بە نوێنەرایەتی گەلی کورد، لە سەر ناوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سەر ناوی مرۆڤایەتی، لە سەر ناوی ژنان قوڵبوونەوەیەکی بەو جۆرەیە هنایە کایەوە، ئەوەی گۆڕی بۆ بەرهەمێکی پێنج بەرگی، کردیە موڵکی کۆمەڵگا و مێژوو کە ئەوەش لە مێژووی جیهاندا شتێکی نوێیە. ئەوە بەرخودانێکی بێ هاوتایە. لە ناو ئەو هەلومەرجەدا پاراستنی ئیرادە بە بەبهێزی، بەهێزکردنی ورە و ئیرادە لەو ئاستەدا و قوڵکردنەوەی هێزی واتابەخشین، شتێک نییە پێشتر بینرابێت.
بەراستیش ئەوە ئیرادەیەکی سەرو مرۆڤایەتیە، بەرخودانێکی لە سەروو مرۆڤایەتیە. بێگومان ئەوەش پشت ئەستورە بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ، سەرچاوەی هێزی واتایە، تێکۆشانی ئازادی، هۆگربوون و دڵسۆزیەتی بۆ ئازادی. رێبەر ئاپۆ لە ناو هەلومەرجی بەو جۆرەدا پارێزنامەی پێنج بەرگی خۆی ئامادەکرد. پارێزنامەی ٥ بەرگری بە واتای پاراستنی کورد، پاراستن و بەرگریی لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی. رێبەرایەتی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژنان، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەی سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیکی لە ناو هەلومەرجی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا، لە ژێر هێرشەکاندا نوسی، ئامادەی کرد و کردی بە موڵکی کۆمەڵگا. ئەوەش بە راستی کارێکی بەو جۆرەیە، کە ناتوانرێت باس بکرێت و بگێڕدرێتەوە، تێکۆشانێکە، بەرخودانێکە، هەڵوێستێکە.
ئەو بەرخودانە لە بەرزترین ئاستدایە
٢٥ ساڵە بە دەوری ئەو هەڵوێستی بەرخودانەی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی تێکۆشانێکی بێهاوتا بەردەوامە. بە هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' دەستیپێکرد و تائێستا بێ پسانەوە بەردەوام بووە. گەلەکەشمان لە کوردستان، لە دەرەوەی وڵات، لە چوارلای جیهان بە بەرخودانێکی بێهاوتا بەڕێوەی برد و درێژەی پێدا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە، لە سەر هێڵی گیانبازی بەرخودانێکی گەورەیان نیشاندا و ئەو بەرخودانە لە بەرزترین ئاستدایە. بەرخودانێکە کە لە کەسایەتی زاپ، ئاڤاشین و مەتینادا لە بەرزترین ئاستدایە. خەڵکەکەمان لە رۆژئاوا بە دەوری بەرخودانەوە شۆڕشێکی گەورەی هێنایە ئاراوە، کە کاریگەری کردە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان و مرۆڤایەتی، بناغەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەژاند و بووە سەرچاوەی سودبەخشین بە مرۆڤایەتی. شۆڕشێکی گەورەی بە ئەنجام گەیاند. بە دەیان هەزار شەهیدی پێشکەش کرد. قوربانی زۆری بەخشی. ئەو بەرخودانە لەو چوارچێوەدا بڵاوبووەوە. کاریگەریەکی گەورەی کردە سەر ژنان. کاریگەری گەورەی کرد سەر کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کاریگەری گەورەی لە سەر کۆمەڵگای جیهان، مرۆڤایەتی دانا و بووە مایەی وەرچەرخانی دیموکراتیکی راستەقینە. لە ناو کۆمەڵگادا ئەقڵیەتی گۆڕی، بووە هۆکاری شۆڕشی ویژدانی. هەربۆیە ئەگەر مرۆڤ بڵێت 'دەستکەوت و دەرەنجامی ئەو ٢٥ ساڵە چییە' ئەو کاتە بەدەوری بەرخودانی رێبەر ئاپۆوە، بە دەوری تێکۆشان، پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و پرۆسەی سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی کورد، بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ، بە پێشەنگایەتی کوردان، گەریلاکانی کورد و بزوتنەوەی ئازادی کوردان، شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیکیان بە ئەنجام گەیاند. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە ناو وەرچەرخانێکی بێهاوتا، کاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی دانا. ئەوەش سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەیە.
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد. گەورەبوو، بڵاوبووەوە و بەردەوام بوو. بە پێشەنگایەتی دۆستانی کورد دەستیپێکرد، بە پێشەنگایەتی شۆڕشگێڕانی ئینتر ناسیۆناڵیست. دیموکراسیخواز و سۆسیالیستەکان دەستیپێکرد و بەرەوپێشچوو. ئەوە ئاستێکی بەرزی بەرخودانی بێ پسانەوەی ٢٥ ساڵەیە. دوای رێپێوانی ئازادی، دوای رێپێوانی گەورەی ١٧ی شوبات لە کۆڵن، شاندێکی نێونەتەوەیی لە دژی هەڕەشە لە سەر ئیمراڵی چووە تورکیا. پێش ئەوەش چەند شاند چووبوون. لە تورکیا چەندین دیداریان ئەنجامدا. هەموو ئەو کارانەی کە دۆستان، دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکان، مرۆڤە بە ویژدانەکان و ئازادیپارێزەکان دەیکەن، هەوڵەکانیان ئاستێکی بەرزی تێکۆشانی ٢٥ ساڵە بووە بە دەوری بەرخودان و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆوە. ناکرێت کە جیا لەوە هەڵبسەنگێندرێت. هەربۆیە بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ دەکەم. بەرخودانی دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی کە بەدەوری ئەو بەرخودانەوە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، بووەتە نێونەتەوەیی، رێپێوانی ئازادی لە تورکیا و باکووری کوردستان، رێپێوانی کۆڵن لە ئەوروپا و ئەو هەڵمەتانەی تائێستا بەردەوامن، هەموو ئەوانەی بەوپەڕی هێزی خۆیانەوە بەشداربوون، سڵاویان لێدەکەم. هەموو ئەوانەی رەنجیان کێشاوە لەوم تێکۆشانەدا و تێکۆشان بەم بۆنەوە سڵاویان لێدەکەم.
تێکۆشانی ٢٥ ساڵە گەردونی بوو
دەستکەوتی ئەو قۆناغە چی بوو؟ وەک من وتم، تێکۆشانی ٢٥ ساڵە گەردوونی بوو. پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە. بووە هەرێمی و بووە گەردونی. واتە بووە ماڵی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵگەی جیهان، گەلان و مرۆڤایەتی. ئێستا ژمارەیەکی زۆر فەیلەسوف، ئەکادیمیسیان، نوسەر، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، ژینگەپارێز، فیمینیست واتە هەموو بەشە خۆڕاگرەکانی کۆمەڵگا، هەڵسوڕێنەرانی تێکۆشان بە دەوری پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەی سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە هاوپشتیەکی گەورە لەگەڵ کورداندان، تێدەکۆشن و خۆیان دەگەیەننە تێکۆشانی ئازادی کوردان. خۆیان دەگەیەننە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ، بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا دەکەن، بەشداری لە رێپێوانی ئازادی لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا دەکەن. لە سەر ناو و بە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی لەپێناو ئازادیدا هەنگاو دەنێن. هەربۆیە بێگومان زۆر هێژا و واتادارە. ئەوەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی سەرکەوتنی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، ئاستی بەگەردونیبوونی هەڵمەتی ئازادی نیشان دەدات کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد. ئەگەر ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئاستی جیهان کەسانی ناسراون، فەیلەسوف و رۆشنبیران ئەمڕۆ دێن و دەڵێن رێبەر ئاپۆ رێبەری ئێمەیە، رێپێوانی ئازادی رێبەر ئاپۆ رێپێوانی ئازادی ئێمەیە، تێکۆشانی کوردان تێکۆشانی ئێمەیە، ئەوە سەرکەوتنی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. ئاستی هێزی تێکۆشانی ٢٥ ساڵە بە دەوری رێبەر ئاپۆوە نیشان دەدات. ئەوە سەرکەوتنێکە، سەرکەوتنێکی گەورەیە. دەستکەوتێکی گەورەیە. هەربۆیە ئەو قۆناغەی لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە، نابێت لە تێکۆشان و بەرخودانی ٢٥ ساڵە بە جیا هەڵبسەنگێندرێت. ئەوە ئاستێکی نوێیە. ئاستی بە جیهانیبوون و بە گەردونیبوونی تێکۆشانە، ئاستی خاوەندارییە لە پرۆژەی سیستمی کۆنفیدڕالی نەتەوەی دیموکراتیک، ئاستی سەرکەوتن، ئاستی بڵاوبوونەوە لە ناو کۆمەڵگا نیشان دەدات. بێگومان ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە.
رێبەر ئاپۆ بووە بە رێبەرێکی جیهانی
لەم قۆناغەدا زیاتر درک بەوەکرا کە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ کەسی نییە، کاریگەری لە سەر ژیانی هەموو کەس دادەنێت، هەربۆیە ئەوەی خستەبەرچاو کە دروشمی 'ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی منە' چەندە راست و بەرجستەیە. داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بووە خاوەن ئاست و کاراکتەرێکی جیهانی. گرنگی ئەوە هەم بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و هەمیش لە رووی وەرچەرخانی بوون بە رێبەرێکی گەردوونی و جیهانییەوە و هەمیش بۆ داهاتووی کوردستان چییە؟
ئەوەی رێبەر ئاپۆی کردە رێبەرێکی گەردوونی و جیهانی، پاڕادایمی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ لە ئەقڵیەتی سۆسیالیستی تائێستادا، لە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستیدا کرانەوەیەکی جددی دروست کرد، وەرچەرخانێکی هێنایە ئاراوە. ئەو وەرچەرخانە چیبوو؟ پەکەکە سەرەتا بە کاریگەری ئەو بیرکردنەوە و ئەندێشەیە، بەو ئایدۆلۆژیایەوە دامەزرا. ئەو ئایدۆلۆژیایە بۆخۆی بە بنەما گرت و بەم جۆرە دامەزرا. بێگومان چارەسەری پرسی کوردیشی لە دەوڵەتێکی سۆسیالیستیدا دەبینیەوە. بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان سەرجەمیان، چارەنووسی نەتەوەی خۆیان لە دەوڵەتێکی سۆسیالیستیدا دەبینیەوە. چارەسەری پرسی مرۆڤایەتیان لە ناو سیستمێکی ژیانی، کۆمەڵایەتی کە نە لە دەوڵت و نە لە دەسەڵاتەوە دوور نەبوو دەبینیەوە. باشە ئەوە بۆ مرۆڤایەتی چارەسەری راستەقینەی بەدوای خۆیدا هێنا؟ مارکس، لنین، ئەنگڵس رێبەرانی گەورەبوون. شارەزایانی سۆسیالیزمن، بە راستیش بۆ هەموو بەرخودانەکان، بۆ مرۆڤایەتی بوونە سەرچاوەی گەورەی سودوەرگرتن. بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەریان لەسەر بەرخودانی گەلان، تێکۆشانی چینایەتی، تێکۆشانی رەگەزی دانا. بێگومان رێبەرانی گەورەن. بەڵام ئەو چارەسەریەی ئەوان ئافراندیان نەیتوانی ئەقڵیەتی چینایەتی، عەقڵیەتی دەوڵەتی دەسەڵاتدار لە ناو ببات. سۆسیالیزمیان لە سەر بنەمای ئەقڵیەتی دەوڵەتی دەسەڵاتدار شرۆڤکرد. ناتوانن لەو حەقڵیەتە زیاتر بترازێن و بەرەوپێش بچن. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی گەورەی ئەنجامدا. ئەو دۆخە بە بنبەستگەیشتووی بزوتنەوە سۆسیالیستیەکانی چارەسەر کرد. ریال سۆسیالیزمی تێپەڕاند. تیۆری، فەلسەفە، ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزمی دیموکراتیک و سیسمی کۆمەڵایەتیەکەی دانا. شیاریەکی سۆسیالیستی دوور لە دەسەڵات و دەوڵەت، وشیاریەکی چارەسەریی کۆمەڵایەتی کە پشت ئەستورە بە رێکخستنی سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیک، کۆمۆناڵی دیموکراتیک، وشیاری ئازادیی کۆەڵایەتی ژن و وشیاری ژنانی پێکەوە خوڵقاند. ئەوە هەوڵێکی نوێ بوو. ئەوە پاڕادایمی نوێیە. لەبەر ئەوەش پاڕادایمێکی ئازادیپارێزی راستەقینەیە. هەربۆیە پاڕادایمێکی دیموکراتیکە. پاڕادایمێکی ئیکۆلۆژیکی راستەقینەیە. ژیانێکی دوور لە دەسەڵاتداری و دەوڵەت، ژیانێکی کۆمەڵایەتی، سیستمی کۆمەڵایەتی دوور لە دەسەڵاتداری، کۆیلایەتی ژن رەتدەکاتەوە، نەتەوەپەرستی رەتدەکاتەوە، رەگەزپەرستی رەتدەکاتەوە، ئایینپەرستی رەتدەکاتەوە. کۆلۆنیالیزم، داگیرکەری، هەموو جۆرە گوشار و ستەم، شەڕ و توندوتیژی رەتدەکاتەوە. ژیانی ئازادی راستەقینە و سیستمی ئازادی دیموکراتیک بەو مێشکە، بەو ئەقڵیەتە دەتوانێت رێکبخرێت و دابمەزرێت.
رێبەر ئاپۆ فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا، چوارچێوەی تیۆریک، مامەڵەی کرداری، رێبازی جێبەجێکردن و ئەرکەکانی ئەوەیە دەستنیشان کرد. سیستمێک کە پشت بەو هۆشمەندیەی یەکبوونی ئۆرگانیکی دەبەستێت. رێ و رێبازی رێکخستنیش دەستنیشان دەکات. ئەوە شتێکی بێ هاوتایە. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ لەو چوارچێوەدا کاتێک هەڵسەنگێندرا، بێگومان رێبەرێکی سۆسیالیستی مێژوویی، سەدساڵەی داهاتووە. نەک هەر رێبەری کوردانە، ئەو رێبەری مرۆڤایەتیە، رێبەری هەموو ئەوانەیە کە بڕوایان بە سۆسیالیزم. دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و ئازادی ژنان، ئازادی ژینگە هەیە. رێبەر ئاپۆ داکۆکی و پارێزگاری لەوە دەکات. نەک هەر پارێزگاری لێدەکات، لە هەمان کاتدا بە رەنج و هەوڵێک لە ژێر رژێمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی پاڕادایمی ئەوە دەستنیشان دەکات. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ لەسەر ناوی هەموو چینە بندەستەکان، رەنجدەران و کرێکاران، گەلانی چەوساوە، ژنان، ژینگەپارێزان، هێزە ئیکۆلۆژیەکان رێبەرێکی ئازادییە.
هەر کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بڵاودەبێتەوە و دەناسرێت، بە شێوەیەکی گەورە خاوەنداری دێتە ئاراوە. ئەوەتا ئەمڕۆ هەڤاڵان بەردەوام نمونەی دەهێننەوە، نەک هەر زیزک بە دەیان، بە سەدان فەیلەسوف، رۆشنبیر، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، سۆسیالیست، ژینگەپارێز، فیمینیست هەر کە دەیناسن، بە رێبەر ئاپۆ دەڵێن 'بەڵێ'، دەڵێن 'خۆی لە خۆیدا ئێمە بۆ ئەوە تێدەکۆشین. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەو بەهایانەی ئێمە داکۆکیان لێدەکەین، تێدەکۆشێت. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوە لە ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات. خاوەنداری لە ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانە لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانە بۆ ئازادی جەستەیی ئەو و لە هەمان کاتدا تێکۆشانە بۆ ئازادی ئێمە'.
رێبەر ئاپۆ هەربۆیە گۆڕدرا بۆ رێبەرێکی گەردونی. خاوەنداری لە ئەویش لە هەڵکشاندایە. کاریگەری ئەو پاڕادایمە لە سەرتاسەری جیهان زۆر گەورە دەبێت. پاڕادایمەکە تا بڵاو دەبێتەوە و دەناسرێن، خاوەنداری لە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ زیاتر بە جیهانی دەبێت، تێکۆشانی ئازادی، بە بەشداربوونێکی بەهێزتر گەورە دەبێت. واتە گەورە دەبێت. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە ئەو تێکۆشانە بە جۆش و خرۆشی گەورە، بە خواست، بە بڕواوە درێژە پێبدەین.
لە ئاستی دووەمدا بەکۆمەڵایەتی و بە جەماوەری دەبێت
ئێوە دەڵێن کە هەڵمەتی ئازادی لە رێگەی رێپێوانی کۆڵنەوە گەیشتە ئاستێکی نوێ. ئایا ئەو ئاستە چییە؟ هەڵمەتەکە لەئێستا بەدواوە چۆن بەڕێوەدەچێت؟
هەڵمەتی ئازادی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە بەڕێووەدەجێت، ئاستێکی زۆر گرنگی ٢٥ ساڵەیە. بۆ قۆناغەکە لە ئێستا بەدواوە دوای رێپێوانەکەی کۆڵن باس لە قۆناغی دووەم دەکرێت. ئەو هەڵمەتە بە پێشەنگایەتی دۆستان، بە پێشەنگایەتی هێزە دۆستە نێونەتەوەییەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدا گەورە دەبێت و بەردەوام دەبێت، لەو بابەتەدا هێندەی ئێمە چاودێری دەکەین، پلانسازیەکی زۆر گرنگی تێکۆشان هەیە، کار هەیە، پلانسازی کار هەیە. ئەو کارە بەردەوام دەبێت. لە قۆناغی دووەمدا لە بنەڕەتدا لە قۆناغی دووەمدا لە بنەڕەتدا ئەو هەڵمەتە بە جەماوەری دەبێت و بەو جۆرە بەردەوام دەبێت. بە کۆمەڵایەتی دەبێت و بە جەماوەری دەبێت. خۆی لە خۆیدا قۆناغی بەردەممان دەرفەتی بێهاوتا دەخاتە بەردەستمان.
بەم نزیکاتە دەبێتە ٨ی ئادار. لەو بڕوایەدام کە لە ٨ی ئاداردا ژنان بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن. ژنان ئەوەیان بینی، زانیان. زۆر لایەنی فیمینیست خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، تێدەکۆشن. بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی ژنانە. تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ لە پێناو ژنان کە لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا بەڕێوەی برد، رەنج و هەوڵەکانی، لە رووی هزری، تیۆریک، ئایدۆلۆژیک، فەلسەفیک، پراتیکەوە ئەو هەوڵانەن کە هیچ رێبەرێکی سۆسیالیست لە مێژوودا ئەنجامی نەداون. رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە سیستم وەستایەوە. بەرامبەر بە سیستم بە باڵادەستی پیاو، سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سیستمی هەژمونیک وەستایەوە. تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوەبرد. لە هەموو روویەکەوە رێگە لەبەردەم ژن کردەوە، ئەوانی زانا کرد. رۆشنبیریەکی گەورەی لەناو ژناندا ئافراند. ئاستی پێشکەوتوویی، ئاستی ئازادبوونی ژنانی کورد کاریگەری لەسەر ژنانی هەرێمەکە و تەواوی جیهان دانا. لە ناو کۆمەڵگادا وەرچەرخانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی خوڵقاند، وەرچەرخانێکی دیموکراتیکی ئەنجامدا. ئەمەش بە راستی یەکجار گرنگە.
لەو بڕوایەدام کە ژنان بە درێژایی مانگی ئادار، واتە لە ١ی ئادارەوە بە شێوەی جەماوەری و گەورە بەشداری لەم هەڵمەتەدا دەکەن. لەبەر ئەوەی ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە. بەو وشیاریەوە بەشداربوون ساز دەبێت. دواتریش نەورۆز لە سەرتاسەری کوردستان بە بەشداربوونێکی گەورە و جەماوەری هەڵمەتەکە دەبێت. لە سەر ئاستی نەتەوەیی لە سەرتاسەری کوردستان دەبێتە بەشداربوونێکی شکۆمەندانە و جەماوەری لە رێپێوانی ئازادی و هەڵمەتی ئازادی. دواتریش ٤ی نیسانە. ٤ی نیسان بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەرایەتی رۆژی لەدایکبوونی کوردان و مرۆڤایەتیە. ئەوەش بە شێوەی جەماوەری پێشوازی لێدەکرێت و پیرۆز دەکرێت. دواتریش رۆژی ١ی ئایار رۆژی بەرخودانی کرێکاران و رەنجدەران. رۆژی تێکۆشانە. رێبەرایەتی راستیەکی گەردونی هەیە. رێبەرایەتی رێبەرێکی کرێکاران و رەنجدەرانە. بە نوێنەرایەتی هەموو چەوساوە و بندەستان خۆڕاگری دەکات، تێدەکۆشێت. تەمەنی ٥٠ ساڵەی تێکۆشانی خۆی بەوە بەخشی. بە پاڕادایمی خۆی ئەوە دەخاتە بەرچاو. سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک هێمای ئەوەیە. هەربۆیە بە جەماوەریبوونێکی بەرفراوان لە رێگەی قۆناغی دوومەوە دێتەدی و لەو بابەتەدا داوا لە گەلی کورد و سەرجەم دۆستان بە تایبەتی ژنان دەکەم، کە بە بەهێزی بەشداری لە قۆناغی دووەمدا بکەن. لە هەموو شوێنێک بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە پێشەنگایەتی کوردان و دۆستان ئەو رێپێوانی ئازادییە زیاتر بە جیهانی دەبێت، دەبێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت. ئەم قۆناغە لە هەموو روویەکەوە بوار بۆ ئەوە دەڕەخسێنێت.
لە قۆناغی دووەمدا دەبێت ئێمە تێکۆشانێکی بەهێزی یاسایی بەڕێوەببەین
لایەنێکی دیکەش ئەوەیە کە لەم قۆناغەی دووەمدا دەبێت تێکۆشانێکی زۆر بەهێزی یاسایی بەرێوەببەین. لە ئیمراڵی هێڕشێکی قڕکردن لە ئارادایە. رژێمێکی قڕکردن لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت. قڕکردن تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. ئێستا لە ژێر چاودێری هێزە پیلانگێڕەکاندا لە ناو سیستمی نێونەتەوەیی، ئەنجومەنی ئەوروپا بەرپرسیارە بەرامبەر سیستمی ئیمراڵی. ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل کە سەردەستەیی پیلانگێڕییەکەیان کرد، لەوە بەرپرسیارن. سەرجەم هێزە پیلانگێڕەکان لەوەدا بەرپرسیارن. دەوڵەتی تورک لە ناو ئەو سیستمە نێونەتەوەییەی ئیمراڵیدا رژێمی قڕکردن بەڕێوەدەبات. لە ئیمراڵی شەڕی پاکتاوکاری بەڕێوەدەبات. هەربۆیە تاوانێکی جینۆساید و قڕکردن ئەنجام دەدرێت. شەڕی قڕکردنی ئیمراڵی لە ئێستادا بە هەموو کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. گۆڕدراوە بۆ قڕکردن و جینۆسایدکردنی کوردان. ئێستا سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدی ١٠٠ ساڵە لە سەر کوردان، بە چڕی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت و تەواوی کوردستانیشی تەنیوەتەوە. لە تورکیاش گوشارێکی قورسی فاشیستی لە سەر کۆمەڵگا هەیە. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە تێکۆشانێکی زۆر جدی سیاسی، یاسایی و دیپلۆماتیک لە دژی ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیە بەرێوەببەین. ئەوە زۆر رەوایە. دەبێت ئێمە کارێکی وابکەین کە ئەوانەی بە ناوی ماف و یاساوە دەجوڵێنەوە، بەڵام یاسای خۆیان جێبەجێ ناکەن، بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان یاسا پێشێل دەکەن، هەموو ئەو هێز و دەوڵەتانە ریسوا و شەرمەزار بکەین و لەقاویان بدەین. دەبێت بە هەموو جۆرێک دەمامکی سەر روخساریان هەڵبماڵین. دەبێت دەوڵەتی تورک ریسوا بکەین. گوشارێکی گەورەی نێونەتەوەیی بخەینە سەر دەوڵەتی تورک. دەبێت ئێمە لە رێگەی گوشارەوە رای گشتی ساز بکەین. هەربۆیە لەم ئاستەدا، دەبێت قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی بەهێزتر بەڕێوەببەین.
چارەسەری پرسی کورد هێز و ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆیە کە هەڵمەتی ئازادیی رێبەرایەتی بەرجستەی کردووەتەوە. دەبێت ئەوە زیاتر ببینرێت و کار بۆ بڵاوکردنەوەی پاڕادایم و ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ و رێبەرایەتی لە هەموو شوێنێک بە بەهێزی ئەنجام بدرێت. دەبێت ئێمە دە هێندەی هەوڵەکانی ئێستا کاربکەین و تێبکۆشین.
گەڵ دەڵێت ' ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە'
لە ئیمراڵی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ، لە دەرەوەش بەرخودانی بزوتنەوەی ئازادی، گەل، گەنجان، ژنان و دۆستانی گەلی کورد پێیانەی ٢٦ەمین ساڵەوە. لە ساڵی ٢٦ەمیندا دەبێت چی بکرێت؟ چ ئەرکێک دەکەوێتە سەر شانی کەسەکان؟ شێوازی تێکۆشان و پێشەنگایەتی بەهێزتر، کاریگەرتر و ئەنجامگرتر چۆن دەتوانێت بەرەوپێش بخرێت؟
تێکۆشانێک، کە گەلەکمان ٢٥ ساڵە بە دەوری پاڕادایم و بەرخودانی رێبەرایەتی بەڕێوەی دەبات، ئێستا گۆڕدراوە بۆ تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی. پرسی کورد بووەتە پرسێکی هەرێمایەتی و جیهانی. ئەوە دەرەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد، بزوتنەوەی ئازادیی کورد و دۆستانی هاتووەتە ئاراوە. ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە، ئەنجامێکی زۆر گەورەیە. ئیتر بەو جۆرەیە کە ئەو زانابوونە لە ناو گەلی کورد و کۆمەڵگا و لایەنەکانی دەرەوەی گەلی کوردیش پێشبخرێت. ئازادیی گەلی کورد و ئازادی رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی پێکەوە بەستراونەتەوە. ئەوە لە سەرەتاوە بەدەوام بەو جۆرە بووە. تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان بەو جۆرەبوو. بەڵام ئەو زانابوونە یەکەم جارە لەم ئاستەدا، لە ئاستی پێشکەوتوودا بەدەست دەخرێت. ئەوە شتێکی زۆر گرنگە. ئیتر گەلی کورد دەڵێت، " ئەگەر رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، من ئازاد دەبم، ئەگەر رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، لە کوردستان قەوارەیەک ساز دەکرێت. کورد مافە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی بەدەست دەهێنێت". زانابوونی ئەوە ئیتر لەناو گەلی کورددا قووڵبووەتەوە. ئەوە زۆر گرنگە. هەبوون و ئازادی خۆی لە ئازادی رێبەر ئاپۆدا دەبینێت و لە سەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشێت. دەبێت ئەو زانابوونە هێندەی تر قووڵ بکرێتەوە و لەو چوارچێوەدا بە خواست و پێداگرییەکی گەورەوە ئەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵانی دواتردا بەڕێوەببەن.
جگە لە کورد زۆر لایەن وەک من ئاماژەم پێدا ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆیان دادەنێن. دەڵێن کە پێویستە بۆ رێگریی لە قڕکردنی ئیکۆلۆژیک رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. دەبێن بۆ ئەوەی بەر بە رەگەزپەرستی و قڕکردنی ژنان بگیرێت، دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. وەک رێبەرێکی گەردونی، هەڵیدەسەنگێنن و لێی دەڕوانن. وەک رێبەری تێکۆشانی خۆیان دەیبینن. دەبێت ئێمە بەهێزتر ئەو تێکۆشانە درێژەپێبدەین. بە هەمان جۆر دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی، ئازادی ژن و رەنجدەران، هەموو بندەستان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوام بێت. ئەوە گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ.
ئێمە لە هەموو کاتەکان زیاتر لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ نزیکین، هەروەها ئازادی گەلی کورد زیاتر لە هەموو کات نزیک بووەتەوە. بەڵام هێرشەکانیش دژوارن. هەروەها لە دژی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ هێرشی نەتەوەپەرستی، ئاینی، دواکەوتوانە، رەگەزپەرستی و فرەلایەنیش لەئارادایە. لەم سەردەمەدا هەندێک لایەنی سۆسیالیستیش هەن کە دژی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ دەوەستنەوە. هێرشەکانی ئەوانیش لە ئارادایە. هێرشی هەمەلایەن لە دژی پاڕادایمی رێبەرایەتی و راستی رێبەرایەتیش لەئارادایە. ئێمە تائێستا هەموو کات هێرشی بەو جۆرەمان پوچەڵ کردووەتەوە. تێکۆشانی گەلەکەمان و تێکۆشانی گەریلا هەموو هەنگاوەکانی پیلانگێری و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پوچەڵ کردووەتەوە. خۆی لەخۆیدا ئێستاش بەمجۆرەیە.
خۆی لە خۆیدا رژێمی ئەشکەنجە و قرکردنی ئیمراڵیش پیلانگێڕیەکە و بەردەوامی پیلانگێڕییە. بەڵام ئەو پیلانگێڕییە هەموو کات بە تێکۆشانی ئێمە پوچەڵ کراوەتەوە. لەسایەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان و تێکۆشانی بێوچانی ٢٥ساڵە، لەناوبردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی کورد و قڕکردنی کوردانیش پوچەڵکراونەتەوە. ئەمڕۆ رێبەرایەتی لە تێکۆشانی خۆیدا پێیناوەتە ٢٦ەمین ساڵەوە و رێبەر ئاپۆ بووەتە رێبەرێکی جیهانی. پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ، جیهانیبوونی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، خاوەنداری نێونەتەوەیی زۆر بەرەوپێشچووە. ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە، پێویستە ئێمە ئەوە بە بڕوا و پێداگری گەورە، بە وشیاری تێکۆشانی گەورە بەرەوپێش ببەین و بگەینە سەرکەوتن. تێکۆشان رێگەی سەرکەوتن بریتیە لە تێکۆشان، تێکۆشان و تێکۆشان. رێگەی سەرکەوتن تێکۆشانی رێکخراو و یەکگرتووە. تێکۆشانمان تا رۆژی ئەمڕۆمان ئەوەی سەلماندووە. هەروەها تێکۆشانمان دەبێتە سەلمێنەری داهاتووش. هەروەها من سەرکەوتن بۆ تێکۆشانی گەلە تێکۆشەرەکەمان، دۆستان، شۆڕشگێڕان، دیموکراسیخوازان، سۆسیالیستەکان، ئیکۆلۆژیستەکان، فیمینیستەکان، کرێکاران و رەنجدەران دەخوازم. ئەنجامی هەموو تێکۆشانەکان لە ژێر سێبەری پاڕادیگمان رێبەر ئاپۆدا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنە. ئەم قۆناغەی تێکۆشان ئەوەی بە روونی بە ئێمە نیشاندا.
هـ . ب