بەسێ هۆزات بەشداری لە 'بەرنامەی تایبەت'ی کەناڵی مێدیا خەبەر کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و سیاسەتی دەسەڵات کرد.
هۆزات باسی لەوەکرد کە ئەو باجەی بۆ بومەلەرزە بۆ چەندین ساڵ کۆکرایەوە لە شەڕی پاکتاوکردن لە دژی کوردان، لە جینۆسایدی کۆمەڵایەتی لە تورکیا، شەڕ بەرامبەر ژینگە، لە رانت، تۆڕی مافیا و چەتەکانی ئاکەپە و ئەردۆغان خەرج کران و وتی، "گەل بە شێوەیەکی گەورە لێپێچینەوەی ئەوەدەکات. ئەوە بەسەریانەوە ناچێت".
بەسێ هۆزات هۆشداری دا کە دەوڵەت، رژێمی ئاکەپە-مەهەپە پلانی ئەوەیان هەیە کە ئەو ناوچەیە لە کورد و لە عەلەوی چۆڵ بکات، بەم جۆرە پلانێکی جینۆسایدی هەیە و وتی، "بۆ پوچەلکردنەوەی ئەوەش بە دڵنیاییەوە نابێت گەل دەستبەرداری خاکی خۆیان ببن و نابێت خاک، زێد و موڵکوماڵی خۆیان بە دەوڵەت بفرۆشن. ئەگەر ئەو پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوام بێت دەتوانین کە گوندەکان، شارۆچکەکانمان بە بەهێزی ئاوەدان بکەینەوە. بە پشتیوانی، بە گیانێکی هاوبەش، بە ورەیەکی هاوبەش و بە پشتگیری مادی دەتوانین ئەو شوێنانە بکەینەوە بە ناوچەی ژیان".
هۆزات گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بومەلەرزە و رووداوەکانی دوای بومەلەرزە و پرسی هەڵبژاردنی بەم جۆرە هەڵسەنگاند:
بەر لە هەموو شتێک بە رێز، خۆشەویستی و تامەزرۆییەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم. بە توڕەییەکی گەورەوە پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەم. هەروەها لە مانگی شوباتدا و لە کوردستان، لە ناوەندی بازارجخ و ئەلبیستان بومەلەرزەی گەورە روویدا کە کاریگەری کردەسەر سوریا، تورکیا و شارەکانی تورکیا. گەلانی کوردستان، تورکیا و سوریا بە راستیش ئازارێکی گەورەیان چەشت، ئەوە کاریگەری کردە سەر تەواوی جیهان. داواکارم قوربانیانی بومەلەرزەکە بکەونە بەر بەزەیی و لێبوردەیی خوداوەند و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریدناران دەخوازین. سەری بنەماڵەی قوربانیان، گەلەکەمان و گەلەکانمان ساغ بێت.
هزری رێبەرایەتی کاریگەری بەهێز لە سەر گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دادەنێت
٢٥ەمینی ساڵیادی پیلانگێڕی هاوکات بوو لەگەڵ بومەلەرزە گەورەکە. ئەوەش کاریگەری کردە سەر زۆر چالاکی کە لە دژی پیلانگێڕیی پلانیان بۆ دانرابوو. لە تورکیا، لە باکور چالاکییەکی گەورە بەرەو گەملیک ئەنجام دەدرا. بەناچاری هەڵوەشێندرایەوە. هەروەها کاریگەری کردە سەر پلانی چالکییەکان لە ئەوروپا. بەڵام سەرباری ئەوەش بەتایبەتی لە رۆژئاوا، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زۆر چالاکی شکۆمەند ئەنجام دران. بە هەمان شێوە نەک هەر لە مانگی شوبات بەڵکوو چەندین مانگە لە باکوریش چالاکی بەرچاوی شەرمەزارکردن بەڕێوەدەچن. لە دژی پیلانگێڕیی کاری ئایدۆلۆژیک، سیاسی، دیپلۆماسی بوونی هەیە. لە کوردستان و دەرەوەی وڵات قۆناغێکی جدی تێکۆشان و چالاکی لەئارادایە، کاری جدی ئەنجام دەدرێت. لەم کاتەدا لە ئەوروپا، لە باشوریش چالاکی شەرمەزارکردنی جدی بەڕێوەچوون. سڵاو لەو چالاکییانەی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییان لێدەکەین. بێگۆمان دۆستانیشمان لەم رووەوە زۆر زەحمەتیان کێشا، هەوڵیان خستەگەڕ. بۆ ئەوەی گۆشەگیری بکەوێت رۆژەڤی رای گشتیی نێونەتەوەیی، بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ببێتە بابەتی سەرەکی نێوونەتەوەیی، دۆستانمان رەنجی زۆریان کێشا، کارێکی گەورەیان کرد. هزری رێبەرایەتی، پاڕادایمی رێبەرایەتی تادێت بڵاودەبێتەوە و کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر جیهان. بە راستیش ژنان لە ئاستێکی بەرزدا خاوەندارییان لێکرد، گەل خاوەنداری لێکرد، رای گشتی دیموکراتیک، رۆشنبیران، نوسەران، هونەرمەندان خاوەندارییان لێکردن.
ژیانی ئازاد بە پاڕادایمی رێبەرایەتی دەستەبەر دەبێت
لەم قۆناغەدا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا کۆنسێرتی گرنگ ساز کران، هەربۆیە لە بواری هونەریشدا خاوەنداری گەورە بوو. ئێمە ئەوە بە بەرجستەیی دەبینین: هەرکە پارادایمی رێبەرایەتی بە جیهاندا و بە ناو کۆمەڵگادا بڵاوبێتەوە، ئاستی خاوەنداری بەرزتر دەبێتەوە. هەموان ئایندە و ئازادی خۆیان لەو پاڕادایمەدا دەبیننەوە. ژیانی ئازاد، دیموکراتیک، سیستمی ئازاد و یەکسان بەم پاڕادایمە دەستەبەر دەکەن. هەموان لەوە تێگەیشتن. ئیتر هەموان دەیبینن. هەربۆیە گرنگە.
ئەم قۆناغە، ئەو تێکۆشانەی کە لەم ساڵانەدا ئەنجامدرا، تێکۆشان لە دژی پیلانگێری ئەوەی بە بەرجستەی خستەبەرچاو: ئیتر لە سەدەی ٢١، لە سەدەکانی ئێستا و دوایی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت، پرۆژەی سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک دەستەبەر دەبێت. ئەمە لەمڕۆدا لەلایەن زۆر لایەنەوە مشتومڕ و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. وەک جێگرەوەی چارەسەری بنچینەیی بۆ قەیرانی ئێستا، پڕۆژەی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک ئیکۆلۆژیک، پرۆژەی ئەم ژیانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. وەک چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی، گەلان، کۆمەڵگاکان، ژنان، ژینگە، وەک پڕۆژەیەکی چارەسەری بنچینەیی وەک ژیانێکی جێگرەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. ئەقڵیەتیش بە گوێرەی ئەوە دروست دەکرێت. پەیجوری دەکرێت. بەرێکخستنبوون پێکدێت. ئەمە زۆر گرنگە، زۆر بەنرخە. لەم ماوەدا بینیمان کە تیمێک لە راگەیاندن چووبوونە کینیا. رێبەرایەتی لە کینیا لەلایەن موساد و سی ئای ئەیەوە گیرا و رادەستی میت کرایەوە لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە کینیا. ئێستا لە کینیا لە سەر بنەمای پاڕادایمی رێبەرایەتی لەسەر ئەو هۆشمەندی و فەلسەفەیە، رێکخستنێکی جدیی کۆمەڵایەتی ساز دەکرێت، بزوتنەوەیەک دروست دەبێت. ئەمە لە راگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە. بووە بابەتی گەر و ماوەیەکی زۆرە لە رۆژەڤدایە.
سەدەکانی داهاتوو دەبنە سەدەی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک
ئەوە زیاتر بڵاودەبێتەوە. لە ئەفریقا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەهەموو شوێنێکی جیهان لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە وەک پڕۆژەی بنجینەییی چارەسەری، جێگرەوەیەک بۆ ژیان بڵاودەبێتەوە و بە رێکخستنبوونی لەسەر ساز دەکرێت.
لەناخەوە بڕوام بەوە هەیە. سەدەکان لە ئێستا بەدواوە بە راستیش دەبنە سەدەی رووخانی سیستمی نەتەوە دەوڵەتی فاشیست، دامەزراندنی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک پشتی بە کۆمینی دیموکراتیکی خۆبەڕێوەبەر دەبەستێت، بەرێکخستنبوونی پاڕادایم، ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ. مرۆڤایەتی بەوەوە درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات. بەشێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، بە یەکسانییەوە دەژی. من بڕوام بەوە هەیە و بناغەکەی لە ئێستاوە لە هەموو روویەکەوە دامەزراوە.
بێگومان لە لای تورکیاش بۆ چارەسەری قەیرانی هەنووکەیی لە هەموو روویەکەوە، بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان، چارەسەری پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکی، دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ پرۆژەی بنچینەیی چارەسەرییە. ئەوانەی ئەمڕۆ دەوڵەتی یاسا دەپارێزنبە بێ ئەوەی کۆتایی بە کردەوەی نایاسایی لە ئیمراڵی بهێنن ناتوانن دەوڵەتێکی یاسا، دەوڵەتکی دیموکراتیک دابمەزرێنن. ئەوانەی لە تورکیا داکۆکی لە دادپەروەری دەکەن بە بێ ئەوەی کۆتایی بە نادادپەروەری لە ئیمراڵی بهێنن، بە بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە هەڵوێست نیشان بدەن، ناتوانن لە تورکیا سیستمێکی دادپەروەرانە ساز بکەن، ئەوانەی لە تورکیا دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی دەپارێزن، بە بێ ئەوەی بەرامبەر بە کردەوەی نایاسایی، نادادپەروەری، بێ ویژدانی و بێ ئەخلاقی لە ئیمراڵی بوەستنەوە، بێ ئەوەی لەبەرامبەر سیاسەتی سەر ئیمراڵی بوەستنەوە، ناتوانن لە تورکیا ژیانێکی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان دابمەزرێنن. ئەوە راستیەکە. هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بەرامبەر پیلانگێری تێکۆشانێکی زۆر بەهێز ئەنجامدرا. ساڵانی بەر لەوەش و لە ماوەی ٢٤ ساڵدا تێکۆشانی بەرفراوان و بەشکۆ ئەنجامدرابوو. ئەمساڵیش بە هەمان شێوە بەردەوام بوو. ساڵی داهاتوو، ساڵانی داهاتووش بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەو تێکۆشانە گەورەتر دەبێ و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئێمە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە گوڕ بە تێکۆشان دەدەن.
دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کارەساتی سەدەیە
تورکیا و کوردستان ناوچەی بومەلەرزەن. واتە ئەم راستیەکی زانراوە. بەڵام تائێستا بە گوێرەی ئەو راستیە بیناسازی دروست نەکراوە. بە گەوێرەی ئەوە رێوشوێن نەگیراوەتەبەر. شار، گوند بە پێی ئەوە دروست نەکراون. ئەو باجەی لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٢٣ بۆ بوومەلەرزە کۆکراوەتەوە نە بۆ رێوشوێنەکان دژی بومەلەرزە، نە بۆ بیناسازی بە گوێرەی ئەوە خەرج نەکراون. بە دڵنیاییەوە ئەمە بابەتێکی گرنگە.
ئێستا کە بومەلەرزەیکەی گەورە روویداوە، کارەساتێکی گەورە هاتەئاراوە. دەسەڵاتداری فاشیستیش ئەوە دەڵێت. دەڵێت گەورەترین کارەساتی سەدە. راگەیاندنی دەسەڵاتیش ئەمە وەک کارەساتی سەدە نیشان دەدەن. ئایا ئەوەی بووە هۆی ئەم کارەساتی سەدەیە بومەلەرزەیە، یاخود ئەو مێشک و دەسەڵاتدارییە بووە هۆی بومەلەرزە؟ ئەمە بابەتێکی جدی جێگەی مشتومڕە. بە راشکاوی دەڵێین؛ کارەساتی راستەقینەی سەدە خودی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەیە، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە. بومەلەرزە کارەساتی سروشتییە. لە زۆر ناوچەی جیهان بومەلەرزەی لەوە بەهێزتر روودەدەن. بۆ نمونە ژاپۆن. بەردەوام باسی دەکرێت. لە ژاپۆن لەسەروو ٩ پلەوە بومەلەرزە روویداوە، بەڵام لە ژاپۆن زیانەکان بەرچاو نین. بیناکان لە ژاپۆن زۆر لە بیناکانی تورکیا بەرزترن. بەڵام زیانی گیانی تیایدا رونادات. لە زۆر شوێنی جیهان دۆخی بەم جۆرە لە ئارادایە. باشە بۆچی لە تورکیا ئەو هەموو وێرانکارییە روودەدات؟ بەسەدان هەزار کەس ژیانیان لەدەست دەدەن. ئازاری زۆر گەورەی ساڵان و دەیان ساڵ روودەدەن. ئەمانە هەموو بە هۆی ئەو دەسەڵاتدارییە فاشیستیەی تورکیاوەیە. ئەوانەی کارەساتی راستەقینە دەخوڵقێنن، خودی ئەوانن. کارەساتی راستەقینە خۆیانن. ئەگەر باسی کارەساتی سەدە بێت ئەو کاتە کارەساتی سەدە دەسيڵاتداری فاشیستی ئاکەپە- مەهەپەیە، رژێمی فاشیستە. ئەمە راستیەکە.
مرۆڤەکان وەک کۆمەڵێکی نەزان دەبینن
ئەردۆغان دەڵێت، 'ئەمە قەدەر و چارەنوسە، دەبێت مرۆڤ وەک پلانێکی چارەنوس بیبینێت، هەڵیبسەنگێنێت'. رووداوی کانەبەردەکان روودەدەن، دەڵێ بەشێکە لەقەدەر و چارەنوس، بە سەدان هەزار مرۆڤ ژیانیان لەدەستداوە، دەڵێت قەدەرە. لافاو هەڵدەستێت، زۆر شوێن لە ژێر ئاودا دەمێننەوە، بە هەزاران مرۆڤ ژیانیان لەدەست دەدەن، بە دەیان هەزار بینا دەڕوخێن، دەڵێن ئەمە پلانی قەدەر و چارەنوسە. واتە مرۆڤەکان وەک کۆمەڵگایەکی نەزان دادەنێن، دەڵێت 'چی بڵێم بڕوام پێدەکەن، بە ئاسانی دەیانخەڵەتێنم'. دەڵێن 'ئەگەر کارەساتی گەورەی بەم جۆرە کە بەهۆی سیاسەتی بەڕێوەبەری و دەسەڵاتدارییەوە روودەدەن وەک چارەنوس و قەدەری خوداوەند نیشان بدەین، هەموو کەس باوەڕی پێدەکات؛ لەبەر ئەوەی ئەو مرۆڤانە نەزانن. لەهیج شتێک تێناگەن، بێ ئەقڵن، بەم جۆرە دەتوانم هەموو کەس قایل بکەم و بڕوای پێبهێنم'. مرۆڤەکان بە گەمژە و نەزان دادەنێن. بەڵام ئیتر ئەو سەردەمە تەواو بوو. تائێستا زۆرجار بەو شێوەیە مامەڵەیان کردووە. تائاستێکیش گەیشتوونەتە ئەنجام. ئەمەراستیەکە. زۆرکەسیان بەوە قایل کرد. ئەوانەشی بڕوایان نەکرد بە نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی و نەژادپەرستی بەدەوری خۆیانەوە کۆیانکردنەوە، رێگەیان بۆ ئۆپۆزسیۆن دیاریکرد. تائێستا بەم جۆرە هێناویانە. بەڵام ئیتر ئەو سەردەمە تێپەڕی. ئیتر ئەردۆغانی دیکتاتۆری فاشیست بە وتنی پلانی قەدەر ناتوانێت کۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنێت. بە پێچەوانەوە دۆخێکی جیاواز هاتووەتە ئاراوە. ئیتر کۆمەڵگا پلانی چارەنوسی ئەردۆغان یەکلا دەکاتەوە. دۆخەکە بەم جۆرەیە.
ئێدی کۆمەلگا پلانیی قەدەری ئەردۆغان دیاری دەکات
پرۆسەکە بەرەو ئەوە دەڕوات. بە راستی ئێدی گەل و کۆمەڵگا قەدەری پلانی ئەردۆغان دیاری دەکات. بەڵێ ئێمە لەنێو قۆناغێکی بەم شێوەیەداین. ئەمە راستیەکە. هۆکاری ئەوەندە کوشتن، هۆکاری ئەوەندە کارەسات دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەری ئێستایە. ئەمە لەبەرچاوە. گۆکاری ئەم کارەساتە ئەوەیە. ئەم دەسەڵاتە خۆی کارەساتە.
دەوترێت ئەو پارەیەی لە ساڵی ١٩٩٩ەوە کۆیکردۆتەوە زیاتر لە ١٠٠ ملیارە. هەندێک کەس دەڵێن ٤٨ ملیار، هەندێک دەڵێن ٨٣ ملیار. بەڵام ڕوونە کە زیاتر لە ١٠٠ ملیارە. ئەم پارەیە بۆ کوێ چووە؟ با دەست لە پارەی بومەلەرزە بەردەین، ڕۆژانە باج لە خەڵک وەردەگیرێت، ملیۆنان و ملیارەها پارە کۆدەکرێتەوە. باجەکە بۆ خزمەتی گشتییە. حکومەت لە هەموو شوێنێک، لە هەر شوێنێکی جیهان باج بۆ ئەمە کۆدەکاتەوە. پێویستە وەک خزمەتێک بۆ خەڵک بگەڕێندرێتەوە. ئەم پارەیە بۆ کوێ دەڕوات؟ سەرەڕای باجی بوومەلەرزە، ئەم باجە بۆ کوێ دەڕوات؟ ئەمە بۆ شەڕی قڕکردن دژی کورد خەرج دەکرێت. لە شەڕی قڕکردن دژی کۆمەڵگای تورکیا خەرج دەکرێت. بۆ شەڕی سروشت و رانت خەرج دەکرێت. بۆ ئەردۆغان و دەستوپێوەندەکەی خەرج دەکرێت. بۆ سادات سادات و ئەردۆغانبۆ چەتەکانی خەرج دەکرێت. ماوەی ١١ ساڵە سوپایەکی چەتەئ دەیان هەزار کەسی دروستکردووە. مەشق و ڕاهێنان، لۆجستیک، تەقەمەنی، پەروەردە، خواردن، شوێنی حەوانەوە، شەڕ، هەموو شتێک لەلایەن دەوڵەتی تورک و حکومەتە فاشیستەکەیەوە دابین دەکرێت. ئەم پارەیە لەکوێ دەهێنن؟ لەم سەرمایەیە دەڕوات، لە باجی گەلەوە دەڕوات. شەڕی قڕکردنی کورد بەم باجە دەکرێت.
جۆگرافیا پێشکەش بە رانتخۆرەکان دەکرێت
هەموو رۆژێک بە تۆن بۆمب بەسەر شاخەکانی کوردستاندا دەبارێنن دان بەوەدا دەنێن کە نرخی هەر بۆمبێک سەدان هەزار دۆلارە. لەم کاتەدا کە بوومەلەرزە روویداوە دەیان هەزار بۆمب بە بەردەوامی بەکارهێنراون. باج بۆ ئەمە بەکاردەهێندرێت، بۆ رانتخۆرەکان بەکاردەهێنرێت، بۆ لایەنکرانی دەسەڵات بەکاردەهێندرێت. بەشێکی نوخبە لە دەوری کۆشک کۆبووەتەوە، بۆرژوازییەک دروستکراوە و باجی گەل ڕۆژانە بۆ ئەوان دەچێت. پارەکانیان زیاد دەکەن. لە زۆرێک لە بانکەکانی جیهان ملیارەها پارەیان هەیە. جوگرافیای تورکیا و کوردستان پێشکەشی رانتخۆرەکان کراوە. هەموو رۆژێک تەندەر پێشکەش بە وەبەرهێنەرانیان دەکەن. لە هەموو شوێنێک دەیان بینا دروست دەکرێن. بە کۆنکرێت و لمی ڕزیو دروستی دەکەن. لەم بوومەلەرزەیەدا چەندین باڵەخانە وێران بوون. پەیامنێران نیشانی دەدەن. هەموویان وەک خۆڵ و خاشاک وان. لە لم دروست دەکرێن. واتە بینای ٢٥، ٣٠ نهۆمی بە لم دروست کردووە. بینای ٢٠ نهۆم بوو، ١٠ نهۆم بەم شێوەیە دروست دەکەن. کۆنکرێتی کوالیتی بەرزیان بەکارنەهێناوە. ئاسنێکی کوالیتییان بەکارنەهێناوە. هەموویان بوون بە تۆز، لەناوچوون. هەموو جوگرافیا تورکیا، کوردستان پێشکەش بە رەنتخۆرەکان کراوە. باج لە خەڵک کۆدەکەنەوە، گیرفانیان پڕ دەکەن، خەزێنەیان پڕ دەکەنەوە، وەبەرهێنان لە بانکەکاندا دەکەن. لە هەموو شوێنێک هەمووان وەک ئەردۆغان مامەڵە دەکەن، کۆشک بۆ خۆیان دروست دەکەن. کۆشکەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات زۆرن. باڵەخانەی ناکوالیتی بۆ گەل دروست دەکەن. هەموو ئەو باڵەخانانە دەبنە گۆڕ بۆ مرۆڤ و بۆ گەل و کۆمەڵگا. ئێستا هەموو باڵەخانەیەک بۆ گۆڕ گۆڕاوە. ئەمە کۆمەڵکوژیە. قڕکردنە. لەناوبردنی کۆمەڵگایە.
لە تورکیا و کوردستان کۆمەڵگا قڕدەکرێت
ئەوەی ئێستا لە تورکیا و کوردستان دەگوزەرێت قڕکردنی کۆمەڵگایە. شارەکان وێران بوون. لە هاتای، سەمسور، دیلۆک، مەلەتی و مەڕەش. ئەسکەندەرون، قەزاکانی، گوندەکانی کاولکاری روویدا و وێران بوون. واتە هەرێمێک بە تەواوی وێران بووە. پارێزگاری شڕنەخ دەڵێت، زیانەکە پێنج هێندەی ئەوەی ئاشکرا کراوە زیاترە. لەو کاتەدا دەیانگوت ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەگەر پێنج هێندە زیاتر بێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. لە راستیدا زیانەکان ٥ ئەوەندەیە، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. هێشتا مرۆڤەکان لە ژێر داروپەردووەکاندان. تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکاندان. بە شۆفڵ تەرمەکان دەردەهێنن. پارچە پارچە بوون، ناناسرێنەوە. ئەم کۆمەڵگایە کۆمەڵکوژ کراوە. کۆمەڵگاکە لەناوچووە. لە هەموو شوێنێک گەل بەجێهێڵدرا تاوەکو بمرن. هەموو کاتێک دەڵێین؛ ئەم دەوڵەتە دەوڵەتێکی قڕکەرە، ڕژێمێکی قڕکەرە. ئێستا دیارە; دەیان ساڵە، ١٠٠ ئەم دەوڵەتە بەسەر کورددا دەسەپێنن. بەتایبەت لەم ٧ ساڵەی دواییدا هێرشی قڕكردن لە دژی کورد لە ئاستێکی بەرزدا ئەنجامدراوە. ئێستا هەمان قڕکردن لە بەر چاوی کۆمەڵگای تورکیا، لەبەر چاوی کۆمەڵگای کوردستان و جیهان لە ماوەی لە ماوەی ١٥ - ١٧ ڕۆژدا ئەنجامدرا. واتە دەرئەنجامەکانی ئەمە هێندەی دیکە جددیتر دەبن. ئەوەی پێی دەوترێت یاسای لێبۆردنی وەبەرهێنان ئەوەیە کە جوگرافیای تورکیا و کوردستان پێشکەشی تاڵانکەران دەکرێت و لەناو دەبرێت. رەوایەتی بە رەنتخۆر و دزەکان دەدەن. مۆڵەتیان پێدەدات. یاسای لێبۆردنی وەبەرهێنان واتە یاڵانکردن و لێخۆشبوون لە رەنتخۆرەکان.
لە هەموو شوێنێک لەبەردەم چەمەکان باڵەخانەیان دروست کردووە. لە زۆر شارەکان دەگۆترێت کە زیاتر لە نیوەی شارەکانیان گوایە ئاوەدان کردووەتەوە. هەمووی بە کەلوپەلی ناکوالیتی دروستکراون. بە راستی ئەو دەڤەرانەیان بۆ مرۆڤەکان کردووەتە گۆڕستان. دۆخەکە ئێستا بەم شێوەیەیە. ئەم جۆگرافیایەیان کردووەتە گۆڕستان. زۆر مەترسیدارە. ئەم دەسەڵاتە، دەسەڵاتێکی زۆر مەترسیدارە.
لە رێگەی باخچەلی و ئاکار هەڕەشە لە گەل دەکات
ئەوان بە هیچ شێوەیەک خۆیان رەخنە ناکەن. واتە شەرم لە خۆیان ناکەنەوە. هیچ شەرمیان نییە. بۆچی مرۆڤەکان شەرم دایان دەگرێت؟ ئەگەر ئەخلاق هەبێت، ئەگەر ویژدان هەبێت، ئەگەر هەستێک هەبێت، ئەوا مرۆڤ کەمێک شەرم دەکاتەوە. کاتێک تاوانێک دەکات، هەڵەیەک دەکات، سوور دەبێتەوە، شەرم دەکات و ڕەخنە لە خۆی دەگرێت. لای ئەوان شتێکی بەو شێوەیە نییە. سەیرکە ئەردۆغان بەرەو کوێ دەڕوات، باخچەلی لەگەڵیەتی، ئاکار لەگەڵیەتی. باخچەلی و ئاکار هەڕەشە لە کۆمەڵگای تورکیا دەکەن، هەڕەشە لە ئۆپۆزسیۆن دەکەن، هەڕەشە لە هێزەکانی دیموکراسی دەکەن، هەڕەشە لە کورد دەکەن. مەبەستی ئەوەیە کە سوپا لەگەڵمدایە. باخچەلی لەگەڵمدایە. چی لەگەڵدایە؟ نەژادپەرستترین و کۆنتراترین رێکخستنم لەگەڵدایە. دەڵێت، دەسەڵات لای منە. دەڵێت بەو پێیە مامەڵە بکەن. دەڵێت سەیرکە من لەگەڵ ئەمانەدام، ئەمانە هاوپەیمانی منن، ئەمە هێزی منە، ئەمانە هاوڕێمن. لە کاتی بوومەلەرزەدا لە ماڵ و کۆشکەکەی نەهاتە دەرەوە. دواتر لەگەڵ باخچەلی چووە دەرەوە. لەگەڵ باخچەلی خۆی نیشان دەدات یان لەگەڵ ئاکار خۆی نیشان دەدات. کاتێک چووە دەرەوە چی کرد؟ هەڕەشەی لە هەمووان کرد.
لە لایەک باخچەلی هەڕەشە دەکات، لە لایەکی ترەوە هەڕەشە، سوکایەتی و بێرێزی دەکات. چونکە ئەخلاق و ویژدان و هەست و سۆزیان نییە. چونکە مرۆڤ نین. مرۆڤایەتی لای ئەوان نییە. ئەوان بوونەتە گیانەوەرێکی دڕندە چونکە خراپەکاری لە دڵ و مێشکیاندا کۆبووەتەوە. ئەوان ئەهریمەنن. بەڕاستی مرۆڤی شەرمەزار، دەسەڵاتدارێک بەم حەقیقەتە، مێشکێکی ئاوا دەتوانێت تاوانەکەی قبوڵ بکات، دان بە تاوانەکەیدا بنێت و خۆر رەخنە بکات؟ ئەگەر کەمێک مرۆڤایەتی و ویژدان و ئەخلاقی هەبوایە هەمان ڕۆژ دەستی لەکاردەکێشایەوە. ئەردۆغان دەستی لەکار دەکێشایەوە. هەروەها سۆیلو دەستی لەکار دەکێشایەوە. هەموویان یەک بە یەک دەستیان لەکار دەکێشایەوە. حکومەت لە دەسەڵات دەکشایەوە. دەستیان لە پۆستەکانیان هەڵدەگرت.
بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، شەرەف پێویستە. ویژدان پێویستە، ئەخلاق پێویستە. بەڵام ئەوان نییانە. مرۆڤ ناتوانێت چاوەڕوانی ویژدان و ئەخلاق لە عەقڵی فاشیستەوە، لە کارەکتەری فاشیستەوە بکات. لای فاشیزم ئەخلاق و ویژدان نییە. هەڵەیە چاوەڕێی شتێکی لەم شێوەیە بکەیت.
گەل حساب دەپرسێت
بۆیە تاوانەکانیان زۆر گەورەن. ئەوان هۆکاری ئەم کارەساتەن. گەل زۆر بە بەهێزری حسابیان لێدەپرسێت. کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان بەسەر ئەم کۆمەڵگایەدا هێنا. بوونە هۆکار کە کۆمەڵگا ئازارێکی گەروە بچێژێت. ئەم ئازار و تراڤمایە شتێک نین کە کۆمەڵگا بتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا لەبیری بکات. ساڵانێک، دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت. ئازارەکە زۆر سەختە. برینێکی قووڵ لەنێو کۆمەڵگادا دروست کردووە. حساب دەپرسن، بەسەریاندا ناچێت.
ئەو جوگرافیایەی کە بومەلەرزە تێدیا روویداوە، لە ڕووی مێژووییەوە جوگرافیایەکی کورد، عەرەبی عەلەویە. ئێستا دوای بوومەلەرزەکە سیاسەتێکی کۆچپێکردن زۆر جددی لەم جوگرافیایە جێبەجێ دەکەن. دەستیان پێکردووە و وردە وردە دیمۆگرافیا لەم هەرێمەدا دەگۆڕن، دەیانەوێت لە پلانی قڕکردندا سەرکەوتن بەدەست بهێنن. یەکێک لەو هەرێمانەیە کە یەکەمجار پلانی شەرق ئیسلاح تێدا جێبەجێ کرا. کۆمەڵکوژی مەرەش لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامدرا. ئامانجی سەرەکی کۆمەڵکوژی مەرەش ئەوە بوو کە کوردانی عەلەوی بەتەواوی لە رۆژئاوای فورات دەربکەن. بیانکوژن و ئەوانی دیکە کۆچبەر بکەن. ئامانج ئەوە بوو کە ئەم خاکە لە کورد و عەلەوی چۆڵ بکەن. هەمان سیاسەت بەدرێژایی چەندین ساڵ لەسەر عەرەبی عەلەوی ئەنجامدرا. ئێستا بە شێوەیەکی قووڵتر ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ ئەم بوومەلەرزەیە بە شێوەیەکی جددیتر جێبەجێ دەکرێت. باشتر دەبیندرێت. گەلان کۆچ دەکەن، کۆچکردن دەسەپێنن. سەرنج بدەن بە هیچ شێوەیەک هاوکاری شار و گوندەکانی کوردی عەلەوی و عەرەبی عەلەوی نەدرا. ڕووبەڕووی مردن کرانەوە. ئەوان بە هەڵوێستی 'ئەوانەی مردوون مردوون، ئەوانەی دیکەش کۆچ دەکەن' نزیک بوونەوە. ئێستا سیاسەتێکی جددی لەم رووەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەمە سیاسەتێکی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەتە. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. دەیانەوێت بوومەلەرزە وەک ئامرازێک بۆ ئەمە بەکاربهێنن. ئەمەش ئاشکرایە. بۆیە زۆر گرنگە. گەلەکەمان ئاگاداری ئەمە بێت.
هـ.ب \ ف.ق