حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک: سەرکەوتنمان لەم هەڵبژاردنەدا کۆتایی بەو دۆخە سەربازییەی کەرکوک دەهێنێت

تەواوی پارت و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمرۆ لە بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی شارەکە، لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە  دروست کردنی هاوپەیمانیەک بوو تاوەکو لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا، بتوانن بە یەک لیست بەشداری بکەن.

لەدوای کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک، شوان محەمەد بەپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: " گەشبینین لە هاوپەیمانی نێوان حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک و سەڕەرای هەموو ئاستەنگیەکان و ئەو بارودۆخە سەربازییەی کە کەرکوک تیدا دەژێت، پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری بەرێوەبچێت، پێشتر توانیمان لە باردۆخی سەربازی لە کەرکوک هەڵبژاردن ئەنجام بدەین و سەرکەوتنیشمان بەدەستهێنا."

شوان محەمەد بەم وتیشی: "پێمان وایە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری باشی لێبکەوێتەوە و کۆتایی بەو دۆخە سەربازییەی کەرکوک بهێنیت و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەک فەراهەم بکات، کۆبونەوەکان درێژەی دەبێت و و چاودێری بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆمسێۆن دەکەین و بەپێی ئەو بڕیارانە ئێمەش ئامادەکاری خۆمان دەکەین وەکو حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک."

ف.ق