هێزەکانی پەدەکە کەسێکی مەدەنیان کوشت

راگەیەنرا کە هێزەکانی سەر بە پەدەکە لە شێلادزێ دەستڕێژی گولەیان لە هاوڵاتیەکی مەدەنی کردووە و کوشتویانە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی سەر بە پەدەکە لە گەلی باڵندای سەر بە شێلادزێ دەستڕێژی گولەیان لە کەسێک بە ناوی وەزیر تەیب رێکانی و کەسێکی دیکە کردووە.

هێرشەکە ٢٦ی تشرینی یەکەم ئەنجامدراوە. هەردوو کەسەکە رووبەرووی هێرشی هێزەکانی پاسەوانی سنور بوونەتەوە.

بەهۆی هێرشەکەی پەدەکە، وەزیر تەیب ڕێکانی لە هۆزی ڕێکانی کوژراوە و چارەنووسی هاوڕێکەی نادیارە.

وەزیر ڕێکانی خزمی هاشم سیتەیی بەرپرسێکی پەدەکەیە و کاتێک بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی چووەتە ناوچەکە رووبەرووی هێرشەکە بووەتەوە.

ئەنجومەنی گەنجانی شێلادزێ لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "ئێمە ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین و شەرمەزار دەکەین. پێویستە هێرشەکانی پەدەکە بێوڵام نەمێننەوە."

ف.ق