هێزەکانی ئێران لە شنۆ ٤ کوردیان ڕفاند
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کوردیان ڕفاند و بردیانن بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کوردیان ڕفاند و بردیانن بۆ شوێنێکی نادیار.
لە پارێزگای شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٤ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد پور و مەنسور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەمەدی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە ڕفێنراون و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئێران لە گوندی خانلەری نزیک شنۆ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەنسور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی ئەم هاوڵاتیانەیان ڕفاندووە. هەروەها لە گەڕەکی تاجین ئابادی شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاسۆ محەمەدی و ڕفاندوویانە.
هەروەها هەمان ڕۆژ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی جوبرایل ئەحمەد پور و دەستبەسەریان کردووە، تا ئێستە چارەنووسی ٤ هاوڵاتییە کوردەکە نادیارە.