جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە دەستگیرکرا
جێگری هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) زەکیە ئیلباسان دەستبەسەر و زیندانی کرا.
جێگری هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) زەکیە ئیلباسان دەستبەسەر و زیندانی کرا.
زەکیە ئیلباسان لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری کورد گەلی عەبدوڵا ئۆجالان ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بووەوە و دەستبەسەر کرا.
زەکیە ئیلباسان درایە دادگا وبە بیانووی ئەوەی "بەرەنگاری پۆلیس بووەتەوە" دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئامەد کرا.
دەبەپە، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی (ئیکس) بڵاوی کردووە، کاردانەوەی بەم شێوەیە دەربڕی: "دوێنێ جێگری هاوسەرۆکی گشتیمان زەکییە ئیلباسان دوای چالاکی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد هێرشی کراوەتە سەر و دەستبەسەرکرا. هەروەها ئەمڕۆ زیندانی کرا". دەستگیرکردنی هەڤاڵی ئێمە، هەوڵی قڕکردنی سیاسی و کۆتاییهێنانە بە چالاکییەکانی ئێمە".