جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ بینای دادوه‌ر و داواكاره‌ گشتییه‌كانی كرده‌ ئامانج

جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ی رێبه‌ر ئامه‌د له‌ دژیی ترانسفۆرماتۆری بینای دادوه‌ر و داواكارانی گشتیی چالاكی ئه‌نجامدا.

جه‌نگاوه‌رانی رێبه‌ر ئامه‌د (عه‌بدوڵا تورهان) رایگه‌یاند، كه‌ له‌ ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیری ئامه‌د ترانسفۆرماتۆری بینای دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی له‌ پشت پێشانگای ئامه‌دیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ چالاكی له‌ ٢٠ ته‌مموز ئه‌نجامدرا و رایگه‌یاند، "ترانسفۆرماتۆره‌كه‌ له‌ كاتژمیچر ٢٣:٠٠دا گۆڕدرا بۆ تۆپه‌ڵێك ئاگر" .

ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه‌ له‌و گۆڕه‌پانه‌ی چالاكیه‌كه‌ی تێدا كراوه‌ نوسراوه‌، "ئێمه‌ به‌و ئاگره‌ی دامانگیرساندووه‌، ئه‌وانیه‌ ده‌یانه‌وێت كوردستان له‌ تاریكیدا نوقم بكه‌ن رووناك ده‌كه‌ینه‌وه‌".

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌م جۆره‌ به‌رده‌وامه‌:

"ده‌وڵه‌تی تورك فاشیست نه‌ك هه‌ر به‌ سوپا و پۆلیسه‌كانی، به‌ ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری، دادگا و داواكارانی خۆیشی سته‌م له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كات. فاشیزم به‌ شێوازی هه‌ره‌ چه‌په‌ڵ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هه‌موو شتێكی پێشكه‌وتنخواز، شۆڕشگێڕ، به‌ شكۆ و ئه‌خلاقی. گه‌نجان، به‌ته‌مه‌نه‌كان، سیاسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌وانانی ئێمه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و داواكاری گشتییانه‌ی فاشیزم ده‌خرێنه‌ زیندانه‌وه‌. قورسترین سزا له‌و دادگایانه‌وه‌ ده‌درێن. ئه‌و دادوه‌ر و داواكاره‌ گشتییانه‌ تاوانباران و بكوژانی ئه‌شكه‌نجه‌كار "به‌ ئه‌ستۆپاك" نیشان ده‌ده‌ن! ئه‌و دادوه‌ر و داواكاره‌ گشتییانه‌ ئۆرهانی ده‌ستدرێژیكار، تریاكفرۆش و چه‌ته‌كانی له‌شفرۆشی ده‌پارێزن. ئه‌و داواكاری گشتیی و دادوه‌رانه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ بكوژانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه‌ به‌ رۆژی رووناك له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆمه‌ڵكوژیان كرد ناكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌ هه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانی فاشیزمه‌.

دادوه‌ر و داواكاره‌ گشتییه‌كان كه‌ جل و به‌رگی "دادپه‌روه‌ری"یان له‌به‌رخۆیان كردووه‌ هێنده‌ی پۆلیسه‌ ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان و سوپای بكوژ كۆڵه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ ناو ئامانجه‌كانی توڕه‌یی شۆڕشگێڕی ئێمه‌دان. ئه‌وه‌ی سته‌م له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و سته‌مكاره‌كان ده‌پارێزێت و پشتگیریان لێده‌كات با هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی نه‌كه‌ن! ئێمه‌ له‌ بن گوێی ئێوه‌داین! ئێوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمه‌ خراپه‌تان له‌ناو ده‌چن و ده‌ڕۆن! بۆ رووخاندنی فاشیزم ئێمه‌ تێكۆشانی خۆمان له‌سه‌ر رێچكه‌ی نه‌مرانی خۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌".

هـ . ب