جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەی پۆلیس چالاکییان کرد

لە ئامەد هەبەدەهە لە دژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکە و بنکەی پۆلیس چالاکییەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، "ئێمە ناهێڵین داگیرکەران ئاسودە بن".

جەنگاوەرانی مۆردەم ئەریشی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئامەد لە دژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچە و بنکەی محەمەد ئاکیف چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە چالاکییەکە باسی لەمانە کردووە: "٢ی ئایار کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە دژی بنکەی پۆلیسەکان لە ئامەد/یەنیشەهیر/محەمەد ئاکیف بە بۆمبی دەنگی چالاکی ئەنجامدرا. دوای چالاکییەکە کە هێزەکانمان لە دژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد/ناوچەی شەهیدلک ئەنجامیاندا، هێزەکانمان گەیشتنەوە بارەگاکانی خۆیان".

'ناهێڵین داگیرکەران ئاسودە بن'

"چالاکییەکەمان بۆ ئەوەیە کە پشتگیری هەڵمەتی 'پاراستنی کوردستان' بکەین و لە دژی رژێمی تورکی فاشیتە کە باشور، باکور و رۆژئاوای وڵاتەکەمانی داگیرکردووە و لە دژی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورکە کە لە ١٧ی نیساندا دەستیپێکردووە، ئەنجامدراوە.

ئێمە رێگە نادەین بە ئاسودەیی و ئارامی دەوڵەتی فاشیست، داگیرکەر و پۆلیسە ئەشکەنجەگەرەکان! ئەوان ناتوانن بە ئاسانی لە خاکی ئێمەدا بسوڕێنەوە. وەک هاوڕێی فیداییمان ئەریش کە یەکێک لە قارەمانانی بەرخودانی سووریەیە، ئێمەش بێ پسانەوە گورز لە دوژمن دەدەین. سوێند دەخۆین کە دوژمن دەخەینە وەها دۆخێکەوە کە لە سێبەری خۆی بترسێت! ئێمە وتمان 'فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە، ئازادی بەدەستدەهێنین'. تا ئەو ئامانجە نەپێکین هەرگیز ناوەستین!".

هـ . ب