جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە یەکەی عەلی ئایاتا لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە یەکەی عەلی ئایاتا لە دژی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: "لە هەموو شوێنێک گورز لە دوژمن دەدەین".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە یەکەی عەلی ئایاتا لە ئامەد چالاکییەکیان لەدژی پۆلیس ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوەکەى هەبەدەهە لەبارەی ئەو چالاکییەوە:

"شەوی ١٣ی تەموز لە ئامەد گورزێکمان لە دوژمن دا. بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ٤٥٠ ئەڤلەر گیوڤەن بووە ئامانجی جەنگاوەرانمان. بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی هەوایی لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس چالاکیمان ئەنجامدا. دوژمنمان ترساند و تووشی شپرزەیی و دەستەپاچەیمان کردن. تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان. هەمیشە لە ترسدا دەیانهێڵینەوە".

ئەمڕۆ خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشمان سەر بۆ دوژمن دانانەوێنێت. ئەمڕۆ گوندنشینە هەژارەکان، گەلی هەژار و بێکاران ناچار بە برسێتی کراون، بەڵام ئێمە هەرگیز بێدەنگ نابین. گەلی ئازادیخوازمان ڕیسوایی و بێ شکۆیی قبوڵ ناکات. ئێمە ڕۆڵەی ئەم گەلە قارەمانەین و بێدەنگ نابین و کڕنۆش نابەین و هەرگیز سەر دانانەوێنین".

"ناهێڵین دەوڵەتی فاشیست ئاسوودە و ئارام بێت!"

ئێمە لە گەلەکەمان، کرێکاران، زەحمەتکێشان و ئەو ڤاڵانەوە فێری بەرخودان و بەرەنگاری بووین، کە لە چالاکیی رۆژووی مردن (مانگرتن تا مردن) لە ساڵی ١٩٩٦دا لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی دوژمن خۆڕاگرییان کرد. لە ئایچە ئایدیل تاوەکو ئایگون، لە عەلی ئایاتا تاوەکو هاوڕێ حیجابی، هەریەکەیان ئەمڕۆ بوونەتە میراتی چالاکییە شۆڕشگێڕییەکانی ئێمە. ئێمە ئەم میراتە دەکەینە شۆڕشێکی یەکگرتوو بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن. ئیدی ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە، کە ئێمە ببین بە یەکێک لەوان و لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە و لایەنگرانیان بکەین!.

ئێمە جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە یەکەی عەلی ئایاتا، بەڵێن بە شەهیدان و گەلەکەمان دەدەین، ئارامی و ئاسودەیی بۆ ئەو دەوڵەتە فاشیستە، بۆ پۆلیسەکانیان و جەردەوانەکانی ناهێڵینەوە و ناهێڵین ئاسودە و ئارام بن!

بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەمرەکانمانەوە ئێمە لە هەموو شوێنێک چالاکییەکانمان لە دژی دوژمن بەردەوامی پێدەدەین".

ژ.ت