جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیی چەکدارییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیی چەکدارییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیی چەکدارییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی سینان دێرسیم سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورک چالاکیی چەکدارییان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامە نووسراوەکەی جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە؛ "پۆلیسانی یونس" کە لە شەقامی ٢٢٢٦ی فەڤزی چاکماک لە گەشتدا بوون، کردە ئامانج. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پۆلیسێک بریندار بووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەموو هێزەکانی سەر بە دەوڵەتانەی کە گەلەکەمانیان ناچاری هەژاری کردووتەوە و کوردستان بۆردومان دەکەن دەبنە ئامانجی هێزەکانمان و بانگەوازییان بۆ خاوەنداری کردن لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.