جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە ئێلیح ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە ئێلیح بە بۆمبی دەستی و مۆلۆتۆف لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکی جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک)دا هاتووە، "١٤ی ئادار کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گەڕەکی کولتور جاڕێکی دیکە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرمان کردە ئامانج. بە بۆمبی دەستی و مۆلۆتۆف هێرشمان ئەنجامدا. پۆلیس-چەتەکان کە شڵەژابوون تەقەیان بە دەوروبەری خۆیاندا دەکرد و هەوڵیان دەدا خۆیان بپارێزن، بەڵام نەیانتوانی خۆیان رزگار بکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئێمە هۆشداری بە دەوڵەت و چەتەکانی دەدەین. لە کوردستان ئێوە و ئامرازەکاندا دەخەینە ژێر وێرانەوە. یا ئێوە وڵاتەکەمان جێدەهێڵن، یاخود لە هەر شوێنێک بن دەبنە ئامانجی جەنگاوەرانمان"