جیلۆ یەکێک لە گەنجە سەرهەڵدێرەکان
کاتێک باسی جیلۆ دەکرێت، وشەی سەرهەڵدێر،ڕاپەڕین، پەناگە و بەرهەمهێنەر دێنەوە بیری مرۆڤ. وەک چۆن لوتکەی چیای جیلۆ پارچە نابێت و لەناوبچێت، خۆشەویستی بۆ تۆش بە هیچ شێوەیەک لەناو ناچێت.
کاتێک باسی جیلۆ دەکرێت، وشەی سەرهەڵدێر،ڕاپەڕین، پەناگە و بەرهەمهێنەر دێنەوە بیری مرۆڤ. وەک چۆن لوتکەی چیای جیلۆ پارچە نابێت و لەناوبچێت، خۆشەویستی بۆ تۆش بە هیچ شێوەیەک لەناو ناچێت.
ئەو لە دڵی گەلەکەمدا بە دڵسۆزی بە ژیان و باوەڕ بە هاوڕیەتی لەدایک بووە. لە دڵیدا توڕەیی چیا گڕکانەکان و بەرهەمهێنانی سروشتی پاکی دایکی خاکەکەی هەڵگرتبوو. لەبری ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی یاری بکات یان بچێتە قوتابخانە، شوانی کردبوو.
بۆ لوتکەی ئەم شاخە بەرزانە چی بنووسرێت، چی بگوترێ، چی هاوار بکرێت؟
چی بنووسم؟ بیرەوەرییەکانمان، یان بینینی ڕاستی دوژمن لە منداڵیدا، یان هەڵوێستی ئازار و بەئیرادەت؛ یان بۆ پێشکەوتن، یان بۆ دڵسۆزیت بۆ ژنان، یان سەرهەڵدێرێت لە بەرامبەر سیستەم. نازانم چی بنووسم.
کاتێک باسی جیلۆ دەکرێت، وشەی سەرهەڵدێر، ڕاپەڕین، پەناگە و بەرهەمهێنەر دەکەونە بیری مرۆڤ. وەک چۆن لوتکەی چیای جیلۆ پارچە نابێت و لەناوبچێت، خۆشەویستی بۆ تۆش بە هیچ شێوەیەک پارچە نابێت.
هەندێ ناو هەیە باس دەکرێت، هەندێ ناو هەیە مانادارە، هەندێ ناو هەیە دەسوتێندرێت، فرمێسک دەبارێنێ. یەکێک لەو ناوانە هەڤاڵ جیلۆیە.
ئێوارەیەک بوو... لە مێردین زریانێک هەستا. هەموو شوێنێک تەم و دوکەڵ بوو، بۆ ئەوەی زانیاری لە ناخۆشیەک بدات. نە ڕێگا و نە شەپۆلەکان نەیانتوانی سەرهەڵدانەکەی بوەستێنن. کاتژمێر ٧ تێپەڕیبوو، کە ڕووخسارم بینی بە پاکی منداڵییەوە لەبەردەممدا هەستێکی سەرنجڕاکێش کەوتە ناو دڵمەوە. ئەو هەستەی کە نەدەکرا بە وشەی کتێبەکان و بە وێنەکان دەرببڕدرێت. وێنە دەبینرێت، کتێب دەخوێنرێتەوە، بەڵام هەست... هەست...
بۆ من زۆر قورسە بتوانم کەسایەتی هەڤاڵ جیلۆ ڕوونی بکەمەوە. من جیلۆم ناسی کاتێک هێشتا منداڵ بوو. تاکە منداڵی ماڵێ بوو، بۆیە لەناو بنەماڵەدا زۆر خۆشەویست بوو.
هەڤاڵ جیلۆ بە خۆنەویستی، مرۆڤدۆستی و گەشبینی خۆی لە پێشەوە بوو. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هەڤاڵ جیلۆ ئەوە بوو کە قەد جیاوازی لە نێوان مرۆڤەکاندا نەدەکرد. پەیوەندی بە هەموو لایەکەوە دەکرد. ڕۆمانێک بوو، لە ژیاندا بە هەستەوە دەژیا. بە یەکسانی لە ژن و پیاو نزیک دەبووەوە. لە ناو پارتیدا بە شێوەیەکی سروشتی، سادە و بە جۆشەوە ڕەنگی بە دەوروبەرەکەی دەبەخشی. سیستەمێکی کاری هەستیار لە کەسایەتی خۆیدا جێگیر کردبوو، لە هەر کارێکدا بە ڕۆحێکی جیاواز ژیانی دەخوڵقاند.
تاکە ئامانجی هەڤاڵ جیلۆ ئەوە بوو کە بچێتە باکوور و بۆ خۆی گۆرەپانی شەڕ ببینێت و تێدا بەشداری بکات. ئەمەش بوو بە پێوەرێک بۆ هەڤاڵ جیلۆ. لەناو پارتیدا بە هەوڵێکی زۆر و خواستێکی زۆرەوە لە هەوڵداندا بوو. ئەوەندەی بەرەکانی شەڕ، لە بواری ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی دا پێشکەوتبوو.
کاتێک هەڤاڵ جیلۆم بینی زۆر گەورە بووبوو، بەڵام هێشتا هەستەکانی منداڵی لە گەڵیدا مابوو.
هەڤاڵ جیلۆ، تۆ ئەوەی لە تواناتدا بوو کردت. ئەگەر ڕۆشتنت ئازاریشم بدات، هەر گولەیەک لەم تێکۆشاندا بتەقێنم، بۆ تۆڵەسەندنەوەی تۆ دەبێت، بۆ توڕەیی تۆ دەبێت.
* جیلۆ گەڤەر (یڵماز بوڵدان) لە شەڕی ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٥ لە باگۆک شەهید دەبێت و دەچێتە کاروانی نەمرانی ئازادییەوە.