خۆڵ و خاشاک دەڕژرێتە سەر گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە خیزانی بەدلیس

دوای ئەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە خیزان لە ساڵی ٢٠١١دا دۆزرایەوە. ئەوە ئاشکرابووە، کە جاێکی دیکە خۆڵ و خاشاک ڕژێنراوەتە سەر ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، ئەم دۆخەش نیگەرانی لێکەۆتەوە.

لە ساڵی ٢٠١١ دا لە نا شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە خیزانی بەدلیس، پەیکەرە ئێسکێکی کەلەسەردەرکەوت، دواتر گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەو ناوچەیەدا دۆزرایە. لەم بارەیەوە هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئەو هەرێمە، کە لەبەر گوشار دەسەڵات نەیویست ناوەکەی ئاشکرابێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و باسی لەوەکرد، شارەوانی بە مەبەست خۆڵ و خاشاکی شارەکە لە سەر گۆڕەبەکۆمەڵەکدا فڕێ دەدات، هەرچەندە دانیشتوانی هەرێمەکە هەوڵ دەدن ئەوە گۆڕە بە کۆمەڵە بپارێزین، بەڵام لە بەرامبەر گوشاری دەسەڵاتداردا هیچیان پێناکرێت.

ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەکرد، لە ساڵی ١٩٩٠ دا چەندین کەس بە شێوەی ڕوداویی نادیار کۆژراون، تەرمەکانیان لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک شاردراونەتەوە و وتی: "لە ساڵانی ١٩٩٠دا یەکێک لەو هەرێمانەی کە تیرۆری دەوڵەتی بە ڕێژەیەکی زۆر تێدا ئەنجام دەدرا، هەرێمی خیزان بوو. گوشارێکی زۆری جەردەوانەکانی سەر بە دەوڵەت لەسەر گوندەکان بوو. ئەمەش لە لایەن گوندییەکانەوە جێگەیی قبوڵ نەبوو، ئەمەش وایکرد گوندییەکان ببنە ئامانجی دەسەڵات. بە هۆکاری ئەو ئەشکەنجە و گوشارانە، چەندین گەنجی گوندەکە ڕۆشتنە چیا ئازادەکانی کوردستان. یەکێک لەو گەنجانە تۆفان ئایدن (ڕوبان) بوو. بەپێی زانیاری من، لە ساڵی ١٩٩٤دا تەرمی ئایدن و ٧ گەریلایی تر، لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی خیزان نێژراون. ئەو کەلەسەرەی کە بە کوشتنی نادیار کوژراون، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە ناوچەی مۆتکی بەدلیس گیان لە دەستداوە و هەر لەوێ نیژراون. لە ساڵی ٢٠١١دا دەرکەوتە دەرەوە و بینرا. بۆ لێکۆڵینەوە نێردرا بەڵام لێکۆڵینەوەکە بەردەوام نەبوو.

'ئەو کەسانەی ناڕەزایەتی پیشان دەدەن، دەستگیر دەکرێن'

ئەو کەسە باسی لەوەکرد، چەندین جار شارەوانی خیزان، کە بەدەستی پارتی سەعادەتەوەیە ئاگادارکراوەتوە، گۆڕی بە کۆمەڵ لەو هەرێمەدا هەیە. خەڵکی گوندەکەش هەوڵدەدەن بەپێی دەرفەتی خۆیان ئەو گۆڕەبەکۆمەڵە بپارێزن، بەڵام شارەوانی گڵ و پاشماوەی بنیاسازی دەڕژێنێتە سەر گۆڕەبەکۆمەڵەکە و وتی: " چەندین جار ئاگادارکروانەتەوە، بەڵام گوێی پێنادەن. لە ناو ٢ هەفتەی دوایدا شارەوانی خیزان، گڵ و پاشماوەیی بیناسازی لەسەر گۆڕەکە هەڵدەڕژێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەم دۆخە، گەلی نیگەران کردوە، بەڵام ئەو کەسانەی ناڕەزایەتی پیشان دەدەن، لە لایەن دەسەڵاتەوە دەستگیردەکرێن. پێش هەفتەیەک کەسێک لەسەر ئەم دۆخە دەستگیرکرا و وتی: "هیچ ڕێزێک لە مردوان و کەسانی زیندووش ناگرن، ئەمە جێگەیی قبوڵکردن نیە".