خانەوادەی شەنیاشار: ئەوانەی بێدەنگ دەبن، هاوبەشی زوڵمن
خانەوادەی شەنیاشار کە بەرخۆدانەکەی بەردەوامە وتی، " راستیەکان ئاشکرا بوون. بێدەنگەکان هاوبەشی زوڵمن."
خانەوادەی شەنیاشار کە بەرخۆدانەکەی بەردەوامە وتی، " راستیەکان ئاشکرا بوون. بێدەنگەکان هاوبەشی زوڵمن."
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی ١٤ی حوزەیران لەلایەن خزم و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، خۆی و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە. چالاکی ١٤ رۆژە بەردەوامە.
خانەوادەی شەنیاشار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە وتی، " حکومەت و سەرۆککۆمار بۆ دادپەروەری بوون بە دەسەڵاتدار، بەڵام بە قسەکانیان لەدوای کۆمەڵکوژیەکە دادوەریان لەکارخست. رووبەرووی هەموو هێرشێک بووینەوە. ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابای وەزیری ئەو کاتەی ئاکەپە وتبووی، هەڵخەڵەتێنراوە. ئەوانەی کە لە بەرانبەر زوڵم بێدەنگ دەبن، هاوبەشی زوڵمن."
ف.ق