خەبات ئاندۆك: پیلانگێڕان نەیانتوانی ببن بە ئاستەنگی پێش ڕێبەرتی لە گەیشتنی بە ملیۆنان مرۆڤ

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی هەڵسەنگاند و وتی، "هێزە پیلانگێڕەکان خواستیان بوو ڕێبەرتی بێ-کاریگەر بکەن، بەڵام لەمڕۆدا ڕێبەرتی لە جیهاندا بووە بە ڕێبەری ملیۆنان مرۆڤ."

هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ی١٩٩٨ هەڵسەنگاند، کە بە دەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریادا دەستیپێکرد.

-ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەرفراوانی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی پێناسەکرد و ئامانجی پیلانگێڕانی دیاریکرد. بۆ ئەمەش خەباتێکی زۆریکرد. ئێوە چۆن پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەڵدەسەنگێنن؟

لە سەرەتادا بەڕێز و پێزانینێکی مەزنەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. هاوکات لە کەسێتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژگارمان تاریک بکەن' هەموو شەهیدانی شۆڕشی ڕزگاری بە پێزانین و ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمانیان بۆ دووبارە دەکەینەوە. دەڵێین بە دڵنیاییەوە ئامانجی شەهیدان سەرکەوتننە. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندی بەرفراوانی بۆ پیلانگێڕی کردووە. پێویستە لە ئاستی زۆر باشدا پیلانگێڕی شیبکرێتەوە. بۆ ئەمەش هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبە ئاپۆ هەیە. هەم لە پارێزنامەکانیدا، هەمیش لە یاداشتەکانیدا لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵیدا هەڵسەنگاندی پیلانگێڕی هەیە. بە کورتی دەمەوێت بڵێم ئەوانەی دەیانەوێت وردەکارییەکانی پیلانگێڕییەکە بزان  و تێیبگەن دەوانن لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆوە بەشێ پێویست فێر ببن.

بێگومان ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕییەکەدا تێپەڕی. دەکەوینە نێوساڵی ٢٧هەمینییەوە. لەو کاتەوە هەڵسەنگاندی پیلانگێڕییەکە دەکەین. بۆچی ئەم پیلانگێڕییە ئەنجام درا، وەک ئەوەی باسمکرد ڕێبەرمان بەشێوەیەکی  بەرفراوان باسی لێ کردووە. بۆ ئەوەی مرۆڤ تێبگات ئەم پیلانگێڕییە بۆچی ڕوویدا، واتا پلانەکە لە دژی کێ کراوە، گریمانەکە چیە، چی ڕوویداوە و مەبەست و ئامانج چیبوو؟ هەموو ئەم پرسانە پەیوەندیداری یەکترن. وەک ڕوونە پیلانەکە لە دژی ڕێبەرمان بوو، لەو کاتەی ئەنجامدار سەرۆکی پەکەکە بوو. بۆیە ئاشکرایە لە دژی پەکەکەیش کراوە، گەلی کوردیش ڕێبەر ئاپۆی بەسەرۆکی خۆی دەبینی. ئەو کاتە لە کەسێتی سەرۆکدا پیلانگێڕییەکە لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، کە ئێمە وەک کوردی ئازاد پێناسەی دەکەین، دۆزی ئازادی هەیە و دەیەوێت لەسەر خاکی خۆی بە ئازادی بژێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە هەمانکاتدا پیلانگێڕی لەسەر گەلی کوردیش ئەنجامدرا. بەشێوەیەکی گشتی ڕێبەرێتیمان نوێنەرایەتی گەلانی بندەستی دەکرد. بە ئایدۆلۆژیای سۆسیۆلیازمەوە لەسەر بەهاکانی دیموکراتیک و کۆمیناڵ تێکۆشانی دەستپێکرد. بێگومان ئەم تێکۆشانە لە دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤێتیش بەردەوام بوو. وەک هیوایەک بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی بینرا، بۆیە ئەم پیلانگێڕییە لە کەسێتی ڕێبەرێتماندا لەدژی بەهاکانی ژیانی کۆمیناڵ و دیموکراتیک بوو، لە دژی سۆسیالیزم بوو، بەگشتی لەدژی هەموو هێزەکانی دژ بە سیستەمی سەرمایەداری بوو. ئەمەش بە گشتی دەرێخات کە پیلانگێڕی لە دژی کێ ئەنجامدراوە. ئەوانەی ئەم پیلانگێڕییان ئەنجامدا کێ بوون؟ ئەم پیلانگێڕییە لەلایەن هێزەکانی سیستەمی سەرمایەدارییەوە ئەنجامدرا. هەرخۆی ڕێبەرێتیمان ئەم پیلانگێڕییەی وەک پیلانگێڕی گەورەی گلادیۆی ناوهێنا. گلادیۆ چیە؟ گلادیۆ هێزی ناوەکەی و ناوکی ناتۆیە. هێزێکە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی خۆیدا، دەیەوێت سەروەری خۆی لەسەر کۆمەڵگە دروستکات. هەرخۆی ئەمەیشی کردووە. ناتۆ کێیە؟ ناتۆ هێزی گورزی سەربازییە، هاوکات هێزی سیاسی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە. ئەو کاتە پیلانگێڕی لە لایەن ئەم هێزەوە ئەنجامدرا. لەسەر ئەم بنەمایە؛ ئەوکاتە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی دەوڵەتی تورک بولەنت ئەجویت لەکاتی پیلانگێڕیەکەدا لە هەڵسەنگاندێکدا وتبووی، "لە ڕاستیدا لەوە تێناگەم کە بۆچی عەبدوڵا ئۆجالانیان پێدواین؟" یانی ئەوانەی پیلانگێڕییان ئەنجامدا، بەڕێوەبەر و سەرۆکایەتیمانیان تەسلیمی تورکیا کرد بێگومان هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بوو، گەرنا پشتاوپشتی تورک نەیدەتوانی لە پیلانگێڕیەکی لەم شێوەیەدا سەرۆکایەتیمان بەم شێوەیە بە دیل بگرن. ئایە بۆچی هێزی مۆدێنێتەی سەرمایەداری ئەم کارەی کرد؟ ئەم پیلانگێڕییە لە کام گریمانەدا کرا؟ کاتێک مرۆڤ هەڵسەنگاندی بۆ دەکات، وەک ئەوەی باسمکرد سەرۆکایەتی کێیە، سەرۆکی پارتێکە، پارتێکی چۆنە؟ پێشەنگی گەلی کوردە. گەلی کورد لە کوێ دەژی؟ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە چی شێوەیەک دەژی؟ بێ ناسنامە دەژی و لەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە و لە ژێر داگیرکاریی و چەپۆکی قڕکردندایە. ئەم بێ پێگەیەیی کوردانیش لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە هێنراوەتە ئاراوە. هەرخۆی لە داوی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە کێشەکانی کوردییان دروستکرد، کاتێک کە کاتی هات ئەوا لەو ڕێگەیەوە دەستورەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. لە دوای ڕوخانی سۆسیالیزمی بونیاندنراوەوە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل دەیانویست دەستوەردانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. بێگومان بۆ ئەمەش لە ڕێگەی پرسی کوردەوە دەستوەردان دەکەن. هەربۆیە سەرنجبدەین لەوکاتەوە تا ئێستا شەڕی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژەڤدایە. دەگوترێت دەستی پێکردوە یان دەڵێن دەستی پێنەکردووە، بە گوێرەی خۆیان شرۆڤەی دەکەن. لە ڕاستییدا لە دوای ڕوخانی سۆڤێتەوە ماوەی ٣٥ ساڵە جەنگی سێهەمی جیهانی بەم شێوەیە لە ناوەندی کوردستاندا بەردەوامە. چیان کرد ئەم هێزانە، بێگومان چیرۆکەکەی درێژە بەڵام بە کورتی دەمەوێت بڵێم. کاتێک سەرنج دەدەن سەرۆکایەتیمان لە نێو ئەم سیستەمەدا نیە، پێویستە لەناوبرێت. دەیانەوێت بەم پاساوە دەستوەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. دەیانەوێت سود وەرگرن لەو هێزەی کە لەسەرناوی کۆمەڵگە، لەسەناوی کوردانە. بۆیە سەرۆکایەتیمان زۆر باش گریمانە و ئەنجامەکان هەڵدەسنگێنی و وەردەگرێت. بۆ نمونە ئەو هێزانە چییان کرد لە کاتی دەستوەردانیان لە ڕۆژهەڵاتی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێهەمدا. هەوڵی بەرەپێشچوونیان دا و ناچاربوون پێشی خۆیان پاککەنەوە. لە کوردستاندا پێویستە چی بکەن؟ لە کوردستاندا کوردی خۆیان هەیە. پێی دەوترێت کوردی بارزانی. لەسەر ئەم بنەمایە بارزانی لە چوارچێوەی ستراتیژی سەبارەت بە کورد و کوردستاندا هێزی ناتۆیە، هێزی گلادیۆیە، هێزی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە. بە مانەیەکی دیکە هێڵی بارزانی ئەوەیە کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیەوێت لە کوردستاندا بیبنێت. هێزی بارزانی لەسەر ناوی کورد بەمانای چی دێت؟ بەمانای هاوکاری، سیخوڕی و سەوداکاریی دێت. چونکە لە بیرکردنەوەیاندا کۆمەڵگە سەرچاوەی هێز نیە، هەربۆیە ئەوەندە پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەوڵەت خواز داناوە. ئەمە بۆ ئەوان بنمەمایە. هەربۆیە کاتێک ویستییان دەستورەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن، وەک بابەتی ناوەندیش ئەم دەستوەردانە لە کوردستاندا هەبێ و لە کوردستاندا هێزێک هەیە لە پێش سیاستەتی ئەواندا ئاستەنگییە. ئەو هێزە کێیە؟ بێگومان سەرۆکایەتی و پارتی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ویستییان لە کوردستاندا هێزێک بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بجوڵێتەوە و پێشیان بکاتەوە. هەر بۆیە پەرلەمانی باشوری کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە دروستبوو. یەکگرتووی هێزەکانی باشووری کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە پێکهێنرا. لە دەرنجامی ڕێککەوتننامەی واشنتۆنی ١٩٩٨دا کوردانی دەرەوەی پەکەکەیان کرد بە یەک و بۆ ئەوەی بتوانن تێکۆشان لە دژی پەکەکە سەربخەن لێکترکۆبوونەوە. دامەزراندنی پەرلەمانیش هەر بەم شێوەیە بوو. تەماشاکەین لەسەر ئەم بنەمایە دیسانەوە ویستییان کوردستان داڕێژنەوە. پێش ئەوەی دەستوەردانی دووەمی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. گوایە ئێمە بە تایبەت لە دژی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشین. دەیانویست لە ناو دەوڵەتی تورکیشدا دیزانێک دروستکەن. بۆیە ئەو کاتەی دەستوەردان دەکەن گەر پەکەکە و سەرۆکایەتیمان بەهێزبێت ئەوا دەتوانێت گۆڕین و گۆڕانکاری لە چوارچێوەی بەهاکانی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ئازادی کوردستاندا هەڵسەنگێنیت. بۆ ئەوەی ئەمە نەیەتە ئاراوە دەستوەردانی تورکیایان کرد. دەستورەردانی دژی سەرۆکایەتی لەهەمانکاتدا دەستورەردان بوو لە تورکیادا. لە هەمانکاتدا دیزانینی تورکیایان کردەوە. چیان کرد، سەرنجی مەسەلەی فەتوحوڵا گولەن بدەین لە دوای دیلکردنی سەرۆکایەتی لە ١٩٩٩ گولەنیان بردە ئەمریکا. دوای ئەوەی چیان کرد؟ لە پێناو ئامانجی بەرژوەندییەکانی خۆیاندا ئاکەپە و تەیب ئەردۆغانیان هێنایە پێشەوە و کردیان بە دەسەڵاتدار. بەم شێوەیە بە گوێرەی بەرژوەندییەکانیان دەستەوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات،  لە هەمان کاتدا  بەم دەستوەردانی کوردستان دەکەن، بۆئەوەی هەموو شتێک لە کوردستاندا بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بڕواتە پێشەوە بارزانی دەکەن بە هێزێک کە گوایە کورد  و کوردستانە. ئەو هێزەی بە گوێرەی بەرژەوەندی ئەوان نەجوڵێتەوە دەیانەوێت وەک سەرۆکایەتی لەناوی بەرن. لە هەمانکاتدا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە تورکیادا دروستنەبێ دەستەوەردانی تورکییان کرد فەتوحوڵا گولەن لا دەبەن و ئەردۆغان دەکەنە دەسەڵاتدار. بۆیە دەستوەردانیان لەسەر ئەم بنەمایە دەستوەردانێکی گشتی بوو. لە دوای ڕوخانی سۆڤێتەوە لە چوارچێوەی جەنگی سێهەمی جیهانیدا بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاککردنەوەی بەربەستی ئامانجەکانینان پێویستی بوو. بۆیە هێزێکی وەک هێزی سەرۆکایەتی بە گوێرەی ئەوان نەبوو. پلانسازییەکانیان گشتگیر بوو لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەی ئاستەنگی لە پێشییان دروستەکرد سەرۆکایەتی بوو. لەسەر ئەو بنەمایە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەرۆکایەتییان کرد بە ئامانج. بێگومان ئامانجەکەش لە ناوبردنی جەستەیی سەرۆکایەتی بوو.

-ئەم دۆخە بەشێک بوو لە زەمینەسازی بۆ ئەو پرۆژە گەورەیەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا دەگوزەرێت لە کام چوارچێوەیەدا دروستبوو؟

هەمووی لەو چوارچێوەیەدا دروستبوون. وەک وتم شەڕی سێهەمی جیهانی لەو کاتەوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە. ئەو شتەی دەیانەوێت سەریخەن پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خاوەنی ئەم پرۆژەیەش هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریین. زلهێزەکانن. لە ئێستاماندا شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چۆن دەگوزەرێت، لە کوردستاندا چۆن بەڕێوەدەبرێت، هەموو ئەمانەی دروستبوون لە چوارچێوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدایە کە باسمانکرد هەموویان پێکەوە پێشدەخرێن.

-باشە، پیلانگێران بە چ زەمینەیەک ویستییان ئەم پیلانگێڕییە پێشخەن و چۆن بونیادنرا؟ ئامانجە دەسنیشانکراوەکانیان چی بوو. ئەوەی لێرەدا گرنگە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ چۆن پێشوازی لێکرد؟ بە تایبەت ڕێبەر ئاپۆ ڕابەرایەتی هەڵوێستی کرد، هەستپێکردن و جیاوازی خۆی دەرخست. لە ڕاستیدا ئەوانەی دەیانویست بە پیلانگێڕی دەستوەردانی ڕێبەر ئاپۆ بکەن، لە بنەڕەتدا ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانی لەوانکرد و زۆر زیاتر دەیکاتە دۆخێکی جیاواز. مەبەستم ئەوەیە دەستورەردانی ڕێبەر ئاپۆ چی بوو کە دۆست و دووژمنانی چاوەڕونیان لێ نەدەکرد و ئێوە چۆن ئەو هەڵوێستە هەڵدەسەنگێنن؟

لە ئێستادا لە شتەکە دەڕوانین دەڵێین لەو کاتەدا کەس لە چاوەڕوانی ئەو هەڵوێستەدا نەبوو. ئەو کاتەش کەس لەو چاوەڕوانییەدا نەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەم شێوەیە قسەکردن ئاسانە. بۆیە دەرنجامەکان دەرکەوتن. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئەو کاتە کەس نەیدەزانی چۆن دەرەنجامەکان دەردەکەوێت. ئەوەی پیلانگێڕی سەرۆکایەتی کرد بە ئامانجی خۆی، لە کەسێتی ڕێبەردا پەکەکە ئامانج بوو، پەکەکە پێشەنگی گەلی کورد بوو، بۆیە گەلی کورد ئامانجەکەبوو. ئەوانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان بە هیوای خۆیان دەبینی و ئەوانەی دەیانگوت لەو ڕێگەیەوە دەگەینە ئازادی خۆمان. هەموو ئەوانە ئامانج بوون. کاتێک پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەرێتی دروستبوو کەس نەیدەزانی چیبکات. بەم هۆیەوە هەر یەکەو بەشێوەیە پێشوازی لە پیلانگێڕی کرد. یەكێک لە پێشوازیکەرانی پیلانگێڕی سەرۆکایەتی بوو. وەک باسمانکرد شێوازی سەرۆکایەتی لە پیلانگێڕی زۆر جیاوازبوو. گەرنا هەمووان بە دووژمنیشەوە بە شێوەی هەڵە خویندنەوەیان بۆ پیلانگێڕی دەکرد.

-لە چاوەڕوانی دۆخێکی لەو شێوەیەدا نەبوون.

بەڵی. وەک وتمان ئامانجی پیلانگێڕی لەناوبردنی سەرۆکایەتی بوو. گوشارێکی زۆریان لە حکومەتی سوریاکرد کە سەرۆکایەتیمان لە سوریا دەرکات. دەریای سپییان پڕ لە کەشتی کردبوو. بە هەماهەنگی ئەمریکا شتەکان بەڕێوەدەبرا. بۆنمونە گەر سەرۆکایەتیمان سوریای جێنەهێشتایە ئەوکاتە هێرشی سوریای دەکرد، بۆ سەرۆکایەتیمان ئەمانەی خوێندەوە و سوریای جیهێشت. ڕێگەی نەدا پیلانگڕ و هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەم شێوەیە شەڕی هەرێمی دەستپێکەن. گەر سەرنج بدەین سەرۆکایەتیمان بەو هەنگاوەی پلانی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەتاڵکردەوە و ڕێگری لە ئامانجی داگیرکاری ئەو هێزانە گرت.

دووەم؛ سەرۆکایەتی چی هەڵبژارد؟ پێ باشتربوو بڕوات. چونکە مەرامی پیلانگێڕان پەرەسەندی شەڕبوو بەوەی سەرۆکایەتی بچێتە چیا، گەر سەرۆکایەتی بهاتبایەتە چیا ئەوکاتە ئامانج لەناوبردنی سەرۆکایەتی بوو، وە هەموو هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لەسەر ئەم بنەمایە کۆدەکرانەوە شەڕەکە لە کوردستاندا گەورەتر و توندتر دەبوو. بۆیە سەرۆکایەتی ئەمەی پێ باش نەبوو. لەسەر ئەم بنەمایە چووە ئەوروپا. بۆچی ئەوروپای هەڵبژارد؟ چونکە ئەوروپا هەموو کات بانگەشەی بەها دیموکراسیەکانی دەکرد، خۆی بە بەرپرسیاری دیموکراتیکی و ماف و دادپەروەری دەزانێت. سەرۆکایەتی پێی وتن؛ 'ئێوە ئەم کێشەیەتان دروستکردووە' ئێوەن سیاسەتی قڕکردنتان لەسەر گەلی کورد پێکهێناوە، منیش لێرەم، ئەمە کێشەی کوردە، چارەسەری بکە. بەم هەوڵە سەرۆکایەتی هەموو دەمامکەکانی ئەوروپای هەڵدایەوە. هەنگاوێکی جیاواز بوو، لەگەڵ ئەمەشدا هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کەوتنە نێو سەرلێشێواوەنەوە.

سێهەم؛ بۆ نمونە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیانویست چی بکەن؟ دوای ٥ مانگ، واتا لە ١٥ی شوباتدا سەرۆکایەتیان دەستگیرکرد. دەیانویست سەرۆکایەتیمان لەناوبەرن. بەمەش خواستی چیان هەبوو؟ دەیانویست شەڕی هەمشەی لە نێوان کورد و تورکدا دروستبێ. تەمام دەتوانن سەرۆکایەتی لەناوبەرن، بەڵام هەڵوێست لەدژی ئەمە، وەڵامی ئەمە لە لایەن ڕێکخستن وگەلەوە چۆن دەبێ. هەموو ڕێکخستنەکەمان بوون بە زیلانی، چونکە زیلان لەساڵی ١٩٩٦دا هێڵەکەی پێناسەکردبوو. پێگەی گەریلا و ئاستی شۆڕش چۆن بێت. هەموو ئەندامانی پارت ئامادەبوون خۆیان فیدا بکەن. هەموو گەل لەسەر پێبوو. لەبەر ئەمە لەنابردنی سەرۆکایەتی دەبووە شەڕێکی هەمیشەی نێوان کورد و تورک. سەرۆکایەتی بینی ئەوەی ئەمانە دروستەکات هێزەکانی مۆدێرنەی سەرمایەدارییە، ئەم ئۆپراسیۆنە لەهەمانکاتدا لەسەر گەلانی تورکیایە. هەرچەندە بەڕێوەبەرانیان کەوتنە ناو ژینگەیەکەی جیاوازە، سەرۆکایەتی درکی بە هەموو ئەمانەکرد. بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان کورد و تورکدا دروستنەبێ، پلانەکانی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری سەرکەوتوو نەبێت سەرۆکایەتی بە گۆڕینی ستراتیژ و بە هەڵوێستی پێشوازیکردنیەوە پیلانگێڕی بەتاڵ کردەوە. یانی دەیانویست شەڕی هەرێمی دروستبێت، داگیرکاری هەرێمەکە بەم شێوەیە نەهاتە ئاراوە. دەیانویست بە ڕووکردنە چیایی سەرۆکایەتی پەرە بە داگیرکارییەکانیان بدەن، بەڵام سەرۆکایەتی ئەمەی بەتاڵکردەوە. دەیانویست بە لەنابردنی جەستی ڕێبەرمان شەڕی نێوان کورد و تورک دروستبیت، ڕێبەرێتیمان ئەمەی بەتاڵکردەوە. بەتایبەت لە دوای ئەوەی سەرۆکایەتی دەکەوێتە ئیمراڵییەوە بە هەڵوێستەکانی خۆیەوە پشێوازیکردنی پیشانی بە پیلانگێڕی دایەوە، بە تایبەت لە چوارچێوەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ئازادی کوردستاندا گۆڕینی ستراتیژی...هتد خستە رۆژەڤەوە. لە کاتی شەڕدا ئاشتییەکی بە حورمەتی خستە رۆژەڤەوە و وێڕای هەمووی زەحمەتییەکان لەسەر ئەو هەڵوێستە بوو. ئەمەش دەرنجامێکی چۆنی دەرخست؟ ڕێگری لە هێرشی لەنابردنی جەستەی کرد. لەو کاتەی سەرۆکایەتی بە لەسێدارەدان دادگای دەکرا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. هەڵوێستی سەرۆکایەتی بۆ کۆمەڵگە بنەمابوو، کۆمەڵگە و گەلی کوردیش هەڵوێستی سەرۆکایەتییان بە بنەماگرت و بە تێکۆشان هاوبەش لەساڵی ٢٠٠٢دا لە سێدارەدان لە یاسای دەوڵەتی تورکدا هەڵگیرا. بەم هەنگاوەش پلانسازی پیلانگێڕان کە لە چوارچێوەی لەنابردنی جەستەیی سەرۆکایەتی پلانیان بۆ کردبوو لەباربرا. سەرۆکایەتی سەرتاپاکی پیلانگێڕی و فرتوفێڵەکانی بەم شێوە بینی، بە هەڵوێستی خۆی حەقیقەتی ئەوانی بینی. بە شێوەی خۆباوەڕی و لەسەر هێڵی ئازادی تێکۆشا و هەڵوێستی وەرگرت. بۆیە هەر لەسەرەتاوە تا ٢٠٠٢ بە هەڵوێستی خۆی بە هەموو شێوەیەک پلانی لەناوبردنی جەستەی تێکشکاند. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری شکستیان هێنا. سەرۆکایەتی بەر لە ئیمراڵی و لە ئیمراڵێشدا قۆناغی یەکەمی پیلانگێڕی تێکشکاند.

بەردەوامی هەیە...