له شه‌نگال له هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌وڵ و بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی سوپای عێراق له ئارادایه. له‌دوایین نمونه‌دا سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای عێراق رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و له ئه‌نجامدا دوو خوێندكاری ئێزدی گیانیان له‌ده‌ستدا و 27 كه‌سیش برینداربوون. له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی شه‌نگال و رووداوی هاتووچۆدا، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاڵ رایگه‌یاند، كه ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه به پاساوی ئه‌منی و ئارامی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا زیان به ئارامی شه‌نگال ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ك درێژكراوه‌ی پلانی 9ی تشرینی یه‌كه‌م له نێوان په‌ده‌كه و حكومه‌تی كازمی ناودێر كردووه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال بانگه‌وازی له هه‌موو هێزه سیاسی و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كرد بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پلانه‌كانی شه‌ڕ بوه‌ستنه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال رێگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال به‌م جۆره‌یه:
"وه‌ك ده‌زانرێت دوێنێ ( 16-01-2022) سه‌رله‌ئێواره له شه‌نگال رووداوێكی گه‌وره‌ی هاتووچۆ روویدا و له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا دوو خوێندكارمان به ناوی له‌یس ده‌خیل و سه‌بری كچان كه خه‌ڵكی خانه‌سۆر بوون گیانیان له‌ده‌ستدا، 27 خوێندكاریش برینداربوون، كه برینی هه‌ندێكیان قورسه. ئێمه له‌سه‌رتا سه‌ره‌خۆشی له‌و بنه‌ماڵانه ده‌كه‌ین كه رۆڵه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له هۆزه‌كانی خه‌لقی و بازۆییان و هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئێزدی ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانه‌وێت بڵێین، كه هه‌رچه‌نده ئه‌و رووداوه وه‌ك رووداوی هاتووچۆش ده‌رده‌كه‌وێت، له راستیدا ته‌نها رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی نییه. به هۆی ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆكار كه ئه‌و رووداوه هاتووچۆیه رووبدات، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای عێراقه. ئێمه ده‌مانه‌وێت رای گشتیی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به سه‌دان ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سوپای عێراق له نێوان شه‌نگال و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان جێگیر كراون، جموجۆڵی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له شه‌نگال له ئارادایه. ئه‌و رووداوه هاتووچۆیه به‌هۆی جموجۆڵی زۆری ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانه‌وه روویداوه.
سه‌ربازانی سوپای عێراق به مردنی گه‌نجانی ئێزدی دڵخۆش ده‌بن
هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی رای گشتی بۆ سه‌ر ئه‌وه رابكێشین بۆ سه‌ر چه‌ند دیمه‌نێكی كاتی رووداوه هاتووچۆكه. وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كان و هه‌ژماره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای رووداوه هاتووچۆكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وت ده‌گێڕن یان له ئاهه‌نگێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه دڵخۆشی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و دیمه‌نه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه چ دوژمنیایهتییهك به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگای ئێزدی له ئارادایه. ئێمه باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌دا به‌سه‌ر شه‌هیدانی كۆمه‌ڵگای ئێزدی دڵخۆشی و شادییان ده‌كرد، چه‌ته‌كانی داعش بوون. ئێمه له حكومه‌تی كازمی ده‌پرسین، بۆچی سه‌ربازانی سوپای عێراق وه‌ك فه‌رمانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و به مردنی ئێزدییه‌كان به‌و راده‌یه دڵخۆش ده‌بن؟
ئێمه ده‌مانه‌وێت رای گشتیی ئاگادار بكه‌ین، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له شه‌نگال جێگیر ده‌كرێت. رای گشتیی له دڵه‌ڕاوكێدایه كه له شه‌نگال چی رووده‌دات. سوپای عێراق به فه‌رمانی حكومه‌تی كازمی به پاساوی جیاجیا و بێبنه‌ما، به ناوی ئاسایشه‌وه هێزی زۆری ره‌وانه‌ی شه‌نگال كردووه. له‌ئێستادا له ناو شه‌نگال و كۆمه‌ڵگاكان سه‌دان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له جموجۆڵدان.
ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێكن له پلانی 9ی تشرینی یه‌كه‌م
ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێین، كه هه‌رچه‌نده به پاساوی ئه‌وه‌ی شه‌نگال نائارامه و نائه‌منه ئه‌و هێزانه زیادده‌كرێت، له راستیدا ئه‌وه به‌شێكه له پلانی 9ی تشرینی دووه‌م له دژی شه‌نگال. هه‌وڵێكی جددی ئاژاوه‌گێڕی له شه‌نگال ده‌گیرێته‌به‌ر. به پاساوی جیا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی خۆیان ئاودیوی شه‌نگال بكه‌ن و جێگیری بكه‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت به بیری بهێنینه‌وه، ئێستا له عێراق هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامدراوه و حكومه‌تی نوێش پێكنه‌هێنراوه، حكومه‌تی كازمیش له راستیدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. له وه‌ها كاتێكدا كه له عێراق ناڕوونییه‌كی سیاسی هه‌یه و هه‌ر رۆژه و له شوێنێك هێرش رووده‌ده‌ن، حكومه‌تی كازمی و په‌ده‌كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و ناڕوونیه بقۆزنه‌وه و جارێكی تر روویان له شه‌نگال كردوه‌ته‌وه.
ئایا ئه‌و هه‌وڵ و جموجۆڵه سه‌ربازیانه به ناوی كێوه ده‌كرێن؟ ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، كه ئه‌وه نه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق و نه له به‌رژه‌وه‌ندی شهنگالیشدایه. ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی كازمی و پهدهكهدایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پلانی 9ی تشرینی دووه‌م له نێوان ئه‌و هێزانه و ده‌وڵه‌تی توركدا ئاماده‌كرابوو و له ئێستادا ده‌یانه‌وێت له ناو ئاڵۆزی سیاسی عێراقدا جارێكی تر ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وانه هه‌وڵی راسته‌قینه‌ی ئاژاوه‌گێڕین و ئێمه به‌جیاوازی ئه‌و پلانانه ده‌زانین. ئێمه وه‌ك هه‌مووكات دژی ئه‌و پلانانه ده‌بین، به‌ڵام ئێمه رێگه بۆ ئاژاوه‌گێڕیش ناكه‌ینه‌وه.
یه‌كێك له هه‌وڵه گێرهشێوێنییهكانی په‌ده‌كه‌ش لێدوانی په‌رله‌مانتاری په‌ده‌كه ماجید شه‌نگالییه. ئێمه ده‌زانین كه قسه‌كانی ئه‌و كه‌سیی نین و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی په‌ده‌كه قسه ده‌كات. ئه‌و له باره‌ی په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌ی گه‌وره شه‌هید زه‌رده‌شت شه‌نگالییه‌وه وتویه‌تی، "ئێمه رێگه ناده‌ین په‌یكه‌ری كه‌سێك له شه‌نگال دابنرێت كه نوێنه‌رایه‌تی شه‌نگال ناكات". هه‌روه‌ها هه‌ندێك لێدوانیشی هه‌یه كه ده‌یه‌وێت له نێوان ئایین و باوهڕییهكانیشدا ناكۆكی و ئاڵۆزی ساز بكات. ئێمه بۆ په‌ده‌كه و كه‌سانی وه‌ك ماجید شه‌نگالی ده‌ڵێین: فه‌رمانده شه‌هید زه‌رده‌شت له پێناو شه‌نگالدا به دڵ و گیان شه‌هیدبوو. ئه‌و له به‌رامبه‌ر چه‌ته دڕنده‌كانی داعش خۆڕاگری كرد. به‌ڵام كه‌سێكی وه‌ك ماجید شه‌نگالی له رۆژی فه‌رمانه‌كه‌دا له شه‌نگالیش نه‌بوون. له هه‌ولێر یان شاره‌كانی تر له ناو كه‌یف و خۆشی‌دا بوون. ئێستا ئێمه ده‌ڵێین، كێ نوێنه‌رایه‌تی شه‌نگال ده‌كات؟ ئه‌وانه‌ی بۆ گیان و ماڵی خۆیان له شه‌نگال هه‌ڵاتن، یان ئه‌وانه‌ی له پێناو شه‌نگالدا گیانیان به‌خشی؟ له‌به‌ر ئه‌و راستیه كه‌سانی وه‌ك ماجید شه‌نگالی نه نوێنه‌ری شه‌نگالن نه ده‌شتوانن به ناوی شه‌نگاله‌وه یه‌ك قسه‌ش بكه‌ن!
ئێمه لێره‌دا داواكاری ئاراسته‌ی گه‌لی ئێزدی و هه‌موو گه‌لی شه‌نگال ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر شه‌نگال پیلانگێڕی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به‌و پلان و گێره‌شێوێنیانه هۆشیار بێت. به رێكخراوی و به یه‌كڕیزی مامه‌ڵه بكات. ئێمه زیاتر له هه‌موو كات یه‌كڕیزی خۆمان به‌هێز ده‌كه‌ین و خاوه‌نداری له شه‌نگالی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و ئازاد ده‌كه‌ین.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌رییه
ئێمه بانگه‌واز له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین. له‌ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت. هه‌وڵه‌كان ده‌گه‌نه كوێ ئێمه نازانین، به‌ڵام ئێمه به هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان ده‌ڵێین، ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌رین. ئێمه ئاماده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌فه‌رمی ناسینی ئیراده‌ی گه‌لی شه‌نگال كێشه‌كانی ئێستا چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین پلانی نۆی تشرینی یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری نییه، پلان و سیاسه‌تی شه‌ڕه. پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقی ئه‌و راستیه ببینن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له دژی شه‌نگالن بوه‌ستنه‌وه. شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ شه‌نگال عێراق به‌هێز ناكات، به‌ڵام چاره‌سه‌ری له شه‌نگال هێزێكی زۆر به یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراق ده‌به‌خشێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه هه‌روه‌ها بانگه‌واز له هه‌موو مرۆڤایه‌تی، هێزه دیموكراسی و ئازادیخوازه‌كان، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش ده‌كه‌ین. پێویسته هه‌موو كه‌س به ویژدانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ شه‌نگالدا بكات. ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كین كه له فه‌رمانه‌كان رزگارمان بووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت به پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان له‌سه‌ر خاكی مێژوویی و پیرۆزمان بژین. ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شه‌نگالیش، بۆ عێراقیش پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رییه. پێویسته هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هێز و پشتگیری به پلانه‌كانی شه‌ڕ نه‌به‌خشن، رێگه بۆ پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.
ئێمه جارێكی تر له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌ی گه‌وره شه‌هید زه‌رده‌شت به‌ڵێن به هه‌موو شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین، ئێمه شه‌نگالی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و ئازاد تا كۆتایی ده‌پارێزین".
هـ . ب