خۆبەڕێوەبەری شنگال داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سبەینێی کرد

بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شنگال داوای ڕێپێوانی سبەینێی کرد لە دژی هێرشەکانی سەر شنگال و پاراستنی شەهیدان و دەڵێت: داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری ئەم ڕێپێوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە تێکۆشانی شەهیدان.

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ٢ی دوانیوەرۆ ڕێپێوانێک لە دژی هێرشەکانی سەر ئۆتۆمبێلی شەهید ئێزدی لە خانەسۆر بەرەو ڕێگای موشریک لە نێوان خانەسۆر و بێهریڤا رێکدەخرێت.

بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکە کرد

لە ڕاگەیەنراوەکەى خۆبەڕێوبەری شنگالدا هاتووە” ئەم هێرشانە لە دژی فەرماندە پێشەنگەکانمان درێژەپێدەری مێژووی فەرمانەکە، ئەو هێرشە کۆمەڵکوژییانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجام دەدرێن ئەم هێرشانە لەسەر باوەڕ و باوەڕی دێرینی ئێزدایەتی ئێمەیە لە کەسایەتی فەرماندە پێشەنگەکانماندا هێرش بۆ سەر کۆمەڵگای ئێمەیە.

هەروەها دەشڵێت، پێویستە هەموو کەسێکی ئێزدی و خەڵکی شەنگال ئەم هێرشانە لەبەرچاو بگرن و بەگوێرەی ئەو هێرشانە بڕیار و هەڵوێستیان هەبێت.

ف.ق