خەڵکی مەخمور دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێپێوانیان کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، بە بۆنەی ٢٥ هەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. ڕێپێوانەکە بە گردبوونەوەی گەل و خوێندکاران لە بەردەم دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێکرد و تا بازگەی دەرچوون لە کەمپەکە بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرانەوە، هەروەها پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پانکارتی "لە سەر هێڵی ڕۆژهات و ئەرداڵ سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین"، "پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین" و "پیلانگێڕییەکە شکستی هێناوە، کاتی ئەوە هاتووە گۆشەگیرییەکە بشکێنین" بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانەکە لە بازگەی دەرچوونی کەمپەکە وەستا، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەجوو. فیلیز بوداک بە ناوی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی مەخموور قسەی کرد.
فیلیز بوداک ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە، پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە مەبەستی قڕکردنی گەلی کورد ڕێکخراوە، بەڵێنی شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپات کردەوە.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشـمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.