خەڵکی مەخمور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

خەڵکی مەخمور هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

ئەم بەیانییە کاتژمێر ٩:٢٥ دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو.

گەل لەپێش بینای بنەماڵەی شەهیدان گردبوونەوە و هێرشەکەی ئەمڕۆیان شەرمەزار کرد، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کەمپەکە، یوسف کارا، خوێنرایەوە.

یوسف کارا باسی هێرشەکەی کرد و گوتی: " دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر کە گوێ بە مرۆڤایەتی نادات، لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو جار هێرشی کردە سەر کەمپی شەهید ڕوستەم جودی. یەکێک لە هێرشەکان لە مزگەوتی ناوچەی ٢ و ئەوی دیکەشیان لە ماڵی ڕۆژهات ساڵح بووە. لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێمانا و بێ ئەخلاقانەدا، دایکێکی بەساڵاچوو بە سوکی بریندار بوو. لە هێرشەکەی سەر مزگەوتەکە، ٣ کەس بە سوکی بریندار بوون. ئێمە بە دۆست و دوژمنەکانمان دەڵێین دەوڵەتی فاشیستی وەک گورگێکی لێ هاتووە، هیچ سنوورێک ناناسێت. منداڵ و ژن و پیر و گەنج لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا لە کەمپی پەنابەران لە عێراقدا دەژین. ئەو زوڵمەی لە کوردستاندا دەکرێت نائاساییە، هەر بۆیە بانگەوازی ڕای گشتی کوردستان و ڕای گشتی عێراق و ڕای گشتیی نێونەتەوەیی دەکەین، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کوردستان، بوەستێنرێت".

یوسف کارا لە وتەکەیدا باسی هێرشەکانی ئیسرائیل کرد و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەموو ڕۆژێک لە تەلەفزیۆن دەردەکەوێت و دەڵێن ئیسرائیل کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و منداڵان دەکوژێت. بەڵام دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر ئەم کردەوانە ئەنجام دەدات. دەبینین دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتانی دراوسێ و ئەو دەوڵەتەی تێیدا دەژین، بانگەواز لە ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن تۆ کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەیت، بەڵام دەوڵەتی عێراق کە ئێمە میوانی ئەوین، لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو هێرش کراوەتە سەر کەمپی شەهید ڕوستەم جودی. بەڵام تا ئێستا هیچ دەنگێک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراقەوە نەبووە، ئەمە سەرچاوەی خەم و گومانە".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی مەخمور" کۆتایی هات.