خەڵکی شەنگال: جگە لە خۆمان کەس نامانپارێزێت
بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال لەدژی هێرشی حکومەتی کازمی بەردەوامە. شەنگالیەکان دەڵێن، " هەرچیەک بکەن ناتوانن ئێزیدخان لەناوببەن. ئێمە باش دەزانین، جگە لە خۆمان کەس نامانپارێزێت."
بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال لەدژی هێرشی حکومەتی کازمی بەردەوامە. شەنگالیەکان دەڵێن، " هەرچیەک بکەن ناتوانن ئێزیدخان لەناوببەن. ئێمە باش دەزانین، جگە لە خۆمان کەس نامانپارێزێت."
لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بۆسەر ئاسایشی ئیزیدخان و یەکینەکانی یەبەشە و یەژەشە لە شەنگال و شاروچکەکانی، بەرخۆدانی گەل بەردەوامە. میدیای سەر بە پەدەکە بانگەشەی رەشکردنی دەستپێکردووە و پشتگیری لە هێرشەکان دەکات. گەلی شەنگالیش دەڵێت، هیچ کاتێک دەس لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەڵناگرێت.
'ژمارەیەکی کەم چوون و دەگەڕێنەوە'
ژنانی شەنگال و ئەندامانی ئاسایشی ئێزیدخان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و بانگەوازی بەرخۆدانیان لە هەموو کەس کرد.
حەیدەر شەنگالی ئەندامی ئاسایشێ ئێزیدخان رایگەیاند، لەدژی هێرشەکان، تاوەکو دلۆپێک خوێن لە لەشیاندا هەبێت، بەرخۆدان دەکەن و وتی، " لە شەنگال لە ئێستادا دۆخەکە باشە، بەڵام بۆ تێکدانی ئارامی شەنگال دەیانەوێت یاری قێزەونی وەک پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم دروست بکەن. گەلەکەمان کە ماڵ و موڵکی خۆی بەجێ هێشت گەڕایەوە. خۆی ژمارەشیان کەم بوو."
شەمێ مچۆ ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدخانیش رایگەیاند کە بۆ فراوانکردنی بەرخۆدانی شەنگال هەموو کاریک دەکەن و ئامادەن پێداویستیەکانی ئاسایش جێبەجێ بکەن. مچۆ رایگەیاند، ئاسایشی ئێزیدخان هەوڵ دەدات خۆی لە گەمارۆکان بپارێزێت، بۆیەش ئەوان قەرزاری ئاسایشن و وتی، " بەم ئامانجە ئێمە وەک ژنانی شەنگال هاوکاری ڕۆڵەکانمان دەکەین. بۆ مسۆگەری ئارامی شەنگال ئامادەین لە هەموو دۆخێکی سەختدا تێبکۆشین."
'سەرەتا برینەکانی فەرمانەکە ساڕێژ بکەن'
جاکلین حسێن ئەندامی تاژێ باسی ئەوەی کرد کە رێگە بە سەرکەوتنی یاریە قێزەونەکەی سەر ئاسایشی ئێزیدخان، یەبەشە و یەژەشە نادەن و وتی، " ئەوانەی واژۆیان لەسەر پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم کرد، بۆ ئەوەی بە ئاسانی فڕۆکە بەسەر ڕۆڵەکانماندا بگەڕێن و بۆردومانیان بکەن، دەیانەوێت شەنگال چۆڵ بکەن. بەڵام ئێمە دەڵێین، شەرمێکی گەورەیە بەم شێوەیە دەجووڵێنەوە. زۆر فەرمانمان بینیوە، لە جێگەی ئەوەی برینەکانی فەرمانەکان ساڕێژ بکەن، هێرش دەکەنە سەرمان. هەرچیەک بکەن، ئێزیدخان لەسەر پێ دەمێنێتەوە. بۆ پاراستنی خۆمان تێدەکۆشین. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت، جگە لە خۆمان کەس نامانپارێزێت."
ف.ق