خەڵکی شەنگال پاسەوانییان لە دامەزراوەکانیان کرد

دەزگاو دامەزراوەکانی شەنگال، کە بە ڕەنج و هەوڵێکی زۆر دامەزراون بە بڕیار و پێداگرییەوە دەپارێزرێن. هاووڵاتییانی تەمەن ٧ تا ٧٠ ساڵیی دانیشتوانی شەنگال ئاسایش و دامەزراوەکانی خۆیان دەپارێزن و پاسەوانییان دەکەن.

چەندین ژن و گەنج و پیاو چەک و ڕەختیان بەست و لە دەوری شەڕڤانانی ئاسایشی ئێزخان خۆیان کرد بە قەڵغان و بازنە.

لە زۆربەی بیناکانی ئاسایشی ئێزدخان و هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و هەروەها لە دەزگاکان و بیناکانی ئەنجوومەنی گەل، خەڵکی شەنگال دەستیان بە پاسەوانیکردن کردووە.

لە گوندی دوگرێ گروپێک لە دانیشتوانی شەنگال هەتا درەنگانی شەو پاسەوانییان لە بینای ئەنجومەنی گەل کرد و دەزگاکەیان لە هێرشەکان پاراست.

خەڵکی شەنگال دەیانەوێت سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی موسڵ لە ناوچەکە بکشێتەوە، کە بۆ داگیرکردن ڕۆیشتووەتە  شەنگال.

ژ.ت