خەڵکی ئێلح هێرشی پۆلیسیان شەرمەزار کرد

خەڵکی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشی سەر بینای دەم پارتی لە ئێلح و گوتیان تێکۆشانی ڕێکخراوی گەل بەرامبەر نادادی سەردەکەوێت.

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئێلح. خەڵکی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتیان دەربڕی، بەشێک لە پەرلەمانتار و بزووتنەوە و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، مستەفا مەسعود تەکیک ڕایگەیاند هێرشی سەر بیناکەیان نایاساییە، دەستگیراوە بەسەر گۆڤارە چاندی و هونەرییەکان و وێنەی ئەو هەڤاڵانەی لە تێکۆشانی دیموکراسیدا کوژراون، گوتی: "دەیانەوێت تیرۆریزەمان بکەن، دەیانەوێت وەک بینایەک پیشانی بدەن کە تاوانی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوانەی فەرمانی هێرشەکەیان داوە دەبێت بزانن ئەمە لای گەل هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئێمەش هەرگیز سەر نەوی ناکەین. وەک هونەرمەندی مەزنی کورد یەڵماز گونەی دەڵێت "بێگومان سەردەکەوین"، ئێمە بەرامبەر فشارەکان سەر نەوی ناکەین".

پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان ساریتاش ڕایگەیاند دەسەڵات نایەوێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبووڵ بکات، هێرشەکان دژی ڕێپێوانی ئازادی گەل ڕەوا نین، گوتی: "وەک چۆن دوێنێ شکستان هێنا، ئەمڕۆش شکست دەهێنن. سیاسەتی نادادی وەک چۆن ٤٠ ساڵە شکستی هێناوە، دوێنێش شکستی هێنا، سبەینێش شکست دەهێنێت. تێکۆشانی ڕێکخراومان سەردەکەوێت، گەل سەردەکەوێت".