هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورە، کە کادێرانی پێشەنگی پەکەکە محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکیف یڵماز لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢ دا لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢ بەڕێوەیان برد، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئێمە ٤٠هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی شەهیدانی ١٤ی تەمووز، خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز دا، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و ئێمە دڵسۆز و وەفاداری شەهیدان دەبین و تێکۆشانەکەیان سەردەخەین.
بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز چالاکییەکی گەورە و مێژووییە لە دژی فاشیزمی لیژنەى سەربازیی ١٢ی ئەیلول، فاشیزمی تێکشکاند و هیوای ئازادیی گەلانی سەرخست. دەوڵەتی چەوسێنەر و داگیرکەری تورک کودەتایەکی سەربازیی فاشیستی بۆ سەرکوتکردنی تێکۆشانی ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد ئەنجامدا، بۆ کۆمەڵکوژکردنی کوردان و سەرکوتکردنی داواکارییەکانی دیموکراسی و ئازادیی گەلانی تورکیا لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا کودەتایەکی سەربازیی فاشیستیی ئەنجامدا. لە ڕێگەى کوردەتای فاشیستی سەربازیی ١٢ی ئەیلولەوە لە دەرەوە تێکۆشانی گەل بە گوشار و توندوتیژی سەرکوت کرا و بەوەش خواستی تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادیی گەلی کورد بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنێت. بۆ ئەو مەبەستەش خۆبەدەستەوەدان و وازهێنان لە دۆزی ئازادی بەسەر شۆڕشگێڕە زیندانیکراوەکاندا دەسەپاند، لەبەر ئەوەی زیندانییان ڕەتیان کردەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن، گوشارەکان بۆ سەر زیندانەکان زیادیان کرد و ئەشکەنجەکانیان دەستی پێکرد.
لەبەر ئەوەی گەلی کورد هیوایان بە شۆڕشگێڕانی کوردستان هەبوو و بڕوایان پێدەکردن، کە بە پێشەنگایەتیی ئەوان بە دڵنیاییەوە ئازادی و رزگاری سەردەکەوێت. بەڕێوبەرایەتی لیژنەى سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولیش هەوڵی دا بە تەسلیمکردنی بەندکراوان هیوای خەڵک بشکێنێت و بۆ ئەوەى ئیرادەی زیندانیانیش تێکبشکێنێت و تەسلیمیان بکات، لە زیندان دەستی بە گوشار و ئەشکەنجە کرد.
یەکێک لەو ناوچانە، کە زۆرترین گوشار و ئەشکەنجەی تێدا کرا، زیندانی سەربازیی ئامەد بوو، بەڕێوەبەرایەتیی لیژنەى سەربازیی فاشیستی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار بۆ ئەوەی شۆڕشگێڕە دیلکراوەکانی کوردستان خۆبەدەستەوە بدەن، بە لە زیندانی ئامەد سیستەمێکی ئەشکەنجەی دامەزراندبوو، کە بە دەگمەن لە مێژوودا نمونەى بینراوە. لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد بە هەموو شێوە و رێگایەکی بەدەر لە مرۆڤایەتی دەستی بە ئەشکەنجەی توند کرد و زیندانی ئامەدی کردە قەڵای زوڵم.
تاکە رێگا بۆ بەرنگاربوونەوەی لیژنەی سەربازیی فاشیستی بەرخۆدانە
ئەوەی لە سەرەتادا ئەوەی نیشاندا، کە لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی بەڕێوەبەریی لیژنەى سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول لە زیندانی ئامەدا تاکە ڕێگا و دروسترین ڕێگا بەرخودانە، مەزڵوم دۆغان بوو، کە بە چالاکییە مێژووییە مەزنەکەی خۆی ئەوەی بۆ هەموان سەلماند. مەزڵوم دۆغان ڕایگەیاند، خۆبەدەستەوەدان خیانەتە، بەرخۆدانیش سەرکەوتنە و بە چالاکییەکەی خۆی سەلماندی نابێت خۆیان تەسلیمی سیستمی ئەشکەنجە بکەن. ئەو وتەیە و ئەو چالاکییەی مەزڵوم دۆغان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانییەکان هەبوو و زیندانییەکانی خستە ناو بیرکردنەوە و جموجوڵەوە. فەرهاد کورتای، نەجمی ئۆنەر، ئەشرەف ئانیک و مەحمود زەنگین ناسراو بە چوارەکە، بە تەواوی تەسلیمبوونیان ڕەتکردەوە و یەکەم کەس بوون، کە چوونە سەر رێگاکەی مەزڵوم دۆغان و درێژەیان پێدا. چالاکیی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز لەسەر ڕێبازی بەرخۆدان، کە مەزڵوم دۆغان پیشانی دا و چوارەکەس بە جەستەی خۆیان ڕووناکیان کردەوە، بوو بە هەنگاوێک و هەڵمەتێک.
بەرخۆدێران و بەرەنگارانی ١٤ی تەمووز ئەوەیان دەزانی، ئەوەی بەسەریاندا سەپێنراوە تەسلیم بوونە و دەیانەوێت هیوای ئازادی و ڕزگاریی گەلی کورد لەناوببەن. بەو تێگەیشتنەوە ڕەفتاریان کرد و بڕیاریان دا چالاکییەکی گەورەی مێژوویی ئەنجام بدەن. بێگومان ئەم هەڵوێستەی بەرخۆدێرانی ١٤ی تەموز نیشانەی بەرپرسیارێتی مێژوویی و دڵسۆزیی گەورەیانە بۆ گەل. ئەگەر ئەو وشیاری و هۆشمەندی و دڵسۆزی و بەرپرسیارێتییە نەبوایە، ئەستەم دەبوو هەنگاوێکی ئەوەندە گەورە هەڵبگرن، بۆیە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز چالاکییەکی مەزن بوو، کە لە قووڵایی مێژووییدا مانادار بوو و چەندین پێشکەوتنی گەورەی ئافراند.
بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی بۆ خۆی کردبووە ئامانج
بەرجەستەترین و گرنگترین تایبەتمەندی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ئەوەیە، کە لە سەرکەوتن ئاڵابوون و تا سەرکەوتن ناوەستێت و ئەوەشیان پێکهێنا. بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی ڕاپەڕینی مەزڵوم دۆغان و ڕاپەڕینی چوارەکە لە دژی خۆبەدەستەوەدان بوو. بەندینخانەی ئامەد کە لە ١٢ی ئەیلولدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لیژنەى سەربازیی فاشیستەکانەوە دروستکرابوو، وەرگۆڕا بوو بۆ قەڵای زوڵم، بەو بەرخۆدانە وەرچەرخا بۆ قەڵای بەرخودان. ڕژێمی لیژنەی سەربازیی فاشیست و سیستەمی ئەشکەنجەی ١٢ی ئەیلوول-یان تێکشکاند. ئەو دوژمنە، کە دەیویست شۆڕشگێڕانی کوردستان تەسلیم بکات و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە کەسایەتیی ئەواندا کۆتایی پێبهێنێت، هیوای دوژمنی لە ناوبرد. بۆیە چالاکیی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز، سەرەڕای دەرئەنجامە ئایدیۆلۆژییەکانی، لە ڕووی سیاسیشەوە هەنگاوێکی زۆر گەورەیە.
لە هەموو کاتێکی تر زیاتر، ئەمڕۆ پێویستە لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز تێبگەین. زۆر گرنگە کەسایەتییەکانی ئەم چالاکییە بناسرێنەوە، لە هەست، شانازی و سەربەرزی، جوانی و خۆشەویستیی مەزنیان بۆ گەل، کە جەوهەر و سروشتی ئەو چالاکییە، لێیان تێبگەین. کاتێک بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و دڵسۆزییەکی زۆرەوە بۆ گەل و تێکۆشان ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، قەرزدارن. لە ڕاستیدا، ئەوان ئافرێنەری گەورەترین بەهاکانن، کە ئێمە ئەمڕۆ بووین بە خاوەنی هەموویان. ئەوانەی قەرزدارن، ئەوان نین، بەڵکو ئێمەین. ئەوان گەورەترین یاد و بیرەوەریی مرۆڤایەتین، کە بە هەموو شێوەیەک شایانی ستایشن.
هێڵی پەکەکە هێڵی ١٤ی تەممووزە
پەکەکە لەسەر بنەمای هێڵی ١٤ی تەمووز تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ئافراند و تا ئێستاش لەسەر بنەمای هێڵی ١٤ی تەمووز لە دژی داگیرکاری و پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژی تێدەکۆشێت، بۆیە هێڵی پەکەکە هێڵی ١٤ی تەمووزە. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە، کە زۆرترین تێگەیشتنی لە هێڵی ١٤ی تەمووز هەبوو و بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکات. بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز پشتیوانییەکی گەورە بوو بۆ تێکۆشانی چەکداری، کە ڕێبەر ئاپۆ دەیخواست لە دژی داگیرکەری پاکتاوکار دەستی پێ بکات، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکیی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزەوە هێزێکی گەورەی وەرگرت. ڕێبەر ئاپۆش بە دڵسۆزی و وەفاداریی بۆ هێڵی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانی گەریلایی ئافراند و بەو شێوەیە هەڵمەتی گەورەی گەریلایی ١٥ی تەباخی لەسەر بنەماکانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ئەنجامدا و بەم شێوەیە ئامانجەکانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی جێبەجێ کرد. هەموو بەها و دەستکەوتە ئافرێنراوەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لەسەر بنەمای هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ئافرێنراون.
فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەردەوامیی فاشیزمی لیژنەی سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلوولە. هەر چۆن ٤٠ ساڵ پێش ئێستا فاشیزمی لیژنەى سەربازیی ١٢ی ئەیلول هەوڵی پاکتاوکردن و سڕینەوەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیان دەدا و خواستیان گەلی کورد پاکتاو بکەن، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەش بۆ هەمان ئامانج کار دەکات و هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کورد، بۆیە حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ڕێکخستنێکی فاشیست و بکوژ و پاکتاوکارن، کە بۆ زیندووکردنەوەی فاشیزمی سەربازیی ١٢ی ئەیلولی داگیرکەری پاکتاوکار، هاتۆتە سەر شانۆی سیاسی.
فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە پەنا دەباتە بەر کردەوەی قورسی بە دەر لە مرۆڤایەتی، کە تەنانەت لە کردەوەکانی ١٢ی ئەیلول قورسترن. بۆ سڕینەوە و نەهێشتنی شۆڕشی ئازادی کوردستان و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی کوردان، هێرش دەکاتە سەر تەڤگەری ئازادیی کورد و گەریلاکان. ڕۆژانە دەیان وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ و دیموکراتخوازی کورد دەستگیر و زیندانی دەکات. سیستەمێکی گەورەی گوشاری لەسەر خەڵک دروستکردووە، بە بۆردومانەکانی شەڕی تایبەت لەگەڵ کۆمەڵگا دەکات. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە شەڕی دژ بە کورددا هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان پێشێل دەکات و چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی دژ بە گەریلا بەکاردەهێنێت. لە خاکی داگیرکراوی ڕۆژئاوا و سوریادا یاری بە دیمۆگرافیا دەکات و گەلان پاکتاو ەکات. هەموو ڕۆژێک هەڕەشەیەکی نوێی داگیرکەری دەکات. هەموو ئەوانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین، تاوانی جەنگ و پاکتاوکردنە. بەهۆی بەهۆی دوژمنایەتیکردنی بەرامبەر بە کورد، دەوڵەتی تورکی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن.
فاشیزمی لیژنەى سەربازیی ١٢ی ئەیلول ئەمڕۆ لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت
فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە نەک تەنها لە دەرەوە، بەڵکو لە زیندانەکانیشدا هێرش دەکات. هەمان کردەوەکانی فاشیزمی لیژنەى سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلوول ئەمڕۆش لە زیندانەکان دا لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەوە ئەنجام دەدرێت. بەندکراوان گوشاریان لەسەرە و ئەشکەنجە دەدرێن. ژمارەیەکی زۆر لەو زیندانیانەی باری تەندروستییان خراپە و نەخۆشن ئازاد نەکراون، ئەو بەندکراوانە، کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە زینداندان و سزاکانیشیان تەواو بووە ئازاد ناکرێن. هەموو ڕۆژێک تەرمی زیندانیان لە زیندانەکان دەهێنرینە دەرەوە. بێگومان زیندانیانیش بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز لە دژی ئەو هێرشە فاشیستیانەى ئاکەپە - مەهەپە خۆڕاگری دەکەن. فاشیزم هەرگیز ناتوانێت سەربکەوێت و ناتوانێت ئیرادەی ئەو زیندانییانە بشکێنێت، کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری و بەرەنگاری دەکەن. لەبەر ئەوەی فاشیزم هیچ شانس و دەرفەتێکی نییە، کە بەرامبەر هێڵی ١٤ی تەمووز سەربکەوێت.
سوپای داگیرکەر و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە دەیانەوێت بە پاکتاوکردنی گەریلا باشوری کوردستان داگیر بکەن و کورد لە ناو ببەن، لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بە ڕۆح و ئیرادەی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانی دەکەن و لە هەموو شوێنێکدا بە تایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک گورزی قورسیان لێدەدەن. گەریلاکان خۆیان لەسەر بناغەی هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بونیاتناوە و هەمیشە لەسەر ئەم هێڵە ڕۆیشتوون. ئەو گەریلایانە، لەسەر ئەم بنەمایە بنیادنراون و بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن، بە دڵنیاییەوە شکست بە سوپای داگیرکەر دەهێنن. هەر چۆن فاشیزمی لیژنەی سەربازیی ١٢ی ئەیلوول تێکشکا و قەڵای زوڵم ڕووخێنرا، وەریانچەرخاند بۆ قەڵای بەرخودان، هەر چۆن تاریکی گۆڕدرا بۆ رووناکی، ئەمڕۆش گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدانی دەکەن، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێنن. سڵاو لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەین، کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدان دەکەن، گورزی قورس لە سوپای فاشیست دەدەن و هەموو ڕۆژێک داستانی قارەمانانە دەئافرێنن. سڵاو و خۆشەویستی خۆمان پێشکەش بە هەموو هەڤاڵانی فەرماندەمان و شەڕڤانانمان دەکەین.
ئاشکرایە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە بەرامبەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز دەجوڵێنەوە و تێدەکۆشن، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیان هێناوەتە لێواری ڕووخان و هەڵوەشاندنەوە. لەسەر هێڵی ١٤ی تەمووز و بە دڵنیاییەوە بە گەشکردنی تێکۆشان دەڕووخێت، کوردستان ئازاد دەکرێت، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک دەبن. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەمووان دەکەین، کە زیاتر لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز تێبگەن و بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە لە دژی داگیرکاری و خیانەت پشتیوانی لە گەریلا بکەن و تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر بکەن. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەلان، ژنان و ئازادیە، کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدان دەکەن".
ژ.ت