کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت: "تێکۆشەری گەلەکەمان حوسێن ئاراسان، بە پیلانێکی هاوبەشی ڕێکخستنی تیرۆریستی دوژمنی کورد، میت_پاراستن، لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان کوژرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی لەلایەن وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستانەوە دامەزراوە کە لە سەرکوتی دەوڵەتی تورک دەربازبوون و لە شارە جیاوازەکانی کوردستان نیشتەجێ بوون، ماوەیەکی زۆر ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە؛ هەروەها حکومەت و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمەکە، کە بەهۆی پاراستنی ئەم وڵاتپارێزانەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزادراون، بەداخەوە هێشتا ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێناوە.
"دەزگای پاراستنی پەدەکە، ڕێکخەری سەرەکی کۆمەڵکوژییەکانە"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەتایبەت دەزگاکانی وەک پاراستن و هاوشێوەکانی سەر بە پەدەکە، ناوەندی سەرەکیین بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەم کۆمەڵکوژی و تیرۆرکردنە، ئاماژەش بەم خاڵە کراوە. ئەوەتا هەولێر بۆتە مۆڵگەی پەنادانی هەموو کوردکوژەکان، هەموو ئەو بکوژانەی لە شارەکانی تر تاوانیان ئەنجامداوە و لە هەولێر پەنادراون. تا ئێستا هیچکام لەو بکوژانە هەڵهاتوون بۆ هەولێر دەستگیرنەکراون. ئەم ڕەوشە دەریدەخات پەدەکە چۆن ڕۆڵ دەگێڕێت لە کۆمەڵکوژییەکاندا. دوژمنکارییەکانی سەر کوردایەتی ئازاد و وڵاتپارێزی لە کوردستان لەلایەن پەدەکە و سیخوڕ و هاوکارەکانییەوە بەڕێوە دەبرێت. ئەم خیانەتکارانەی پەدەکە ڕێکخستنیان بۆ دەکات و خزمەت بە میت دەکەن، گەلەکەمان و ڕەنجدەران بە ئامانج دەگرن و شەهیدیان دەکەن. میت بەتەنها ناتوانێت سیخوڕ لە کوردستان ڕێکبخات، لێرەدا ڕۆڵی دەزگاکانی پەدەکە دەبینرێت. ئەمە بە یەک هەنگاو نابێت، پەدەکە تەنها کەسەکان وەک سیخوڕ بۆ میت ئامادە ناکات، بەڵکو جاروبار بنەماڵەکانیش بەکاردەهێنێت. تەڤگەرەکەمان ئامادەیی هەیە بۆ بەگژاچوونەوەی ئەم کەس و بنەماڵانە و زانیاریمان هەیە و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر. دووەمین ناوەند کە بەکاردێت بۆ کۆمەڵکوژییە تیرۆریستییەکانی سەر گەلەکەمان، ڕێکخستنی بەرەی تورکمانییە لە کەرکوک. هەروەها ئەم بارەگای بۆتە شوێنی ڕێکخستنی کارە قێزەونەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئەمەش لەژێر چاودێری دەوڵەتی عێراق دەکرێت. میتی تورکی لەڕێگەی ئەم چەتانەوە بارەگاکانی لە کەرکوک دەکاتەوە. هۆشداری دەدەینە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق سەبارەت بە تۆڕە سیخوڕیی و تیرۆریستییە. داوا لە هاوڵاتیانی عێراق دەکەین دووربکەونەوە لە سیخوڕی بۆ وڵاتانی بێگانە. ڕایدەگەیەنین، وەڵامی خۆمان دەبێت دژی سیخوڕی و تیرۆرەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلەکەمان و هێزەکانمان.
دەبێت هەڵوێست وەربگیرێت دژی بکوژی وڵاتپارێزانی کورد
لەکۆتاییدا، بانگەواز لە هێزەکانی باشوری کوردستان دەکەین، ئەوانەی نەکەوتوونەتە ژێر ڕکێفی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێشتا کاردانەوەیان نەبووە، با کاردانەوەیان هەبێت. لەگەڵ ئەو بڕیارەی پێش ١٠٠ ساڵ دژی گەلەکەمان دراوە، قۆناغی مێژوویی قڕکردن زیاتر بووە. ئێستە لە یادی سەدساڵەی لۆزان دەژین، قسەی زۆر دەکرێت سەبارەت بە یەکێتیی کورد و ئازادیی کوردستان. چەندین شۆڕشگێڕ و بیرمەند و وڵاتپارێزی دیاری چوار پارچەی کوردستان، بە هەماهەنگی نێوان دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەهیدکراون. چەند جار بانگەوازمان کرد بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییە، بەڵام چالاکییە تیرۆریستییەکانی پاراستنی هاوکاری دەوڵەتی تورک هەر ناوەستێت. باشوری کوردستان ئەو پارچەیەی وڵاتە کە دانپایانانی هەیە. ئەم هێرشانە لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕێی تێدەچێت. بەڵام نابێت ڕێگە بە هێرشە تیرۆریستییەکان بدرێت لەلایەن هێزە خیانەتکار و هاریکارەکانی باشوری کوردستانەوە. ئێمە وەک تەڤگەر، هەمیشە ئیرادەی باشوری کوردستان بە بناغە وەردەگرین. پاش ئەم هێرشانە چاوەڕێی ڕوونکردنەوە بووین بۆ کۆمەڵکوژییەکان، بەداخەوە، بینیمان هیچ هەوڵێک نییە و هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە. پێویستە دووبارە ستراتیژی پەدەکە ڕوون بکەینەوە لە پاراستنی تیرۆریست و بکوژەکان. بانگەواز لە پارتە کوردییەکان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان دەکەین، ملکەچی هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەبن: هەڵوێست و ڕێکار بگرنەبەر دژی بکوژی وڵاتپارێزانی کورد. پێش کۆمەڵکوژی هەڵوێست وەربگرن نەوەک دوای ئەوە. ئەگەر ئەم کۆمەڵکوژییانە بەردەوام بێت، پاراستنی گەلەکەمان و گرتنەبەری ڕێکارەکان دەبێتە ئەرکی سەرەکی ئێمە.
لێپێچینەوە دەکەین
لەسەر ئەم بناغەیە، سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ یادی هاوڕێی هێژامان، شەهید حوسێن ئاراسان، لەم بارەیەوە ڕایدەگەیەنین، لێپێچینەوە لە ڕێکخراوە داگیرکەر و تیرۆریستەکان دەکەین کە بەرپرسی ئەم کۆمەڵکوژییەن. داوا لە گەلی کوردستان دەکەین خاوەندارێتی لە شەهید حوسێن ئاراسان بکەن و هەڵوێست وەربگرن دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکەی هاوبەشی.