کەمپینی کۆیە بۆ زیانلێکەوتووانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات
کەمپینی کۆیە بۆ زیانلێکەوتووانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلار و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل کۆکرانەوە.
کەمپینی کۆیە بۆ زیانلێکەوتووانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلار و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل کۆکرانەوە.
دوای نۆ ڕۆژ لە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیان لێكەوتوانی بومەلەرزەکەی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان كەمپینی هاوسۆزی كۆیە كۆتایی هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیارانی كەمپینەكە كۆتایی هاتنی كارەكەیان ڕاگەیاند و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلار و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل كۆكراونەتەوە.
سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە رایاگەیاند كە دەیانەوێت خۆیان ئەو شتانە بگەیەنن بە زیان لێكەوتوان تاوەكو دڵنیا بن لەوەی هاوكاریەكان دەگات بە دەستی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.
ف.ق