کۆنفڕانسی هەڵوێستی نەتەوەیی کەنەکە بەردەوامە
کۆنفڕانسی هەڵویستی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی کەنەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.
کۆنفڕانسی هەڵویستی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی کەنەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.
لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە ئامانجی پیشاندانی هەڵویستی نەتەوەیی لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک کۆنفڕانسێک ئەنمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجامدرا. کۆنفڕانسەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەجێت و لە چوار پارچەی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشداریان کرد.
کۆنفڕانسەکە کە ژمارەیەکی زۆر نوێنەری پارتە سیاسی، رێکخستەکان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیران بەشداریان کردووە، بە گۆتاری ئەحمەد قەرەمووس و زەینەب موراد هاوسەرۆکانی کەنەکە دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکانی کەنەکە پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربڕی کە لە ٢٣ی نیسانەوە لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن.
کۆنفرانسەکە بەردەوامە و هەوڵ دەدرێت هەڵویستێکی هاوبەشی نەتەوەیی کوردستانی پیشان بدرێت.
کۆنفرانسەکە بە گۆتار و راگەیەنراوی لایەنەکان و کەسایەتیەکان بەردەوامە.
ف.ق