کۆنگرەی گەل بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ٩ی تشرینی یەکەم بانگەوازی راگەیاند
کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٩ی تشرینی یەکەم ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای لەهەموان کرد بەشداری لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا بکەن.
کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٩ی تشرینی یەکەم ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای لەهەموان کرد بەشداری لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەلدا هاتووە، "لە ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، دەبێت هەموان بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە چالاکییەکاندا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕان بکەن و دەنگ هەڵبڕن و ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەبێت هەموو جیهان توڕەیی گەورەی گەلی کورد و دۆستانی ببینێت و دەنگی ئەوان ببیستێت.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو گەلی کوردستان کراوە کە نەتەوەی دیموکراتیک بە گوێرەی پێوانەکانی دابمەزرێنن و ئەوەش هاتووە، "ئێمە بە ژیانکردن لەگەڵ پاڕادایمی ئازادی، وەڵامی رێبەر ئاپۆ و گەریلا بدەینەوە. ئەگەر ئێمە بۆ دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی و لەناو هەلومەرجی ئازادی جەستەییدا بە جۆش و خرۆشەوە خەبات بکەین و بژین، بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین. بۆ ئەوەش دەبێت کە مرۆڤ باوەڕ بکات و بڕیار بدات".
راگەیەندراوەکەی کۆنگرەی لە بەم جۆرەیە:
"لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمدا ئێمە رێبەر ئاپۆ کە بە ئیرادەیەکی مێژوویی کە هاوشێوەی نییە و لە دژی سیستمی جینۆسیدی ئیمراڵیدا خۆڕاگری دەکات، بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاوی لێدەکەین.
ئێمە هەموو شەهیدانی چالاکییەکانی "ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن" کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ئامانجی بوو ئیرادەی ئازادیی گەلەکەمان لەناوببات، تێکۆشانی ئەویندارانەی بێهاوتایان هێنایە کایەوە، بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئێمە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئاواتەکانی ئەوان لە سەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدی بهێنین.
هێزە باڵادەستەکانی مۆدێرنیتە پلانداڕێژەر و ئەنجامدەری جینۆسایدی کوردن
ئێمە هەموو پیلانگێڕان کە پیلانگێڕییەکەیان داڕشت و جێبەجێیان کرد بە توڕەیی زۆرە شەرمەزاریان دەکەین. ئەو هێزە سەرەکیانەی کە پلانیان بۆ جینۆسایدی کوردان داڕشت و جێبەجێان کرد، هێزە سەردەستەکانی مۆدێرنیتەن، کە هەموو پاڵپشتییەک دەدەنە دەوڵەتی تورک کە سیاسەتی قڕکردن و جینۆساید لەسەر گەلەکەمان پەیڕەو دەکات.
ئەو هێزە نێونەتەوەییانەی کە گەلی کوردیان بێ قەوارەکرد و لە رێگەی پەیمانی لۆزانەوە ئەوانیان خستەناو جینۆسایدەوە، هەروەها پشتیوانیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کورد کرد. لەبەر ئەوە راستەوخۆ لەو مەرگەساتەی بەسەر کورددا هاتووە بەرپرسیارن.
گەلی کوردی بە هۆی سیاسەتەکانی قڕکردنی سیاسی-سەربازی و کولتوری دەوڵەتی تورکەوە لە لێواری لەناوچووندابوو، لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەرێکخستنکرا و لە پەراوێز دەرهێنرا. رێبەرایەتی گەلی کوردی لە داوی جینۆساید کە بە پەیمانی لۆزانەوە نرابووەوە، رزگار کرد، گەلی کوردی گۆری بۆ گەلێکی وشیار و لەپێناو ئازادیدا هەموو جۆرە گیانبازییەک دەکات. هەرلەبەر ئەوەش کرایە ئامانجی هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان.
بەگوێرەی پلانی پیلانگێڕان کورد بە شەڕی کورد- تورک تێکدەشکێندرا و قەوارەی لۆزان کە لە لایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە سازکرابوو پارێزگاری لێدەکرا و دەوڵەتی تورک کە لە شەڕی کورداندا ماوەیەکی زۆر تووشی دژواری دەبوو زیاتر پەیوەست و وابەستەی ئەوان دەبوو، لە سیاسەتی ناوچەییدا وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرا.
پیلانگێڕییەکە پوچەڵ کرایەوە
رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەی خۆیدا وتی، "پیلانگێڕیی چاوی منی لەسەر مۆدێرنیتە کردەوە". بە بەرخودانی ئیمراڵی و بە "پاڕادایمی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک لە سەر بنەمای ئازادیخوازی ژن" پێشکەشی کرد، پلانەکانی جینۆسایدی هێزە پیلانگێڕەکانی کە بە ئامانجی لەناوبردنی ئاواتەکانی ئازادی گەلی کوردستان داڕێژرابوون، پوچەڵکردەوە.
تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کە دەخوازرا سەرکوت بکرێت، لەناوببرێت یاخود بەوانەوە ببەسترێتەوە، لە رێگەی پاڕادایمی نوێی رێبەر ئاپۆوە گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورەی بەخۆیەوە بینی و دەستکەوتێکی بەهێزی دروست کرد. بەتایبەتی لە رووی شۆڕشی رۆژئاوا و دواتریش لەلای ناسنامە کۆمەڵایەتیەکان کە لە جیهان بەدوای ئازادیدا دەگەڕن، وەک مانیفیستۆی ژیانی ئازاد پێشوازی لێکرا. لە هەموو جیهان "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ هەموو ناسنامەی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی ژنان بووە هیوا.
لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لە رێبەر ئاپۆ بکەنەوە، لە ئیمراڵی سیستمێک کە تیایدا یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەیی رەچاوناکرێت، سازکرا. بە تەواوەتی بە سزای دیسپلینی هەڕەمەکی و درێژخایەن لە هەموو مافە یاساییەکانی بە تایبەتیش دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران بێبەش کراوە. بڕیارەکانی سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤ لەبارەی رێبەر ئاپۆوە بە هۆکاری سیاسی لەلایەن کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپاوە جێبەجێ ناکرێن.
سیاسەتی سەرکوت و چەوساندنەوە نەگەیشتە ئەنجام
سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کوردان کە لە چوارچێوەی "تیرۆر" بەڕێوەی دەبات، پلانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە و بە پشتیوانی ئەوان ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوە لە بەرامبەر کردەوەی نایاسایی لە ئیمراڵی بێدەنگن. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان لە دژی بەها سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتوری و مێژوییەکانی گەلی کورد بێدەنگن. واتە هاوبەشییان لە تاوانەکەدا کردووە. دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر، بەو بوێریەی کە لەو بێدەنگیە وەریدەگرێت، پێداگری لەسەر سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوەی کوردان دەکات.
سەرباری سیاسەتی شەڕی هەمەلایەنەش، سیاسەتی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ٨ ساڵی رابردوودا چەوساندنەوە و سەرکوتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. هەم بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و هەمیش بەرخودانی گەریلا خەون و ئاواتی دەسەڵاتداری فاشیستی پوچەڵ کردەوە. تورکیا بە هۆی ئەو شەڕەوە کەوتووەتە ناو قەیرانێکی گەورەوە و لەسەر لێواری لەناوچوونە. بۆ ئەوەش وەک چۆن مرۆڤێک کە خەریکە دەخنکێت پەنا بۆ کۆتا رێگە چارە دەبات، دەوڵەتی تورکیش بە هاوکاری بارزانیەکان بە دوای رێگەیەک بۆ دەرچوون لەو رووخان و هەڵوەشانەوەیەدا دەگەڕێت.
باشووری کوردستان ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا
لەژێر بەرپرسیارێتی بنەماڵەی بارزانی، خەڵکی باشووری کوردستان بۆ جاری دووەم ڕووبەڕووی قۆناغی 'ئاش بەتال' دەبنەوە. باشووری کوردستان لە ڕووی سیاسی، سەربازی و ئابوورییەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری قڕکەر کراوە. ئەو شەڕەی لەم قۆناغەدا لەگەڵ سوپای تورک دژی گەریلا بەڕێوەدەچێت، بەرزترین ئاستی خیانەتە. ئەم شەڕە داھاتووی هەموو پارچەکانی کوردستان دیاری دەکات، بۆیە دەبێت هەمووان هەڵوێستیان هەبێت. یان لە دژی دەوڵەتی تورک کە گەورەترین دوژمنی گەلی کوردە ھەڵوێست نیشان بدە، یانیش خۆت بخەرە پاڵ خیانەتی داردەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. لەم قۆناغەدا بێدەنگی بە واتای ھاوکاری لەگەڵ خیانەت و داگیرکارییە.
ئەو چارەنووسەی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ فاشیزمی دەوڵەتی تورک پێکەوە بەستووەتەوە، نیشانی دەدات کە ڕووخانیشیان پێکەوە دەبێت. لەژێر بەرپرسیارێتی ئەم بنەماڵەیەدا خیانەت لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئەنجامدرا، قوربانی زۆری لێکەوتەوە و ئازارێکی زۆر چێشترا. ئیتر کۆتایی کۆتاییە. لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی فاشیستی، داگیرکەری قڕکەر، سیاسەتی خیانەتکارانەی پەدەکە کە شێرپەنجەی کوردە، لەناو دەچێت. سیمای سیاسی قۆناغی ئێستا بەمشێوەیە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان ئەو ڕاستییە بزانێت و بە گوێرەی ئەوە بجوڵێتەوە و بە ڕۆحی ئامادەباشییەوە بەشداری قۆناغەکە بکات.
ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە نێو سیستەمی جینۆسایددایە
لە ماوەی ٣١ مانگی ڕابردوودا، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت زانیاری لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە وەربگیرێت. ٢٥ ساڵە لە نێو سیستەمی جینۆسایددایە. مەترسییەکە لە بەرزترین ئاستدایە. هۆکاری بەردەوامبوونی ٢٥ ساڵ بەدیلگیرانی ئیمراڵی ئەوەیە، کە هەڵوێستی 'ھاوڕێیەتیمان کەمە'. تاکە ڕێگای ڕەخنە لەخۆگرتن ئەوەیە، کە ڕووی ھەڵوێستمان بکەینە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
بەم هەڵوێستە بە گوێرەی هەموو لایەنەکانی نەتەوەی دیموکراتیک، بونیادنانی کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارێکدا بە بەهێزی جێبەجێ بکەین. بە جێبەجێکردنی پارادایگمای ئازادی ببین بە وەڵامدەر بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا. ئەگەر بە جۆش و خرۆشێکەوە خەبات بکەین بۆ ئەوەی لە هەلومەرجێکی ئازاددا خۆ بە ڕێبەرایەتی بگەیەنین و ژیان بکەین، ئەوکاتە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەست دەھێنین و بڕوا و ئێرادەش بەسی ئەوە دەکات.
لە ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕان دەبێت ھەر کەسێک لەگەڵ کەسانی نزیکیان لە ھەموو شوێنێک بەشداری چالاکییەکان بکەن. دەبێت هەموو جیهان توڕەیی گەلی کورد و دۆستانیان ببینێت و دەنگی ئەوان ببیستێت".