کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

ڕاگەیەندراوە، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە ماوەیەکە هێزە سیاسی، پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەکاری بۆ دەکەن، هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

پێشبینی دەکرا دوای گفتوگۆی نێوان لایەنەکان، هێزە سیاسی و ڕێکخراوە کوردییەکان، ڕەشنووسێکی هاوبەش لە نەورۆزدا ڕابگەیەندرێت.

بەڵام کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە ڕایگەیاند کە بەهۆی هەندێک بەربەستەوە ڕاگەیاندنەکە دواخراوە.

لایەنە سیاسیەکان، پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر پرسە هاوبەشەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، لەم بەڵگەنامەیەدا ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد و بەشداریکردنی کورد لە دەستووری نوێی سوریادا کراوە.

شایانی باسە لایەنە کوردییەکان لە ١٦ی ئاداردا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕێککەوتن لەسەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد. لایەنەکان بە تایبەتی باسیان لە ئاستەنگیەکانی بەردەم یەکێتی کرد و بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشووی نێوان لایەنەکانیان خستە بەر باس و هەڵسەنگاندنەوە.