لە ڕۆژێکدا پێنج کەس لە سووریا کوژراون
لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دیمەشقدا پشێوی ئەمنی بەردەوامە. لە ٢٤ کاتژمێری پێشوودا پێنج کەس بە ڕووداوی جیاواز کوژراون.
لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دیمەشقدا پشێوی ئەمنی بەردەوامە. لە ٢٤ کاتژمێری پێشوودا پێنج کەس بە ڕووداوی جیاواز کوژراون.
بە پێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری پێشوودا پێنج کەس لە سووریا لە ڕووداوی جیاوازدا کوژراون.
لە حەما پیاوێکی ٥٠ ساڵ بە گولـلەی هێرشکەری نەناسراو لە نزیک ناوەندی کەلتووری لە شەقامی ئەل عەلەمەین کوژرا. لە گوندی ئەل جەلمای حەما لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا منداڵێک گیانی لە دەستدا.
لە ڕەقە ژنێک بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوە لە نزیک شارۆچکەی مەنسورە گیانی لە دەستدا.
لە حومس، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو موختاری گەڕەکی ئەل وەعریان کوشت، لە حەلەب ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی ڕژێمی بەعس لە لایەن دوو چەکداری نەناسراوە لە گەڕەکی ئەل ئەنساری کوژرا.
لە زۆرینەی هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی دیمەشقدا نائارامی و پشێوی بەردەوامە.