کەنەکە سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر کرد

شاندێکی کەنەکە کە دەستی بە سەردانکردنی پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان کردووە، ئەمڕۆ سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان کرد.

سەردانەکانی شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بۆ لای پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا دوای سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، شاندەکە سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر کرد.

شاندەکەی کەنەکە، لەلایەن اهوسەرۆک و ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپەوە پێشوازی لێکرا.

دوای کۆبونەوەکە، ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، " ئێمە بۆ پێشوازیکردنەکە، سوپای هەدەپە دەکەین. وەک دەزانرێت، کۆنفرانسی سەدساڵەی پەیمانی لۆزان هەیە و کەنەکە، دەیەوێت بە هزرێکی نەتەوەیی هەڵوێستی هەموو لایەنە کوردیەکان لەدژی پەیمانەکە پیشان بدات."

ف.ق