کتێبی سەرکێشی کورد لە نێوان بوون و ئازادیدا ناساندنی بۆ کرا

کتێبی سەرکێشی کورد لە نێوان بوون و ئازادیدا، لە نوسینی نوسەر ''هەردی دولبەر'' ئەمڕۆ دوو شەممە لە کتێبخانەی هەژار موکریانی لە پارێزگای هەڵەبجە ناساندنی بۆ کرا.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان و نوسەرانی شاری هەڵەبجە و دەوروو بەری ئەمڕۆ دوو شەممە لە کتێبخانەی هەژار موکریانی لە پارێزگای هەڵەبجە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە خوێنەران ناسێنرا.

شایەنی باسە هەر لە مەراسیمەکەدا لە لایەن مامۆسا" دەوران محمەد"ەوە خوێندنەوەیێکی چڕوو پڕ بۆ کتێبەکە کراو کە تیایدا باس لە گرنگی ناوەڕۆکی کتێبەکە کراو ڕۆڵوو کاریگەری بۆ ئاشنابونی خەڵکی کوردستان بە مێژووی خۆیان ڕوون کرایەوە، دواتر لەلایەن نوسەرەوە باس لەو ڕوانگە جیاوازانە کرا کە لە کتێبەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە.

دواتر نوسەر هەردی دولبەر لەسەر پوختەو گرنگی کتێبەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)ی قسەی کرد و وتی،" نوسینی ئەم کتێبە پێویستیێکی زۆر بوو بۆ ناو کایەی ڕۆشنگەری باشوری کوردستان. لە درێژەی قسەکانیدا نوسەر ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ تێگەیشتن لە دۆخی کۊمەڵگەی کوردی و تەواوی ئاڵۊزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستیمان بەوەیە بە ڕوانگەیەکی  کوردیانە خوێندنەوە بۆ کۆی لایەنەکانی ژیان بکەین.  لە درێژەی قسەکانیدا نوسەر ئاماژەی بەوەکرد، کە تەواوی بەشەکانی ئەم کتێبە لە ڕوانگەی ڕۆشنگەری فەلسەفەی ڕابەر ئاپۆوە نوسراوە و لە شەش بەش پێک دێت".

لە کۊتای مەڕاسیمەکەدا کتێبەکە بەسەر ئامادە بواندا دابەشکرا.