كومسیونی ژنانی کەنەکە: سیاسه‌تی كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌كه‌وێ
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ئەنجامنامەی ڕاوێژی خۆی لەبارەی دۆخی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمەکە بۆ پرسی کورد بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ئەنجامنامەی ڕاوێژی خۆی لەبارەی دۆخی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمەکە بۆ پرسی کورد بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە راگەیەنراوێک، ئەنجامنامەی ڕاوێکی خۆی بڵاوکردەوە و وتی، " سیاسه‌تی كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌كه‌وێ."
ئەنجامنامەی ڕاوێژی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
"به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسی له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه و نزیكایه‌تی هێزه نێوده‌وڵه‌تیكان له پرسی كورد، كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ڕاوێژێك به‌به‌شداربوونی ژماره‌یه‌ك له ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد به رێ ماڵپه‌ری (زووم) ساز كرد.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و جیهان به گشتی به گوڕانكاری گه‌وره تێپه‌ر ئه‌بێت. هێزه جیهانی و ئیقلیمیه‌كان به پێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. به مه‌به‌ستی پاراستنی سیسته‌می خۆیان وبه‌رده‌وامیدان به هه‌بوونیان سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌بن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌سێك بخنه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه. ئه‌م ڕه‌وشه كارادنه‌وه له سه‌ر كوردستان هه‌م له لایه‌نی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازی وهه‌میش له لایه‌نی جوگرافییه‌وه داده‌نێ.
ڕاوێژی ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد له به‌شی یه‌كه‌می له تێگه‌یشتنی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر كوردستان راوه‌سته كرد. له‌م به‌شه‌دا سیاسه‌تی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵسه‌نگێندرا. له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كاندا ده‌ستنیشان كرا كه ئه‌مریكا له دوای هه‌ڵبژاردنی (جۆ بایدن) سیاسه‌تی خۆی له سه‌ر بنگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ولاتی خۆی به‌رێوه‌ده‌بات، به‌ڵام مومكنه كه هه‌نێك گوڕانكاریش بكات. سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ترامپ هه‌ره زیاد له دژی كورد بوو. ئه‌مه هه‌م زه‌ره‌ر له ئه‌مریكا دا هه‌میش زه‌ره‌ی له كوردان دا. له كاتێك به هاوكاری نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و ترامپ ناوچه كوردیه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان داگیر كران.
ده‌وله‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و روسیاش به به‌رده‌وامی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه خاوه‌ن هه‌مان سیاسه‌تن. نزیكایه‌تییان بۆ كوردان به پێ به‌رژوه‌ندی ولاته‌كانیانه‌وه‌یه. سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رئێ جارانه كه له دژی گه‌لی كورده. هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورپا هه‌ر نا توانن نزیكی كورد ببن.
سه‌باره‌ت به روسیا ده‌توانین بڵێن كه روسیا كوردان باش ده‌بینێ وده‌زانێت كه ناتوانرێت ئاینه‌ده‌ی سوریا وئێراق ده‌سنیشان بكرێت به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی كورد. هه‌موو هێزه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و كوردستان له ناو ره‌كابه‌ری وشه‌ر وپێكدادان دان. به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه ئیدی ناتوانن له لایه‌نی استراتژییه‌وه هاوکاری یه‌كتر بكه‌ن. هه‌ر چه‌نده جار جار ساز ده‌بن وهاوپه‌یمانی ته‌كتیكی گرێده‌ده‌ن. له لاێكی دیكه‌وه به هۆی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد ئیدی ناتوانن چاو پوشی له كورد بكه‌ن و گشتیان به‌و پێێه جموجوڵ ده‌كه‌ن. ئیدی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست له به‌ر چاوانه وحیسابی بۆی ئه‌كرێ.
دوڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له سه‌روی هه‌مویانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا له هێزی كوردان ده‌ترسن و به‌و پێه‌ه اسراتیژی له ناوبردنی كوردان به‌رێوه ده‌به‌ن. ده‌وڵه‌تی ئێرانیش هه‌مان سیاسه‌تی هه‌یه، به‌ڵام به رێ و رێبازی جودا سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی له دژی كوردستان به بێ ناوبه‌ر به‌رێوه ده‌بات وده‌یه‌وێت كوردستان له ناو شه‌ڕ وقه‌یران وئاڵوزیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست بخنكێنێ وده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له ناو به‌رێت. ئه‌م ڕه‌وشه هه‌م مه‌ترسی و هه‌میش ده‌رفه‌ت له گه‌ڵ خۆی بۆ كورد ئه‌ێنێ. له به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ كورد به هه‌ستیارییه‌وه له‌م ڕه‌وشه نزیك بێته‌وه وجموجوڵی خۆی له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه بكات. له گفتوگوه‌كاندا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كرا كه له ڕۆژی ئه‌مڕۆمان كورد خاوه‌ن هێزه وئه‌كتورێكی سه‌ره‌كه‌یه هه‌م له ناوچه‌كه و هه‌میش له سه‌ر ئاستی جیهانه‌ه‌وه ده‌بیرنرێت وحیسابی بۆی ئه‌كرێت. به تایبه‌تی له لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیكانه‌وه كه ئیدی ده‌زانن به بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ناتوانن له قیران وئاڵوزیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌ون. له ڕۆژی ئه‌مڕومان كورد به ئاواكردنی سیاسه‌تی دیموكراتیك له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه وجیهانیش وه‌ك نمونه ئه‌بینرێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه دیپلوماسی كورد ئه‌نجام بگرێت كه له ئێستادا هه‌نگای گه‌وره ئه‌نێت پیویستی به یه‌كرێزی و یه‌كێتی هه‌یه. تا ئێستا دیپلوماسی كورد به هۆی پارچه‌بوونی سیاسی ناتوانێت له ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌كان ئه‌نجام بگرێ.
له به‌شی دوه‌می ڕاوێژی ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد ڕه‌وشی ناوخویی کوردستان هه‌ڵسه‌نگێندرا. به تایبه‌تی ڕه‌وشی باشووری كوردستان و پیوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی ئێراق. هه‌بوونی قه‌یرانی ئابوری كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان داناوه، هه‌ر وه‌ها ناوكویه‌كان نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی ونه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه وای كردوه كه ڕۆژ له دوا ڕۆژ كێشه‌كان قۆڵتر ببن. ناكوكی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان و ته‌وافق نه‌بوونیان بۆته هۆكاری لاوازبوونی كورد له ناو مه‌ركه‌زی ئێراق دا.
هه‌ر وه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان هه‌لسه‌نگێدرا وبه‌رفراوانبوونی داگیركاری وكاردانه‌وه‌كانی ناره‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه. به‌شداربووان دوپاتیان كرده‌وه كه ئاواكردنی ئێتفاق ویه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته ماییه‌ی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی كورد له ناو ئێراقدا.
به گشتی له گفتوگوه‌كاندا جارێكی دیكه دوپات كرایه‌وه كه یه‌كگرتنی پارت ولایه‌نه سیاسه‌كان له سه‌ر ئه‌ساسی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت رێگا له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی كوردان بكاته‌وه هه‌م له سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست وهه‌میش له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
ژنانی كوردیش كه به تێكۆشان ورێخستنبوونیانه‌وه پێشه‌نگییان بۆ سیاسه‌تی دێموكراتی و گوڕینی رۆژهه‌ڵاتی ناوراستیان كردوه له ئێستادا ده‌توانن پێشه‌نگی بۆ خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن."
ف.ق