راگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە: "پێدەنێینە ٢٦ەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، بەر لە هەموو شتێک سڵاو لە بەرخودان و هەڵوێستی شکۆمەندانەی ٢٥ ساڵەی رێبەر ئاپۆ دەکەین. هەروەها لە کەسایەتی هاوڕێ ئاینور ئارتان و محەمەد خالید ئۆراڵدا هەموو هاوڕێیان و وڵاتپارێزانمان کە لە دژی پیلانگێڕی بە دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن" چالاکیان کرد و شەهیدبوون، بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە. هەروەها ئێمە سەرجەم هاوڕێیانمان کە لە چیاکانی کوردستان بە شێوەیەکی بێ هاوتا شەڕیان کرد و شەهید بوو لە کەسایەتی هاورێ ئاخین موشدا بەڵێنی هێنانەدی ئاواتەکانیان کە بریتیە لە وڵاتی ئازاد و رێبەرایەتی ئازاد، نوێدەکەینەوە.
سڵاو لە ڕۆحی گیانبازیی چالاکییەکە دەکەین
بەڕێزەوە سڵاو لە چالاکی ھاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە دژی وەزارەتی ناوخۆ کە بڕیاری کوشتنی گەلی کوردی داوە و ئەو ڕۆحە گیانبازییەیی لە دژی پیلانگێڕی بەرەوپێش چوو، دەکەین.
ئەو ڕۆحە گوزارشت لە ڕادیکاڵترین هەڵوێست و وەڵامدانەوە لە دژی سیاسەتی ئاساییکردنەوە و جێبەجێکردنی هێرشی جینۆساید بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ دەکات. ئەو ئیرادە و ھەڵوێستەی ھاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ، ئەو ھەڵوێست و ئیرادەیە کە هەموو کات وەک کەژەکە بە بنەمای دەگرین. وەک بزوتنەوەیەکی ژنان هەرگیز لەگەڵ ئەم بەدیلگیرانە ڕانەھاتووین و ھەرگیزیش رانایەین. تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت، ئێمە بە ڕۆحی ئامادەباشییەوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵی خۆی پڕکردەوە و پێینایە ٢٦ـەمین ساڵەوە. سیستمی سەرمایەداری جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل، ٢٥ ساڵە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بە هەموو جۆرە شێوازێکی چەپەڵی شەڕی تایبەت هێرش دەکاتە سەر ھەبوونی کوردی ئازاد. وەک ژن، وەک بزوتنەوە و گەل، وەک هێزەکانی شۆڕشگێڕ-دیموکراتیک، ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی ئەم جۆرە هێرشە پیلانگێڕانە، بۆ ئازادی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانێکی ھەمە لایەنە بەڕێوە دەبەین.
تا ئەو کاتەی تێگەیشتن لە پارادیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژنان کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدرا دروست نەبێت، ناتوانین لە پیلانگێڕی نێونەتەوەی تێبگەین. بۆ ئەوەی لەو پیلانگێڕییە تێبگەین کە ٢٦ دەوڵەت نەتەوە تێیدا بەشداربوون و ڕۆڵی جەردەوانییان بە دەوڵەتی تورک فاشیست دا و لە نێو ھەلومەرجی گۆشەگیریی تونددا سیستمێکی بێباکانەی جینۆساید و ئەشکەنجەیان دامەزراند، دەبێت بە باشی لە ڕاستی و پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. ڕێبەر ئاپۆ، پارادیگمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی، وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کێشانە بە تایبەتی کێشەی کورد، لە دژی چارەسەرنەکردنی پارادیگمای دەوڵەت نەتەوە، پەرەی پێدا، کە بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالاری تەواوی سیستمی دەسەڵاتدار و دەوڵەتپارێز ھاتوونەتە ئاراوە.
رێبەر ئاپۆ وتی 'سەرەتا ژنان رزگار بکەن'
هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان هێزی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ؛ دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنیان بینیوە و لێی تێگەیشتوون کە ئەگەر پاڕادایم بەرەوپێش بچێت کۆتایی بە خوێنمژییەکەی ئەوان دێت. هێزە هەژموونخوازە پیلانگێڕەکان کە هەرگیز هەرگیز رووبەڕووی نمونەیەک نەبوونەوە کە لەناو شۆڕشێکدا شۆڕشی ژن پێک بێت و ئەرک و پێشەنگایەتی کە لێی سەندرابووەوە بۆی بگەڕێنرێتەوە، لەبەر ئەوەش لە دژی رێبەر ئاپۆ گەمەیەکی چەپەڵیان ئەنجامدا. رێبەر ئاپۆ لە رووی ژمارەییەوە مامەڵەی لەگەڵ پرسی ژن نەکردبوو، وەک ئەوەی ژن نیوەی کۆمەڵ پێکدەهێنێت، لە بنەڕەتدا بە گوێرەی رۆڵی ژن لەناو کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا سەرنجی بۆ سەر چۆنایەتی و کوالێتی ژن راکێشا. هەربۆیەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە شۆڕشی ژنە، دەردەخاتە بەرچاو.
هەژمووخ خاوەنی ئەقڵیەتی پیاوە، کاتێک هێزە سەرەکیەکانی پیلانگێڕیی دەیانوت "سەرەتا ژنان بکەنە ئامانج'، رێبەر ئاپۆش دەیگوت " سەرەتا ژنان رزگار بکەن". رێبەر ئاپۆ بە ئیرادەی "رزگاری ژن رزگاری کۆمەڵگایە" لە دژی پیاوەتی هەژمونخوازی ٥ هەزار ساڵە شەڕی راگەیاند و بەم جۆرە بەرەی تێکۆشانی لە دەرەوەی جوگرافیای کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوان کرد. بەتایبەتی بە پاڕادایمی ئازادی ژن، رێبەر ئاپۆ لە سنوورەکانی رێبەرایەتی کورد دەرچووە و گەیشتووەتە ئاتی رێبەرایەتی گەردونی.
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە ئامانجی لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ وتێکۆشانەکەی دەستیپێکرد، لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ لە جەوهەردا بووەتە رێبەری هەمووان لەسەر ئەو بنەمایە پیلانگێڕییەکە پوچەڵ بووەوە. رێبەر ئاپۆ ژنانی لە ژێردەستەیی پیاوان کە بۆ درێژەدان بە سیستمی خۆی وەک کۆیلە بەکاریدەهێنێت، رزگار کرد و بەم جۆرە ئەو میکانیزمانەی کە لە سەر بەکۆیلەکردنی ژنان کاردەکەن، تا بناغە داڕووخان. گەورەترین هۆکاری ئەو گۆشەگیریەی ئەمڕۆش بەردەوامە ئەوەیە کە ژنان بە رامانی رێبەر ئاپۆ رۆشن بوونەوە، کۆیلایەتی سیستم رەتدەکەنەوە و لە دژی ئەوە تێدەکۆشن. هێزە پیلانگێڕەکان کە ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا رێبەر ئاپۆیان رادەستی ئیمراڵی کرد و ئەمڕۆش لە ئیمڕاڵی بڕیاریان لەسەر گۆشەگیری رەهاداوە و چاودێری دەکەن، هەمان ئەو هێزە هەژمونگەرایانەن.
بانگەواز بۆ تێکۆشانی هەمەلایەنە کرا
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ئامانجی لەناوبردنی پاڕادایمی ئازادی و ژنی رێبەر ئاپۆیە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و ئەقڵیەتێک کە لە سەر بنەمای ئەوە بونیادنراوە، ئەمڕۆ بە تێکۆشانی بێ هاوتای رێبەر ئاپۆ کە ٢٥ ساڵە لە ژێر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا راگیراوە، پوچەڵکراوەتەوە. هەموو گەلانی جیهان بە تایبەتی ژنان، گەنجان، رەنجدەران و خەباتکاران و چەوساوەکان ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆیان پەسەند کردووە.
تێگەیشتن لە رێبەر ئاپۆ بە واتای دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی و بونیادنانی پاڕادایمی ئازادی ژن و پوچەڵکردنەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. پێویستە ئەو پیلانگێڕییە کە لە دژی شۆڕشی کوردستان پێکهاتووە کە لە بنەڕەتیدا لە دژی شۆڕشی ژنە، دەبێت تێگەیشتن لەوەی کە پیلانگێڕی لە دژی ژنان ئەنجامدراوە و لەو ئاستەدا وەڵام بدرێتەوە. گەلی کورد، ژنانی کورد و هێزەکانی دژی سیستم لە هەموو جیهان بە تایبەتی کوردستان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا هەموو کات چالاکییان ئەنجامداوە و ئێمە سڵاو لەو چالاکییە مێژوویی و واتادارانە دەکەین. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پیلانگێڕییە بەرفراوانە مێژووییە بە تەواوەتی لەناو ببەین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، دەبێت هێزی سەفەربەری زیاتر بکەین. بە تایبەتیش وەک ژنان دەبێت تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەگاتە ئەنجام لە گۆڕەپانەکان بین، پێشەنگایەتی ئەو هەڵمەتانە بکەین کە دەستیان پێکراوە و هەموو کایەکانی ژیان بگۆڕین بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان. دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو هەلومەرجێکدا گۆشەگیری رەهای قڕکردن و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بکەین بە رۆژەڤی سەرەکی و بە بڕیارداری لە دژی پیلانگێری نێونەتەوەیی کە لە دژی مرۆڤایەتی، ژنان و گەلی کوردە، بوەستینەوە و دوژمنی قڕکەر لەناوببەین، تێکۆشانی خۆمان بەرفراوانتر بکەن.
لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە تەواوی گەلەکەمان، بەتایبەتی ژنان و گەنجان، دۆستانمان و هەموو هێزەکانی دژی سیستم دەکەین کە بۆ هێنانەدی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگای ئازاد، پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن لە هەموو کایەکانی ژناندا بونیادبنێن و بە رۆحی چالاکی بێ وچان گوڕ بە تێکۆشان بدەن و بۆ بەجێگەیاندنی ئەوە بە دڵ و گیان تێبکۆشن".