لە بەدلیس، سێرت و ئەلکێ ئۆپراسیۆنی داگیرکەری

لەناوچەی خیزانی بەدلیس و هەرێمەکانی شیروان و پەرواری سەر بە سێرت کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری تیایاندا بەردەوامە، دارستانەکان بۆردومان دەکرێن. لە ئەلکێش شەڕ لەئارادایە.

ئۆپراسیۆنی داگیرکەری سوپای تورک کە ٢٢ی حوزەیران لە هەرێمێکی بەرفراوانی ناوچەی خیزانی بەدلیس و ناوچەی شیروان و پەرواری سێرت دەستیپکرابوو، بەردەوامە. راگەیەندرا کە ئۆپراسیۆنەکە لە گوندەکانی ئاکونس، گۆڤان، لانیلان، خولەپور، کەکولان، سورەح، پەرتاوان، حوزەران، گران، مەزرا پسیان، گەلی نەمران، دەستائۆڤی، دەشتا کاڤلتین و جیای هێستری سەر بە خیزان و هەرێمەکانی شیروان و پەرواری سێرت بەڕێوەدەچن.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە بە سەدان سەرباز و جەردەوان بەشدارن، دەوروبەری گوندەکان و دارستانەکان لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە بۆردومان دەکرێن.

راگەیەندرا کە گوندەکانی گران و حوزەران لە دوێنێوە گەمارۆدراوە و دارستانەکان و باخی میوە بۆردموان دەکرێن. لەهەمان کاتدا راگەیەندرا کە خاڵی پشکنین لە بەردەم گوندەکان داندراوە و ناسنامەی ئەو کاسانە لەو گوندانە دێنەدەر و دەچنە ژوور کۆنترۆڵ دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، زۆزانەکانی مەزرا پسیان، گەلی نەمران، دەشتا ئۆڤی و دەستیا کاڤلتین هاتوچۆیان تێدا قەدەغەکراوە. دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە هۆی ئۆپراسیۆنەوە ناتوانن بجنە کوێستانەکان و باسیان لەوەکرد: " لەو رۆژەوەی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە تائێستا نەمانتوانیوە کار و بارەکانمان راپەڕێنین. ناتوانن مەڕو ماڵاتەکانمان بدۆشین و بچینە کوێستا. بەردەوام دەنگی چەک و بۆردومان دێ. ئەو ئۆپراسیۆنە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت".

شڕنەخ

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندبوو کە لە دەوروبەری گوندەکانی مەلێسێ و حەمکا و چیای بەرماڵی سەر بە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ دەستیان بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کردووە. ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە. لە نێوان سەربازان و گەریلادا شەڕی سەخت لەئارادایە. والیگەری دەوڵەتی تورک لە شڕنەخ چەند رۆژ بەرلەئێستا قەدەغەی هاتووچۆی لەو هەرێمانە راگەیاندبوو، کە لەئێستادا شەڕیان تێدا روودەدات.

هـ . ب