لە بومەلەرزەی مەلەتیادا سێ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون

راگەیەندرا کە لە بومەلەرزەکەی مەلەتیدا کە بە پلەی ٥.٦ روویدا، سێ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەندا ماون و زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون.

کە لە بومەلەرزەکەی مەلەتیدا کە بە پلەی ٥.٦ روویدا. ٢٩ باڵەخانە رووخان کە پێشتر زیانیان بەرکەوتبوو. لە ٥ لەو باڵەخانانە، کاری رزگارکردن بەردەوامە. لە باڵەخانەیەکدا باوک و کچێک بە زیندوویی رزگارکران. راگەیەندرا کە لە باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمیدا کە رووخاوە، سێ کەس ماون و رزگار نەکراون.

١٠٣ بریندار لە نەخۆشخانەن

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، ١٠٣ کەس بریندار بوون کە نەشتەرگەری بۆ سێ کەس کراوە و سێ کەسیش لە ژێر چاودێری چڕدان.

ئافاد رایگەیاند، ٢٩ باڵەخانە رووخاون، ٣٢ کەس بە زیندوویی رزگارکراون، ١١٠ کەس بریندار بوون و لە دوو باڵەخانەدا هەوڵی رزگارکردن دەدرێت.

کەسێک کە چاودێری هەوڵی رزگارکردن دەکات رایگەیاند، پێشتر دەنگی بە ئاکەپە داوە و وتی، " دەستم بشکێ کە دەنگم بە ئاکەپە داوە. خوا بەڵام بدات کە دەنگم بە ئاکەپەداوە."
ف.ق