لە گرتووخانەی ئۆرمیە ژنان ڕاپەڕین
لە گرتووخانەی ئۆرمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنان بەهۆی فشار و ئەشکەنجە، ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە.
لە گرتووخانەی ئۆرمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنان بەهۆی فشار و ئەشکەنجە، ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە.
بەپێی زانیاریەکان، بەڕێوەبەری گرتووخانەکە فشاری لەسەر ژنان دروست کردووە کە بەشداری لە خولی ئیداری ببن.
گیراوانی ژن کە ئەو فشارانەیان قبوڵ نەکردووە، لە مافی قسەکردن بە تەلەفۆن بێبەشکراون و چوونە دەرەوە بۆ حەوشەش بۆ کاتژمێرێک لە رۆژێکدا کەمکراوەتەوە.
هەروەها هەڕەشە و کردەوەی نامرۆڤانە لە بەرانبەر ژنان ئەنجامدراوە. گیراوانی ژنیش ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن و سووتاندنی بەتانیەکان کردووە.
باسی ئەوە دەکرێت کە بەرپرسانی گرتووخانەکە، گیراوانیان خستووەتە نێو حوجرە و ئەشکەنجە دراون.
بەرخۆدانی ژنان بەردەوامە و لە رێگەی خانەوادەکانیان داوایان لە ڕای گشتی کرد، بێدەنگ نەبن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زیادی کردووە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کوردستان لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لە زیادبوونی رووداوی کوشتن، خۆکوشتن، ئەشکەجە و دەستگیرکردن کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە بە شێوەیەکی گۆماناوی ٣ کەس لە زیندادا گیانیان لەدەستداوە. ٨ کۆڵبەر کوژراون و ٤٩ کۆڵبەریش دەستگیرکراون.
ف.ق