لە گوندێکی ئەلبیستان دا ٤٠ بینا ڕووخاون و هیچ پەیوەندیەکیش نەماوە
قوربانییانی بومەلەرزەکە لە ناوچەی ئەلبیستان وتیان، بەتەواوی پەیوەندییان پچڕاوە و بەهۆی بەفر و تەمەوە ڕێگاکان گیراون.
قوربانییانی بومەلەرزەکە لە ناوچەی ئەلبیستان وتیان، بەتەواوی پەیوەندییان پچڕاوە و بەهۆی بەفر و تەمەوە ڕێگاکان گیراون.
زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکە ڕایگەیاندووە، لە دوای کاتژمیر ٤ی دوای نیوەڕۆی دونێوە زانیارییان پێگەیشتوە، کە نزیکەی ٣٤-٤٠ بینا لەگوندی قەرە حەسەن ئوشاگی لە ناوچەی ئەلبیستان ڕووخاون.
لە گوندەکانی ئاتمالکاشانلی و حەسەنلی ماڵەکان ڕووخێندران و خەڵکەکە بەبێ پەناگە لە ناو سەرما و سەهەڵبەنداندان.
لەبەر ئەوەی پردی گوندی حەسەنلی ڕوخاوە و بەهۆی بەفر و بۆرانەوە نەتوانراوە هیچ پەیوەندیەک دروست بکرێت.
ژ.ت