لە هێرشی فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکدا ٢ کەس گیانیان لە دەستدا

فڕۆکەی جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندی بابولای کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەس گیان لەدەستداوە.

فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی توک لە کاتی بەرەبەیاندا، گوندی بابولای لە چیای گارە کە بەرامبەر شارۆچکەی شیلادزێیە بۆردومانکرد.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان دوو کەس بەناوەکانی سەید موبارەک و ئاراس فەرەج لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کوڕێکی سەید موبارەکیش لە ئەنجامی هێرشەکاندا برینداربووە