لە هەولێر لافاو دروستبوو: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا

جارێکی دیکە لافاو لە هەولێر دروستبوو، بەهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە گەڕەکەکانی داره‌توو، داره‌تووی نوێ، ژین، ڕۆشنبیریی و شارەدێکانی قوشته‌په‌ و شەمامک لە هەولێر، لافاو دروستبوو.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی لافاوەکە ٧ کەس و کەسێکیش بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستداوە، زیانی زۆری مادییش بەر هاوڵاتیان کەوتوو و بە دەیان ئۆتۆمبێل تێکشکان.

بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆوە، ساڵانە لە شاری هەولێر بە بارینی برێکی کەم باران لافاو دروست دەبێت و زیانی گیانیی و مادیی بەر خەڵکی شارەکە دەکەوێت.

ف.ق